ויהי ככלות ישוע לדבר את כל הדברים האלה ויאמר אל תלמידיו׃ | 1 |
کاتێک عیسا ئەم وتانەی هەموو تەواو کرد، بە قوتابییەکانی خۆی فەرموو: |
אתם ידעתם כי אחרי יומים יהיה הפסח ובן האדם ימסר להצלב׃ | 2 |
«دەزانن جەژنی پەسخە دوو ڕۆژی ماوە. کوڕی مرۆڤیش بە گرتن دەدرێت تاکو لە خاچ بدرێت.» |
ויקהלו הכהנים הגדולים והסופרים וזקני העם אל חצר הכהן הגדול הנקרא קיפא׃ | 3 |
ئینجا کاهینانی باڵا و پیرانی گەل لە کۆشکی سەرۆکی کاهینان کە ناوی قەیافا بوو کۆببوونەوە، |
ויועצו יחדו לתפש את ישוע בערמה ולהמיתו׃ | 4 |
پێکەوە تەگبیریان دەکرد بۆ ئەوەی بە فێڵێک عیسا بگرن و بیکوژن. |
ויאמרו אך לא בחג פן תהיה מהומה בעם׃ | 5 |
گوتیان: «با لە جەژندا نەبێت، نەوەک ئاژاوە بکەوێتە ناو خەڵک.» |
ויהי בהיות ישוע בית היני בבית שמעון המצרע׃ | 6 |
کاتێک عیسا لە گوندی بێتعەنیا لە ماڵی شیمۆنە گول بوو، |
ותקרב אליו אשה ובידה פך שמן יקר מאד ותצק על ראשו בהסבו על השלחן׃ | 7 |
ژنێک بە بوتڵێکی ئەلەباستەریی بۆنی گرانبەهاوە بۆ لای هات و بۆنەکەی بەسەریدا ڕژاند کە لەسەر خوان بوو. |
ויראו התלמידים ויתרעמו לאמר על מה האבוד הזה׃ | 8 |
کاتێک قوتابییەکان ئەمەیان بینی، تووڕە بوون و گوتیان: «ئەم دەستبڵاوییەی بۆ چییە؟ |
כי השמן הזה היה ראוי להמכר במחיר רב ולתתו לעניים׃ | 9 |
دەکرا ئەو بۆنە بە نرخێکی گران بفرۆشرایە و پارەکەی بدرایە بە هەژاران.» |
וידע ישוע ויאמר אליהם למה תוגו את האשה הלא מעשה טוב עשתה עמדי׃ | 10 |
عیسا بەمەی زانی و پێی فەرموون: «بۆچی ئەم ژنە بێزار دەکەن؟ شتێکی چاکی بۆ من کرد. |
כי עניים תמיד עמכם ואנכי אינני אתכם תמיד׃ | 11 |
هەژاران هەمیشە لەگەڵتانن، بەڵام من هەمیشە لەلاتان نیم. |
כי אשר שפכה את השמן הזה על גופי לחנט אותי עשתה זאת׃ | 12 |
کاتێک ئەو ئەم بۆنەی بەسەر لەشمدا ڕژاند، بۆ ئامادەکردنم بۆ ناشتن ئەمەی کرد. |
אמן אמר אני לכם באשר תקרא הבשורה הזאת בכל העולם גם את אשר היא עשתה יספר לזכרון לה׃ | 13 |
ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە هەر شوێنێکی جیهاندا ئەم مزگێنییە ڕابگەیەنرێت، وەک یادکردنەوەیەک باسی ئەوەش دەکرێت کە ئەم ژنە کردوویەتی.» |
וילך אחד משנים העשר הנקרא יהודה איש קריות אל ראשי הכהנים׃ | 14 |
ئینجا یەکێک لە دوازدە قوتابییەکە کە ناوی یەهوزای ئەسخەریوتی بوو، چوو بۆ لای کاهینانی باڵا، |
ויאמר מה תתנו לי ואמסרנו בידכם וישקלו לו שלשים כסף׃ | 15 |
گوتی: «چیم دەدەنێ تاکو بیدەمە دەستتان؟» ئەوانیش سی دراوی زیویان بۆ ژمارد. |
ומן העת ההיא בקש תאנה למסר אותו׃ | 16 |
