< איוב 5 >

קרא נא היש עונך ואל מי מקדשים תפנה׃ 1
«ئێستا بانگ بکە، بزانە کێ وەڵامت دەداتەوە؟ ڕوو لە کام لە پیرۆزان دەکەیت؟
כי לאויל יהרג כעש ופתה תמית קנאה׃ 2
قین گێل دەکوژێت و بەغیلیش ساویلکە دەمرێنێت.
אני ראיתי אויל משריש ואקוב נוהו פתאם׃ 3
من گێلێکم بینی ڕەگی داکوتا، بەڵام لەناکاو ماڵەکەی بە نەفرەت کرا:
ירחקו בניו מישע וידכאו בשער ואין מציל׃ 4
با کوڕەکانی لە ئاسوودەیی بەدوور بن، لە دادگا تێکبشکێنرێن و کەس فریایان نەکەوێت.
אשר קצירו רעב יאכל ואל מצנים יקחהו ושאף צמים חילם׃ 5
دروێنەکەیان کەسانی برسی دەیخۆن، ئەگەر لەناو دڕکیش بێت هەر دەیبەن، تینووش سامانەکەی هەڵدەقورتێنێت،
כי לא יצא מעפר און ומאדמה לא יצמח עמל׃ 6
چونکە بەڵا لەناو خۆڵەوە دەرناچێت و چەرمەسەریش لە زەوییەوە ناڕووێت.
כי אדם לעמל יולד ובני רשף יגביהו עוף׃ 7
بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت، وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت.
אולם אני אדרש אל אל ואל אלהים אשים דברתי׃ 8
«بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد و کێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو.
עשה גדלות ואין חקר נפלאות עד אין מספר׃ 9
ئەوەی کارە مەزنەکانی کردووە کە ناپشکێنرێن و کارە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ژماردن نایەن.
הנתן מטר על פני ארץ ושלח מים על פני חוצות׃ 10
ئەوەی باران بەسەر ڕووی زەویدا دەبارێنێت و ئاو بۆ سەر ڕووی دەشتودەر دەنێرێت.
לשום שפלים למרום וקדרים שגבו ישע׃ 11
ئەوەی بێفیزەکان بەرزدەکاتەوە، هەروەها خەمبارەکان بەرەو دڵنیایی دەبات.
מפר מחשבות ערומים ולא תעשינה ידיהם תושיה׃ 12
ئەو تەگبیری تەڵەکەبازان پووچ دەکاتەوە بۆ ئەوەی هیچ کارێک لەسەر دەستی ئەوان سەرکەوتوو نەبێت.
לכד חכמים בערמם ועצת נפתלים נמהרה׃ 13
ئەوەی داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت، ڕاوێژی تەڵەکەبازان ڕادەماڵێت.
יומם יפגשו חשך וכלילה ימששו בצהרים׃ 14
لە ڕۆژدا تاریکی بەسەریاندا دێت، لە نیوەڕۆشدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک بە شەو.
וישע מחרב מפיהם ומיד חזק אביון׃ 15
ئەو نەدار لە دەمی خراپەکار و لە دەستی ستەمکار ڕزگار دەکات.
ותהי לדל תקוה ועלתה קפצה פיה׃ 16
جا زەلیل بە هیوا دەبێت و ناڕەوا دەمی دادەخات.
הנה אשרי אנוש יוכחנו אלוה ומוסר שדי אל תמאס׃ 17
«سەرزەنشتکردن لەلایەن خوداوە بەرەکەتە، لەبەر ئەوە تەمبێکردنی خودای هەرە بەتوانا ڕەت مەکەرەوە.
כי הוא יכאיב ויחבש ימחץ וידו תרפינה׃ 18
لەبەر ئەوەی ئەو بریندار دەکات و برینیش ساڕێژ دەکات، وردوخاش دەکات و بە دەستەکانی خۆی دەیگرێتەوە.
בשש צרות יצילך ובשבע לא יגע בך רע׃ 19
لە شەش بەڵا ڕزگارت دەکات و لە حەوتەمیش خراپەت لێ ناکەوێت.
ברעב פדך ממות ובמלחמה מידי חרב׃ 20
لە قاتوقڕیدا لە مردن دەتکڕێتەوە و لە جەنگیشدا لە دەمی شمشێر.
בשוט לשון תחבא ולא תירא משד כי יבוא׃ 21
لە خەنجەری زمان پارێزراو دەبیت، کە وێرانە ڕووت تێ دەکات ناترسیت.
לשד ולכפן תשחק ומחית הארץ אל תירא׃ 22
بە وێرانی و قاتوقڕی پێدەکەنیت و لە ئاژەڵە دڕندەکان ناترسیت،
כי עם אבני השדה בריתך וחית השדה השלמה לך׃ 23
چونکە لەگەڵ بەردەکانی دەشتودەر پەیمانت دەبێت و ئاژەڵە کێوییەکان ئاشتیت لەگەڵ دەبەستن.
וידעת כי שלום אהלך ופקדת נוך ולא תחטא׃ 24
جا دەزانیت کە ڕەشماڵەکەت سەلامەتە و سەرژمێری ماڵەکەت دەکەیت و هیچت ون نەبووە.
וידעת כי רב זרעך וצאצאיך כעשב הארץ׃ 25
ئەو کاتە دەزانیت کە منداڵت چەند زۆر دەبن و نەوەکانت وەک گیای زەوی دەبن.
תבוא בכלח אלי קבר כעלות גדיש בעתו׃ 26
لەوپەڕی تەندروستیدا دەچیتە ناو گۆڕەوە وەک هەڵگرتنی کۆڵێک لە کاتی خۆیدا.
הנה זאת חקרנוה כן היא שמענה ואתה דע לך׃ 27
«ئێمە لەمە وردبووینەوە و بینیمان کە ڕاستە، جا تۆش گوێ بگرە و لە ژیانی خۆتدا پەیڕەوی بکە.»

< איוב 5 >