ויען אליהוא ויאמר׃ | 1 |
ئیتر ئەلیهو گوتی: |
שמעו חכמים מלי וידעים האזינו לי׃ | 2 |
«گوێ لە قسەکانم بگرن دانایان، گوێم بۆ شل بکەن، ئەی ئەوانەی دەزانن، |
כי אזן מלין תבחן וחך יטעם לאכל׃ | 3 |
چونکە گوێ قسە تاقی دەکاتەوە وەک چۆن مەڵاشوو خواردن تام دەکات. |
משפט נבחרה לנו נדעה בינינו מה טוב׃ | 4 |
با بۆ خۆمان دادگەری تاقی بکەینەوە و لەنێو خۆمان بزانین چی باشە. |
כי אמר איוב צדקתי ואל הסיר משפטי׃ | 5 |
«ئەیوب گوتی:”من ڕاستودروست بووم، بەڵام خودا مافی منی داماڵی. |
על משפטי אכזב אנוש חצי בלי פשע׃ | 6 |
لە کاتی دادگاییم بە درۆ دەخرێمەوە و برینەکەم ساڕێژ نابێت لەگەڵ ئەوەی بێ یاخیبوونم.“ |
מי גבר כאיוב ישתה לעג כמים׃ | 7 |
چ پیاوێک وەک ئەیوبە؟ سووکایەتیکردن وەک ئاو دەخواتەوە و |
וארח לחברה עם פעלי און וללכת עם אנשי רשע׃ | 8 |
پێکەوە لەگەڵ بەدکاران ملی ڕێ دەگرێت و لەگەڵ خراپەکاران دەڕوات؟ |
כי אמר לא יסכן גבר ברצתו עם אלהים׃ | 9 |
لەبەر ئەوەی گوتی:”سوودی نییە بۆ مرۆڤ جێی ڕەزامەندی بێت لەلای خودا.“ |
לכן אנשי לבב שמעו לי חללה לאל מרשע ושדי מעול׃ | 10 |
«لەبەر ئەوە گوێم لێ بگرن، ئەی تێگەیشتووان. خراپە لە یەزدان بە دوورە و ستەمیش لە خودای هەرە بەتوانا، |
כי פעל אדם ישלם לו וכארח איש ימצאנו׃ | 11 |
چونکە مرۆڤ بەگوێرەی کردەوەکانی پاداشت دەداتەوە و پیاویش بەپێی ڕێگاکەی تووش دەکات. |
אף אמנם אל לא ירשיע ושדי לא יעות משפט׃ | 12 |
جا بە ڕاستی خودا خراپە ناکات، توانادارەکەش دادپەروەری خوار ناکاتەوە. |
מי פקד עליו ארצה ומי שם תבל כלה׃ | 13 |
کێ کردی بە لێپرسراو لەسەر زەوی و کێ لەسەر هەموو جیهان داینا؟ |
אם ישים אליו לבו רוחו ונשמתו אליו יאסף׃ | 14 |
ئەگەر بیخاتە دڵی خۆیەوە ڕۆح و هەناسەی بۆ خۆی کۆبکاتەوە، |
יגוע כל בשר יחד ואדם על עפר ישוב׃ | 15 |
هەموو مرۆڤ پێکەوە ڕۆح بەدەستەوە دەدەن و مرۆڤ بۆ خۆڵ دەگەڕێتەوە. |
ואם בינה שמעה זאת האזינה לקול מלי׃ | 16 |
«ئەگەر تێگەیشتنت هەیە، ئەمە ببیستە و بۆ دەنگی وشەکانم گوێ شل بکە. |
האף שונא משפט יחבוש ואם צדיק כביר תרשיע׃ | 17 |
ئایا ئەوەی ڕقی لە دادپەروەرییە دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی بکات؟ یان ئەوەی ڕاستودروست و مەزنە تاوانباری دەکەیت؟ |
האמר למלך בליעל רשע אל נדיבים׃ | 18 |
ئایا خودا نییە کە بە پاشا دەفەرموێت:”ئەی هیچوپووچ!“یان بە پیاوماقوڵان:”ئەی خراپەکاران!“ |
אשר לא נשא פני שרים ולא נכר שוע לפני דל כי מעשה ידיו כלם׃ | 19 |
ئایا خودا نییە ئەوەی لایەنگری میران ناکات و دەوڵەمەند لە هەژار بە زیاتر دانانێت، چونکە هەمووان کاری دەستی ئەون؟ |
רגע ימתו וחצות לילה יגעשו עם ויעברו ויסירו אביר לא ביד׃ | 20 |