ئیتر لەو کاتەوە یەهوزا بۆ هەلێک دەگەڕا تاکو عیسا بە گرتن بدات. |
ויהי בראשון לחג המצות ויגשו התלמידים אל ישוע לאמר באי זה מקום תחפץ כי נכין לך לאכל את הפסח׃ | 17 |
لە یەکەم ڕۆژی جەژنی فەتیرەدا، قوتابییەکان هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: «دەتەوێ لەکوێ ئامادەکاریت بۆ بکەین تاکو نانی پەسخە بخۆیت؟» |
ויאמר לכו העירה אל פלני אלמני ואמרתם אליו כה אמר הרב עתי קרובה היא ובביתך אעשה את הפסח עם תלמידי׃ | 18 |
فەرمووی: «بڕۆنە ناو شار، بۆ لای فڵانە کەس، پێی بڵێن:”مامۆستا دەفەرموێ، کاتم نزیک بووەتەوە، لەگەڵ قوتابییەکانم لەلای تۆ نانی پەسخە دەخۆم.“» |
ויעשו התלמידים כאשר צום ישוע ויכינו את הפסח׃ | 19 |
قوتابییەکانیش فەرمانی عیسایان جێبەجێ کرد و نانی پەسخەیان ئامادە کرد. |
ויהי בערב ויסב עם שנים העשר׃ | 20 |
کە ئێوارە داهات، عیسا لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە پاڵی دایەوە. |
ובאכלם ויאמר אמן אמר אני לכם כי אחד מכם ימסרני׃ | 21 |
کاتێک نانیان دەخوارد، فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: یەکێکتان بە گرتنم دەدات.» |
ויתעצבו מאד ויחלו איש ואיש לאמר לו האנכי הוא אדני׃ | 22 |
ئەوانیش زۆر خەمبار بوون، هەریەکە پێیان گوت: «گەورەم، خۆ ئەو کەسە من نیم؟» |
ויען ויאמר האיש אשר טבל עמי את ידו בקערה הוא ימסרני׃ | 23 |
وەڵامی دایەوە: «ئەوەی لەگەڵم دەست دەخاتە ناو قاپەکە، ئەو بە گرتنم دەدات. |
הן בן האדם הלוך ילך לו ככתוב עליו אבל אוי לאיש ההוא אשר על ידו ימסר בן האדם טוב לאיש ההוא אם לא נולד׃ | 24 |
کوڕی مرۆڤ دەبێت وەک ئەوەی لەبارەیەوە نووسراوە بڕوات، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کوڕی مرۆڤ بە گرتن دەدات! باشتر بوو بۆ ئەو کەسە هەر لەدایک نەبووایە.» |
ויען יהודה המסר אותו ויאמר רבי האני הוא ויאמר אליו אתה אמרת׃ | 25 |
ئینجا یەهوزا، ئەوەی بە گرتنی دەدات، وەڵامی دایەوە: «ڕابی، خۆ ئەو کەسە من نیم؟» پێی فەرموو: «خۆت گوتت.» |
ובאכלם ויקח ישוע את הלחם ויברך ויבצע ויתן לתלמידים ויאמר קחו ואכלו זה הוא גופי׃ | 26 |
کاتێک نانیان دەخوارد، عیسا نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، دایە قوتابییەکان و فەرمووی: «وەریبگرن و بیخۆن، ئەمە جەستەی منە.» |
ויקח את הכוס ויברך ויתן להם לאמר שתו ממנה כלכם׃ | 27 |
ئینجا جامێکی هەڵگرت و سوپاسی خودای کرد، پێیدان و فەرمووی: «هەموو لێی بخۆنەوە، |
כי זה הוא דמי דם הברית החדשה הנשפך בעד רבים לסליחת חטאים׃ | 28 |
