כי יש לכסף מוצא ומקום לזהב יזקו׃ | 1 |
زیو کانی هەیە و بۆ زێڕیش شوێنێک هەیە بۆ پاڵاوتنی. |
ברזל מעפר יקח ואבן יצוק נחושה׃ | 2 |
ئاسن لە خۆڵ دەردەهێنرێت، مسیش لە توانەوەی بەرد. |
קץ שם לחשך ולכל תכלית הוא חוקר אבן אפל וצלמות׃ | 3 |
مرۆڤ کۆتایی بە تاریکی دەهێنێت؛ لەناو تاریکی سێبەری مەرگ بۆ بەردی کانزایی دوورترین کون و کەلەبەرەکان دەپشکنن. |
פרץ נחל מעם גר הנשכחים מני רגל דלו מאנוש נעו׃ | 4 |
کانێکی لێدا دوور لە خەڵکی، لە شوێنێکی لەبیرکراو لەلایەن ڕێبوارانەوە؛ شۆڕ کرانەوە و دوور لە خەڵکی جۆلانەیان پێکرا. |
ארץ ממנה יצא לחם ותחתיה נהפך כמו אש׃ | 5 |
زەوی ئەوەی کە نانی لێوە دەردەهێنرێت، لە ژێرەوە دەگۆڕدرێت بە چەشنی ئاگر؛ |
מקום ספיר אבניה ועפרת זהב לו׃ | 6 |
بەردەکانی یاقووتی شینی تێدایە و لە خۆڵەکەیدا زێڕ هەیە. |
נתיב לא ידעו עיט ולא שזפתו עין איה׃ | 7 |
ڕێگایەک کە مەلە گۆشتخۆرەکان پێی نازانن و چاوی هەڵۆ نایبینێت. |
לא הדריכהו בני שחץ לא עדה עליו שחל׃ | 8 |
ئاژەڵە دڕندەکان پێیدا نەڕۆیشتوون، شێر پێیدا تێنەپەڕیوە. |
בחלמיש שלח ידו הפך משרש הרים׃ | 9 |
مرۆڤ دەستدرێژی دەکاتە سەر بەرد، بنکەی چیاکان دەردەخات. |
בצורות יארים בקע וכל יקר ראתה עינו׃ | 10 |
لە تاشەبەردەکان تونێل دەکات؛ چاوەکانی هەموو شتێکی گرانبەها دەبینێت. |
מבכי נהרות חבש ותעלמה יצא אור׃ | 11 |
ئاودزی ڕووبارەکان دەپشکنێت و ئەوەی شاراوەیە دەیخاتە بەر ڕووناکی. |
והחכמה מאין תמצא ואי זה מקום בינה׃ | 12 |
بەڵام دانایی لەکوێ دەدۆزرێتەوە و تێگەیشتن لەکوێ نیشتەجێیە؟ |
לא ידע אנוש ערכה ולא תמצא בארץ החיים׃ | 13 |
مرۆڤ نرخەکەی نازانێت و لە خاکی زیندوواندا نادۆزرێتەوە. |
תהום אמר לא בי היא וים אמר אין עמדי׃ | 14 |
قووڵایی ژێر زەوی دەڵێت: «لەناو مندا نییە،» دەریا دەڵێت: «لەلای من نییە.» |
לא יתן סגור תחתיה ולא ישקל כסף מחירה׃ | 15 |
دانایی نە زێڕی بێگەرد لە جیاتی دەدرێت و نە بە زیویش نرخەکەی دەکێشرێت. |
לא תסלה בכתם אופיר בשהם יקר וספיר׃ | 16 |
نە بە زێڕی ئۆفیر و نە بە بەردی عاشقبەندی گرانبەها و نە بە یاقووتی شین دەکێشرێت. |
לא יערכנה זהב וזכוכית ותמורתה כלי פז׃ | 17 |
نە زێڕ و نە بلور هاوتایەتی، نە بە دەفرێکی زێڕی بێگەرد دەگۆڕدرێتەوە. |
ראמות וגביש לא יזכר ומשך חכמה מפנינים׃ | 18 |
لە پاڵ ئەودا نە مەرجان و نە یەشب باسیان ناکرێت و نرخی دانایی لە یاقووت بەهادارترە. |
לא יערכנה פטדת כוש בכתם טהור לא תסלה׃ | 19 |
یاقووتی زەردی کوش هاوتای نابێت و بە زێڕی بێگەرد ناکێشرێت. |
והחכמה מאין תבוא ואי זה מקום בינה׃ | 20 |
ئیتر دانایی لەکوێ دەدۆزرێتەوە و تێگەیشتن لەکوێ نیشتەجێیە؟ |
ונעלמה מעיני כל חי ומעוף השמים נסתרה׃ | 21 |
لەبەرچاوی هەموو زیندووێک شاراوەیە و لەبەرچاوی باڵندەکانی ئاسمان داپۆشراوە. |
אבדון ומות אמרו באזנינו שמענו שמעה׃ | 22 |
لەناوچوون و مردن دەڵێن: «بە گوێی خۆمان هەواڵی ئەومان بیست.» |
אלהים הבין דרכה והוא ידע את מקומה׃ | 23 |
خودا ڕێگاکەی تێدەگات و ئەو شوێنەکەی پێ دەزانێت. |
כי הוא לקצות הארץ יביט תחת כל השמים יראה׃ | 24 |
لەبەر ئەوەی ئەو تەماشای ئەوپەڕی زەوی دەکات و هەموو ژێر ئاسمان دەبینێت. |
לעשות לרוח משקל ומים תכן במדה׃ | 25 |
کاتێک کێشی بۆ با دروستکرد و ئاوەکانی بە پێوانە پێوا، |
בעשתו למטר חק ודרך לחזיז קלות׃ | 26 |
کاتێک بۆ باران یاسای دانا و بۆ دەنگی هەورەتریشقەش ڕێگا، |
אז ראה ויספרה הכינה וגם חקרה׃ | 27 |
ئەو کاتە دانایی بینی و باسی کرد، ئامادەی کرد و هەروەها تاقی کردەوە. |
ויאמר לאדם הן יראת אדני היא חכמה וסור מרע בינה׃ | 28 |
بە مرۆڤی فەرموو: «بێگومان دانایی لە لەخواترسییەوەیە و لە خراپە لادانیش لە تێگەیشتنەوەیە.» |