لەناکاو دەمرن، لە نیوەشەودا؛ گەل دەهەژێن و بەسەردەچن؛ بەهێزەکان دادەماڵرێن، بەڵام نەک بە دەستی مرۆڤ. |
כי עיניו על דרכי איש וכל צעדיו יראה׃ | 21 |
«چاوەکانی لەسەر ڕێگاکانی مرۆڤە؛ ئەو هەموو هەنگاوەکانی دەبینێت. |
אין חשך ואין צלמות להסתר שם פעלי און׃ | 22 |
نە تاریکی هەیە و نە سێبەری مەرگ، کە بەدکاران بتوانن خۆیانی تێدا بشارنەوە. |
כי לא על איש ישים עוד להלך אל אל במשפט׃ | 23 |
پێویست ناکات خودا زیاتر لێکۆڵینەوە لەگەڵ مرۆڤ بکات، هەتا بێتە بەردەمی بۆ دادگاییکردن. |
ירע כבירים לא חקר ויעמד אחרים תחתם׃ | 24 |
دلێران بەبێ پشکنین تێکدەشکێنێت و خەڵکی دیکە لە جێیان دادەنێت. |
לכן יכיר מעבדיהם והפך לילה וידכאו׃ | 25 |
لەبەر ئەوەی تێبینی کردەوەکانیان دەکات، بە شەو سەرەوژێریان دەکات و وردوخاش دەبن. |
תחת רשעים ספקם במקום ראים׃ | 26 |
لەبەر ئەوەی خراپەکارن لەبەرچاوی بینەران سزایان دەدات، |
אשר על כן סרו מאחריו וכל דרכיו לא השכילו׃ | 27 |
چونکە لەدوای ئەو لایاندا و لە هیچ یەکێک لە ڕێگاکانی ئەو وردنەبوونەوە، |
להביא עליו צעקת דל וצעקת עניים ישמע׃ | 28 |
بەم جۆرەیان کرد هاواری هەژار پێی بگات، بەم شێوەیە گوێی لە قیژەی زەلیلان بوو. |
והוא ישקט ומי ירשע ויסתר פנים ומי ישורנו ועל גוי ועל אדם יחד׃ | 29 |
بەڵام ئەگەر بێدەنگ بێت، کێ هەیە تاوانباری بکات؟ ئەگەر ڕووی خۆی بشارێتەوە، کێ دەیبینێت؟ لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانڕەوایەتی نەتەوە و تاکە کەسیش دەکات |
ממלך אדם חנף ממקשי עם׃ | 30 |
بۆ ئەوەی خوانەناس پاشایەتی نەکات و نەبێت بە تەڵە بۆ گەل. |
כי אל אל האמר נשאתי לא אחבל׃ | 31 |
«ئەگەر بە خودا بگوترێت:”من تاوانبارم بەڵام ئیتر گەندەڵی ناکەم، |
בלעדי אחזה אתה הרני אם עול פעלתי לא אסיף׃ | 32 |
ئەوەی نەمبینیوە تۆ پیشانی منی بدە، ئەگەر خراپەم کردووە، چیتر نایکەمەوە؟“ |
המעמך ישלמנה כי מאסת כי אתה תבחר ולא אני ומה ידעת דבר׃ | 33 |
ئایا دەبێت خودا بەگوێرەی ئەوەی تۆ پێت باشە پاداشتت بداتەوە، لە کاتێکدا کە تۆ ئامادە نیت تۆبە بکەیت؟ تۆ هەڵدەبژێریت نەک من، ئەوەی دەیزانیت دەیڵێیت. |
אנשי לבב יאמרו לי וגבר חכם שמע לי׃ | 34 |
«تێگەیشتووان پێم دەڵێن، ئەو پیاوە دانایانەی گوێیان لێمە دەڵێن: |
איוב לא בדעת ידבר ודבריו לא בהשכיל׃ | 35 |
”ئەیوب بەبێ زانین قسە دەکات و قسەکانی بەبێ وریاین.“ |
אבי יבחן איוב עד נצח על תשבת באנשי און׃ | 36 |
خۆزگە ئەیوب هەتاسەر تاقی دەکرایەوە لەبەر وەڵامەکانی وەک بەدکاران! |
כי יסיף על חטאתו פשע בינינו יספוק וירב אמריו לאל׃ | 37 |
یاخیبوونی بۆ سەر گوناهەکەی زیاد کرد؛ بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵە لێدەدات و زیادەڕۆیی لەسەر خودا دەکات.» |