چونکە ئەمە خوێنی منە، خوێنی پەیمانەکەیە کە لە پێناوی خەڵکێکی زۆر بۆ گوناه بەخشین دەڕژێت. |
ואני אמר לכם כי מעתה שתה לא אשתה מתנובת הגפן הזאת עד היום ההוא אשר אשתה אתה עמכם חדשה במלכות אבי׃ | 29 |
پێتان دەڵێم: لەمەودوا ئیتر لەم بەرهەمەی مێو ناخۆمەوە، هەتا ئەو ڕۆژە دێت کە سەر لە نوێ لە شانشینی باوکم لەگەڵتان دەیخۆمەوە.» |
ויהי אחרי גמרם את ההלל ויצאו אל הר הזיתים׃ | 30 |
ئینجا گۆرانیی ڕۆحییان گوت و چوون بۆ دەرەوەی شار بۆ کێوی زەیتوون. |
אז אמר אליהם ישוע אתם כלכם תכשלו בי בלילה הזה כי כתוב אכה את הרעה ותפוצין הצאן׃ | 31 |
ئینجا عیسا پێی فەرموون: «ئەمشەو بەهۆی ئەوەی بەسەرم دێت هەمووتان پشتم تێ دەکەن، چونکە نووسراوە: «[لە شوانەکە دەدەم، مەڕی مێگەلەکە پەرت دەبن.] |
ואחרי קומי אלך לפניכם הגלילה׃ | 32 |
بەڵام دوای هەستانەوەم، پێشتان دەکەوم بۆ جەلیل.» |
ויען פטרוס ויאמר לו גם כי יכשלו בך כלם אני לעולם לא אכשל׃ | 33 |
پەترۆس وەڵامی دایەوە: «ئەگەر لەوەی بەسەرت بێت هەموو پشتت لێ بکەن، من قەت پشتت لێ ناکەم.» |
ויאמר אליו ישוע אמן אמר אני לך כי בלילה הזה בטרם יקרא התרנגול תכחש בי שלש פעמים׃ | 34 |
عیسا پێی فەرموو: «ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەمشەو پێش خوێندنی کەڵەشێر، سێ جار نکۆڵی لە ناسینی من دەکەیت.» |
ויאמר אליו פטרוס גם כי יהיה עלי למות אתך כחש לא אכחש בך וכן אמרו גם כל התלמידים׃ | 35 |
پەترۆسیش پێی گوت: «تەنانەت ئەگەر پێویست بکات لەگەڵیشت بمرم، هەرگیز نکۆڵیت لێ ناکەم.» هەموو قوتابییەکانی دیکەش وایان گوت. |
אחרי כן בא אתם ישוע אל חצר הנקרא גת שמני ויאמר אל התלמידים שבו לכם פה עד אשר אלך שמה והתפללתי׃ | 36 |
دوای ئەوە عیسا لەگەڵیان بۆ شوێنێک چوو پێی دەگوترا، گەتسیمانی، بە قوتابییەکانی فەرموو: «لێرە دانیشن هەتا دەچمە ئەوێ نوێژ دەکەم.» |
ויקח אתו את פטרוס ואת שני בני זבדי ויחל להעצב ולמוג׃ | 37 |
پەترۆس و دوو کوڕەکەی زەبدی برد و پەژارە و دڵتەنگی دایدەگرت. |
ויאמר להם נפשי מרה לי עד מות עמדו פה ושקדו עמי׃ | 38 |
پێی فەرموون: «زۆر دڵتەنگم خەریکە بمرم، لێرە بمێننەوە و ئێشکم لەگەڵ بگرن.» |
וילך מעט האלה ויפל על פניו ויתפלל לאמר אבי אם יוכל להיות תעבר נא מעלי הכוס הזאת אך לא כרצוני כי אם כרצונך׃ | 39 |
کەمێک چووە پێش و بەسەر ڕوودا کەوت، نوێژی کرد و فەرمووی: «باوکە، ئەگەر دەکرێت، با ئەم جامەم لێ دوور بخرێتەوە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی تۆ.» |
ויבא אל התלמידים וימצאם ישנים ויאמר אל פטרוס הנה לא היה ביכלתכם לשקד עמי שעה אחת׃ | 40 |
