וישבתו שלשת האנשים האלה מענות את איוב כי הוא צדיק בעיניו׃ | 1 |
ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی. |
ויחר אף אליהוא בן ברכאל הבוזי ממשפחת רם באיוב חרה אפו על צדקו נפשו מאלהים׃ | 2 |
بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد. |
ובשלשת רעיו חרה אפו על אשר לא מצאו מענה וירשיעו את איוב׃ | 3 |
لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد. |
ואליהו חכה את איוב בדברים כי זקנים המה ממנו לימים׃ | 4 |
ئەلیهوش لەسەر ئەیوب ئارامی گرت، چونکە ئەوان لەو بە تەمەنتر بوون. |
וירא אליהוא כי אין מענה בפי שלשת האנשים ויחר אפו׃ | 5 |
کاتێک ئەلیهو بینی هیچ وەڵامێک لە دەمی ئەو سێ پیاوەدا نییە، تووڕە بوو. |
ויען אליהוא בן ברכאל הבוזי ויאמר צעיר אני לימים ואתם ישישים על כן זחלתי ואירא מחות דעי אתכם׃ | 6 |
ئیتر ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی وەڵامی دایەوە: «من تەمەنم کەمە و ئێوەش پیرن؛ لەبەر ئەوە نەوێرام و ترسام بیروڕای خۆمتان پێ بڵێم. |
אמרתי ימים ידברו ורב שנים ידיעו חכמה׃ | 7 |
گوتم:”با تەمەن قسە بکات و با زۆری ساڵان دانایی ڕابگەیەنن.“ |
אכן רוח היא באנוש ונשמת שדי תבינם׃ | 8 |
بەڵام ڕۆحی مرۆڤ هەناسەی خودای هەرە بەتوانایە، ئەوە کە تێگەیشتن بە مرۆڤ دەبەخشێت. |
לא רבים יחכמו וזקנים יבינו משפט׃ | 9 |
تەنها ئەوانەی تەمەن درێژن دانا نین و تەنها پیران نین کە لە دادوەری تێدەگەن. |
לכן אמרתי שמעה לי אחוה דעי אף אני׃ | 10 |
«لەبەر ئەوە دەڵێم: گوێم لێ بگرن؛ منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم. |
הן הוחלתי לדבריכם אזין עד תבונתיכם עד תחקרון מלין׃ | 11 |
ئەوەتا من ئارامم گرت لەسەر قسەکانتان، گوێم شل کرد بۆ بەهانەکانتان؛ هەتا قسەکانتان تاقی کردەوە |
ועדיכם אתבונן והנה אין לאיוב מוכיח עונה אמריו מכם׃ | 12 |
لێتان وردبوومەوە. بەڵام کەستان بەڵگەتان لە دژی بەهانەی ئەیوب نەهێنایەوە و وەڵامی بەهانەکانی ئەوتان نەدایەوە. |
פן תאמרו מצאנו חכמה אל ידפנו לא איש׃ | 13 |
لەبەر ئەوە مەڵێن:”داناییمان دۆزییەوە؛ با خودا بەرپەرچی ئەیوب بداتەوە، نەک مرۆڤ.“ |
ולא ערך אלי מלין ובאמריכם לא אשיבנו׃ | 14 |
ئەیوب قسەکانی ئاراستەی من نەکردووە و منیش بە قسەکانی ئێوە وەڵامی نادەمەوە. |
חתו לא ענו עוד העתיקו מהם מלים׃ | 15 |
«واقیان وڕماوە و هیچ وەڵامیش نادەنەوە؛ قسەیان لێ داماڵرا. |
והוחלתי כי לא ידברו כי עמדו לא ענו עוד׃ | 16 |
ئێستا کە بێدەنگن، ئایا دەبێت چاوەڕێ بکەم، کە لەوێ ڕادەوەستن بەبێ وەڵام؟ |
אענה אף אני חלקי אחוה דעי אף אני׃ | 17 |
ئێستا منیش بەشی خۆم وەڵام دەدەمەوە؛ منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم، |
כי מלתי מלים הציקתני רוח בטני׃ | 18 |
چونکە پڕم لە قسەکردن و ڕۆحی ناخم تەنگاوم دەکات؛ |
הנה בטני כיין לא יפתח כאבות חדשים יבקע׃ | 19 |
ئەوەتا ناخم وەک شەرابێکە سەرەکەی نەکرابێتەوە، وەک مەشکەیەکی نوێیە خەریکە بدڕێت. |
אדברה וירוח לי אפתח שפתי ואענה׃ | 20 |
قسە دەکەم با ئاهێکم بەبەردا بێتەوە؛ لێوەکانم دەکەمەوە و وەڵام دەدەمەوە. |
אל נא אשא פני איש ואל אדם לא אכנה׃ | 21 |
لایەنگری کەس ناکەم و مەرایی هیچ کەسێکیش ناکەم؛ |
כי לא ידעתי אכנה כמעט ישאני עשני׃ | 22 |
چونکە زمانلووسی نازانم جارێ دروستکەرەکەم نامبات. |