ויען איוב את יהוה ויאמר׃ | 1 |
ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: |
ידעת כי כל תוכל ולא יבצר ממך מזמה׃ | 2 |
«زانیم کە دەتوانیت هەموو شتێک بکەیت؛ ئەوەی تۆ پلانت بۆ داناوە مەحاڵ نابێت. |
מי זה מעלים עצה בלי דעת לכן הגדתי ולא אבין נפלאות ממני ולא אדע׃ | 3 |
پرسیارت کرد:”ئەمە کێیە، بێ زانیاری ڕاوێژی من دەشارێتەوە؟“بێگومان من ئەوەی تێی نەگەیشتم بە دەممدا هات، بە کارە سەرسوڕهێنەرەکان لەسەرمەوە کە نەمدەزانین. |
שמע נא ואנכי אדבר אשאלך והודיעני׃ | 4 |
«فەرمووت:”ئێستا گوێ بگرە من قسە دەکەم؛ لێت دەپرسم و پێم دەڵێیت.“ |
לשמע אזן שמעתיך ועתה עיני ראתך׃ | 5 |
بە گوێی خۆم هەواڵەکانی تۆم بیست، ئێستاش چاوەکانم تۆیان بینی. |
על כן אמאס ונחמתי על עפר ואפר׃ | 6 |
لەبەر ئەوە خۆم ڕەت دەکەمەوە و لەناو خۆڵ و خۆڵەمێشدا تۆبە دەکەم.» |
ויהי אחר דבר יהוה את הדברים האלה אל איוב ויאמר יהוה אל אליפז התימני חרה אפי בך ובשני רעיך כי לא דברתם אלי נכונה כעבדי איוב׃ | 7 |
دوای ئەوەی یەزدان بەم وشانە قسەی لەگەڵ ئەیوبدا کرد، یەزدان بە ئەلیفازی تێمانی فەرموو: «تووڕەییم لە تۆ و لە هاوڕێیەکانت جۆشا، چونکە ئێوە وەک ئەیوبی بەندەم بە ڕاستی سەبارەت بە من قسەی ڕاستتان نەکرد. |
ועתה קחו לכם שבעה פרים ושבעה אילים ולכו אל עבדי איוב והעליתם עולה בעדכם ואיוב עבדי יתפלל עליכם כי אם פניו אשא לבלתי עשות עמכם נבלה כי לא דברתם אלי נכונה כעבדי איוב׃ | 8 |
ئێستاش ئێوە حەوت گا و حەوت بەران ببەن و بڕۆن بۆ لای ئەیوبی بەندەم، لە پێناوی خۆتان قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن. ئەو کاتە ئەیوبی بەندەم لە پێناوی ئێوە نوێژ دەکات، منیش قبوڵی دەکەم. من بەپێی گێلایەتییەکەی خۆتان هەڵسوکەوتتان لەگەڵ ناکەم، لەبەر ئەوەی ئێوە وەک ئەیوبی بەندەم بە ڕاستی سەبارەت بە من قسەی ڕاستتان نەکرد.» |
וילכו אליפז התימני ובלדד השוחי צפר הנעמתי ויעשו כאשר דבר אליהם יהוה וישא יהוה את פני איוב׃ | 9 |
ئیتر ئەلیفازی تێمانی و بیلدەدی شوحی و چۆفەری نەعماتی ڕۆیشتن و ئەوەیان کرد کە یەزدان پێی فەرموون، یەزدانیش نوێژەکەی ئەیوبی قبوڵ کرد. |
ויהוה שב את שבית איוב בהתפללו בעד רעהו ויסף יהוה את כל אשר לאיוב למשנה׃ | 10 |
دوای ئەوەی ئەیوب لە پێناوی هاوڕێیەکانی پاڕایەوە، یەزدان ئەوەی هی ئەیوب بوو بۆی گەڕاندەوە، بە دووقاتیش ئەوەی هەیبوو بۆی زیاد کرد. |
ויבאו אליו כל אחיו וכל אחיתיו וכל ידעיו לפנים ויאכלו עמו לחם בביתו וינדו לו וינחמו אתו על כל הרעה אשר הביא יהוה עליו ויתנו לו איש קשיטה אחת ואיש נזם זהב אחד׃ | 11 |
ئەو کاتە هەموو خوشک و برا و ناسیاوەکانی پێشووی بۆ لای هاتن و لە ماڵەکەی نانیان لەگەڵی خوارد. سەرەخۆشییان لێکرد و دڵیان دایەوە لەسەر هەموو ئەو خراپەیەی یەزدان بەسەریدا هێنا، هەریەکەش پارچە زیوێک و ئەنگوستیلەیەکی زێڕیان پێ بەخشی. |
ויהוה ברך את אחרית איוב מראשתו ויהי לו ארבעה עשר אלף צאן וששת אלפים גמלים ואלף צמד בקר ואלף אתונות׃ | 12 |
یەزدان بەشی کۆتایی ژیانی ئەیوبی لە ژیانی ڕابردووی زیاتر بەرەکەتدار کرد، ئەیوبیش چواردە هەزار سەر مەڕ و شەش هەزار وشتر و هەزار جووت مانگا و هەزار ماکەری هەبوو. |
ויהי לו שבענה בנים ושלוש בנות׃ | 13 |
هەروەها حەوت کوڕ و سێ کچیشی هەبوو. |
ויקרא שם האחת ימימה ושם השנית קציעה ושם השלישית קרן הפוך׃ | 14 |
کچی یەکەمی ناونا، یەمیما و دووەم قەچیعا و سێیەم قەرەن هەپوک. |
ולא נמצא נשים יפות כבנות איוב בכל הארץ ויתן להם אביהם נחלה בתוך אחיהם׃ | 15 |
لە هەموو خاکەکەشدا هیچ ئافرەتێک وەک کچەکانی ئەیوب جوان نەبوون، باوکیشیان لەنێو براکانیان میراتی پێدان. |
ויחי איוב אחרי זאת מאה וארבעים שנה וירא את בניו ואת בני בניו ארבעה דרות׃ | 16 |
ئەیوبیش پاش ئەوەی کە چاک بووە، سەد و چل ساڵ ژیا و چوار نەوەی خۆی بینی. |
וימת איוב זקן ושבע ימים׃ | 17 |
ئیتر ئەیوب تێری لە تەمەن خوارد و پیر بوو، پاشان مرد. |