ئینجا گەڕایەوە بۆ لای قوتابییەکان، بینی نوستوون، بە پەترۆسی فەرموو: «ئەرێ نەتانتوانی کاتژمێرێک ئێشکم لەگەڵ بگرن؟ |
שקדו והתפללו פן תבאו לידי נסיון הן הרוח היא חפצה והבשר הוא רפה׃ | 41 |
ئێشک بگرن و نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە. ڕۆح چالاکە، بەڵام جەستە لاوازە.» |
ויוסף ללכת לו שנית ויתפלל לאמר אבי אם לא תוכל הכוס הזאת לעבר ממני מבלי שתותי אתה יהי כרצונך׃ | 42 |
دیسان چووەوە نوێژی کرد: «باوکە! ئەگەر ناکرێت ئەمە لەسەرم تێبپەڕێت و هەر دەبێت بیخۆمەوە، با خواستی تۆ پەیڕەو بکرێت.» |
ויבא וימצאם גם בפעם הזאת ישנים כי עיניהם היו כבדות׃ | 43 |
کاتێک کە دووبارە گەڕایەوە، بینی نوستوون، چونکە چاویان قورس ببوو. |
ויניחם ויוסף ללכת ויתפלל שלישית באמרו עוד הפעם כדבר הזה׃ | 44 |
ئیتر وازی لێ هێنان و چوو بۆ جاری سێیەم نوێژی کرد و هەمان شتی گوتەوە. |
ויבא אל התלמידים ויאמר אליהם נומו מעתה ונוחו הנה השעה קרובה ובן האדם נמסר לידי חטאים׃ | 45 |
دوایی هاتەوە لای قوتابییەکان و پێی فەرموون: «هێشتا نوستوون و پشوو دەدەن؟ ئەوەتا کاتەکە نزیک بووەتەوە و کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست گوناهباران. |
קומו ונלכה הנה הלך וקרב המסר אותי׃ | 46 |
هەستن با بڕۆین! ئەوەتا ئەوەی بە گرتنم دەدات نزیک بووەوە.» |
עודנו מדבר והנה בא יהודה אחד משנים העשר ועמו המון רב ברחבות ובמקלות מאת ראשי הכהנים וזקני העם׃ | 47 |
هێشتا ئەو قسەی دەکرد، یەهوزا هات، کە یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە، کۆمەڵێکی زۆری لەگەڵ بوو کە بە شمشێر و کوتەکەوە لەلایەن کاهینانی باڵا و پیرانی گەلەوە نێردرابوون. |
והמסר אתו נתן להם אות לאמר האיש אשר אשקהו זה הוא תפשוהו׃ | 48 |
ئەوەی بە گرتنی دەدا نیشانەیەکی پێدابوون، گوتبووی: «ئەوەی ماچی دەکەم ئەوە خۆیەتی، بیگرن.» |
ומיד נגש אל ישוע ויאמר שלום לך רבי וינשק לו׃ | 49 |
دەستبەجێ هاتە لای عیسا و گوتی: «سڵاو ڕابی.» ئینجا ماچی کرد. |
ויאמר אליו ישוע רעי על מה באת ויגשו וישלחו את ידיהם בישוע ויתפשו אתו׃ | 50 |
عیساش پێی فەرموو: «هاوڕێ، ئەوەی بۆی هاتووی بیکە.» ئینجا هاتنە پێشەوە و عیسایان دەستبەسەر کرد و گرتییان. |
והנה אחד מן האנשים אשר עם ישוע שלח ידו וישלף חרבו ויך את עבד הכהן הגדול ויקצץ את אזנו׃ | 51 |
لەناکاو یەکێک لەوانەی لەگەڵ عیسادا بوو، دەستی درێژکرد و شمشێرەکەی هەڵکێشا، لە خزمەتکاری سەرۆکی کاهینانی دا و گوێی بڕی. |
ויאמר אליו ישוע השב את חרבך אל תערה כי כל אחזי חרב בחרב יאבדו׃ | 52 |
عیسا پێی فەرموو: «شمشێرەکەت بگەڕێنەوە شوێنی خۆی، چونکە هەموو ئەوانەی شمشێر هەڵدەگرن، بە شمشێر دەمرن. |
או היחשב לבך כי לא יכלתי לשאל עתה מאת אבי והוא יצוה לי יותר משנים עשר לגיונות של מלאכים׃ | 53 |
ئایا وا دەزانیت ناتوانم بانگی باوکم بکەم و زیاتر لە دوازدە لەشکر فریشتەم بۆ بنێرێت؟ |
ואיככה אפוא ימלאו הכתובים כי כן היה תהיה׃ | 54 |
بەڵام ئیتر چۆن نووسراوە پیرۆزەکان دێنە دی، کە دەڵێن بەو شێوەیە پێویستە ڕووبدات؟» |
בשעה ההיא אמר ישוע אל המון העם כעל פריץ יצאתם בחרבות ובמקלות לתפשני ויום יום הייתי ישב ומלמד אצלכם במקדש ולא החזקתם בי׃ | 55 |
لەو کاتەدا عیسا بە خەڵکەکەی فەرموو: «ئایا من کەسێکی یاخیبووم کە بە کوتەک و شمشێرەوە هاتوون بمگرن؟ ڕۆژانە لە حەوشەکانی پەرستگا دانیشتبووم خەریکی فێرکردن بووم، نەتانگرتم. |
וכל זאת היתה למלאת כתבי הנביאים אז עזבוהו התלמידים כלם וינוסו׃ | 56 |
بەڵام ئەمانە هەمووی ڕوویدا بۆ هاتنەدی نووسراوە پیرۆزەکانی پێغەمبەران.» ئینجا هەموو قوتابییەکان بەجێیان هێشت و ڕایانکرد. |
והאנשים אשר תפשו את ישוע הוליכהו אל קיפא הכהן הגדול אשר נקהלו שם הסופרים והזקנים׃ | 57 |
ئەوانەی عیسایان گرت، بردیانە لای قەیافای سەرۆکی کاهینان، لەوێ مامۆستایانی تەورات و پیران کۆببوونەوە. |
ופטרוס הלך אחריו מרחוק עד לחצר הכהן הגדול ויבא פנימה וישב לו אצל המשרתים לראות את אחרית הדבר׃ | 58 |
پەترۆسیش دووربەدوور بۆ حەوشەی ماڵی سەرۆکی کاهینان دوای کەوت، ئینجا چووە ژوورەوە و لەنێو خزمەتکاران دانیشت تاکو دەرئەنجامەکەی ببینێت. |
והכהנים הגדולים והסופרים וכל הסנהדרין בקשו עדות שקר בישוע להמיתו ולא מצאו׃ | 59 |
کاهینانی باڵا و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکە بەدوای شایەتییەکی درۆدا دەگەڕان لەسەر عیسا، تاکو سزای کوشتنی بەسەردا بدەن. |
ואף בעמד שם עדי שקר רבים לא מצאו ובאחרונה נגשו שני עדי שקר׃ | 60 |
بەڵام هیچیان نەدۆزییەوە، هەرچەندە زۆر شایەتی درۆزن هاتن. لە کۆتاییدا دووان هاتن، |
ויאמרו זה אמר יש ביכלתי להרס את היכל האלהים ולשוב לבנותו בשלשת ימים׃ | 61 |
گوتیان: «ئا ئەمە گوتی:”دەتوانم پەرستگای خودا بڕووخێنم و بە سێ ڕۆژ بنیادی بنێمەوە.“» |
ויקם הכהן הגדול ויאמר אליו האינך משיב דבר על אשר ענו בך אלה׃ | 62 |
جا سەرۆکی کاهینان هەستا و پێی گوت: «هیچ وەڵام نادەیتەوە؟ ئەم پیاوانە چ شایەتییەکت لەسەر دەدەن؟» |
וישוע החריש ויען הכהן הגדול ויאמר לו משביעך אני באלהים חיים שתאמר לנו אם אתה הוא המשיח בן האלהים׃ | 63 |
بەڵام عیسا بێدەنگ بوو. سەرۆکی کاهینانیش پێی گوت: «سوێندت دەدەم بە خودای زیندوو، پێمان بڵێ، ئایا تۆ مەسیحەکەی، کوڕی خودای.» |
ויאמר אליו ישוע אתה אמרת אבל אני אמר לכם כי מעתה תראו את בן האדם ישב לימין הגבורה ובא עם ענני השמים׃ | 64 |
عیسا پێی فەرموو: «خۆت گوتت. منیش پێتان دەڵێم، لە ئێستاوە کوڕی مرۆڤ دەبینن لە دەستەڕاستی خودای توانادار دادەنیشێت و بەسەر هەوری ئاسمانەوە دێتەوە.» |
ויקרע הכהן הגדול את בגדיו ויאמר הוא גדף ומה לנו עוד לבקש עדים הנה עתה שמעתם את גדופו׃ | 65 |
ئینجا سەرۆکی کاهینان جلەکانی خۆی دادڕی و گوتی: «کفری کرد! ئیتر چ پێویستیمان بە شایەت هەیە؟ ئەوەتا گوێتان لە کفرەکە بوو. |
מה דעתכם ויענו ויאמרו איש מות הוא׃ | 66 |
ڕاتان چییە؟» وەڵامیان دایەوە: «شایانی مردنە!» |
וירקו בפניו ויכהו באגרוף ואחרים הכהו על הלחי׃ | 67 |
ئینجا تفیان لەڕووی کرد و مستیان لێدا، هەندێکیش زللەیان لێدا و |
ויאמרו הנבא לנו המשיח מי הוא המכה אותך׃ | 68 |
گوتیان: «ئەی مەسیح، ئەگەر پێغەمبەریت، بزانە کێ بوو لێیدایت؟» |
ופטרוס ישב מחוץ לבית בחצר ותגש אליו שפחה לאמר גם אתה היית עם ישוע הגלילי׃ | 69 |
لەو کاتەدا پەترۆس لە دەرەوە، لە حەوشەکە دانیشتبوو. کارەکەرێک هاتە لای و گوتی: «تۆش لەگەڵ عیسای جەلیلی بوویت.» |
ויכחש בפני כלם לאמר לא ידעתי מה את אמרת׃ | 70 |
ئەویش لەبەردەم هەموویان نکۆڵیی کرد: «نازانم چی دەڵێیت.» |
ויצא אל פתח השער ותרא אותו אחרת ותאמר לאנשים אשר שם גם זה היה עם ישוע הנצרי׃ | 71 |
ئینجا پەترۆس چووە دەرەوە بۆ ناو داڵانەکە، کارەکەرێکی دیکەش بینی و بەوانەی ئەوێی گوت: «ئەمە لەگەڵ عیسای ناسیرەیی بوو.» |
ויוסף לכחש וישבע לאמר לא ידעתי את האיש׃ | 72 |
دیسان بە سوێندخواردنەوە نکۆڵی لێکرد: «ئەو پیاوە ناناسم!» |
וכמעט אחרי כן ויגשו העמדים שם ויאמרו אל פטרוס אמת כי גם אתה מהם כי גם לשונך מגלה אותך׃ | 73 |
دوای کەمێک ئەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون هاتن و بە پەترۆسیان گوت: «بەڕاستی تۆش لەوانیت، شێوەزارەکەت ئاشکرات دەکات.» |
ויחל להחרים את נפשו ולהשבע לאמר לא ידעתי את האיש ומיד קרא התרנגול׃ | 74 |
جا دەستی کرد بە نەفرەتکردن و سوێندخواردن و گوتی: «ئەو پیاوە ناناسم!» دەستبەجێ کەڵەشێر خوێندی. |
ויזכר פטרוס את דבר ישוע אשר אמר אליו לאמר בטרם יקרא התרנגול תכחש בי שלש פעמים ויצא החוצה וימרר בבכי׃ | 75 |
ئەوسا پەترۆس قسەکانی عیسای بیرکەوتەوە کە فەرمووی: «پێش ئەوەی کەڵەشێر بخوێنێت، سێ جار نکۆڵیم لێ دەکەیت.» ئیتر چووە دەرەوە و بەکوڵ گریا. |