ויען איוב ויאמר׃ | 1 |
ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: |
שמעו שמוע מלתי ותהי זאת תנחומתיכם׃ | 2 |
«بە گوێگرتن گوێ لە قسەکانم بگرن؛ با ئەمە ببێتە دڵنەواییتان. |
שאוני ואנכי אדבר ואחר דברי תלעיג׃ | 3 |
بەرگەم بگرن کە قسە دەکەم و پاش قسەکانم گاڵتە بکەن. |
האנכי לאדם שיחי ואם מדוע לא תקצר רוחי׃ | 4 |
«ئایا من سکاڵاکەم لە مرۆڤە؟ بۆچی ئارامیم لێ نەبڕێت؟ |
פנו אלי והשמו ושימו יד על פה׃ | 5 |
ڕووم لێ بکەن، واقتان وڕبمێنێت و دەست بخەنە سەر دەمتان. |
ואם זכרתי ונבהלתי ואחז בשרי פלצות׃ | 6 |
کاتێک بەبیرم دێتەوە دەتۆقم؛ موچڕکە بە لەشمدا دێت. |
מדוע רשעים יחיו עתקו גם גברו חיל׃ | 7 |
بۆچی بەدکاران دەژین و پیر دەبن، هەروەها بە هێزەوە زاڵ دەبن؟ |
זרעם נכון לפניהם עמם וצאצאיהם לעיניהם׃ | 8 |
نەوەیان لەبەردەمیان لەگەڵیان ڕاوەستاوە، وەچەیان لەبەرچاویانە. |
בתיהם שלום מפחד ולא שבט אלוה עליהם׃ | 9 |
ماڵەکانیان لە ترس دڵنیایە؛ کوتەکی خودا بەسەریانەوە نییە. |
שורו עבר ולא יגעל תפלט פרתו ולא תשכל׃ | 10 |
گایەکەیان دەپەڕێت و هەڵە ناکات؛ مانگاکەیان ئاوس دەبێت و لە باری ناچێت. |
ישלחו כצאן עויליהם וילדיהם ירקדון׃ | 11 |
منداڵەکانیان وەک مەڕ بەڕەڵا دەکرێن؛ شیرەخۆرەکانیان سەما دەکەن. |
ישאו כתף וכנור וישמחו לקול עוגב׃ | 12 |
دەف و قیسارە بەدەستەوە دەگرن؛ بە دەنگی دووزەلە دڵخۆش دەبن. |
יבלו בטוב ימיהם וברגע שאול יחתו׃ (Sheol h7585) | 13 |
ڕۆژگاریان بە خێروخۆشی بەسەردەبەن و بە ئارامییەوە بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ دەبنەوە. (Sheol h7585) |
ויאמרו לאל סור ממנו ודעת דרכיך לא חפצנו׃ | 14 |
لەگەڵ ئەوەشدا بە خودا دەڵێن:”لێمان دوور بکەوە! دڵخۆش نابین بە ناسینی ڕێگاکانت. |
מה שדי כי נעבדנו ומה נועיל כי נפגע בו׃ | 15 |
توانادارەکە کێیە هەتا خزمەتی بکەین؟ سوودی چی دەبینین کە لێی بپاڕێینەوە؟“ |
הן לא בידם טובם עצת רשעים רחקה מני׃ | 16 |
بەڵام خێروخۆشییان لە دەستی خۆیان نییە، با ڕاوێژی بەدکاران لێم دوور بێت. |
כמה נר רשעים ידעך ויבא עלימו אידם חבלים יחלק באפו׃ | 17 |
«چەند کەم چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و کارەساتیان بەسەردێت، یان خودا لە تووڕەیی خۆیدا ئازاری کردووە بە بەشیان؟ |
יהיו כתבן לפני רוח וכמץ גנבתו סופה׃ | 18 |
یان وەک کا بن لەبەردەم با و وەک ئەو سەرکۆزەرەی ڕەشەبا بردوویەتی؟ |
אלוה יצפן לבניו אונו ישלם אליו וידע׃ | 19 |
دەگوترێت:”خودا تاوانی بەدکاران بۆ کوڕەکانیان هەڵدەگرێت.“با سزای گیانی خۆیان بدات تاوەکو بزانن! |
יראו עינו כידו ומחמת שדי ישתה׃ | 20 |
با چاوەکانیان لەناوچوونەکەیان ببینن، لە جامی تووڕەیی خودای هەرە بەتوانا بخۆنەوە، |
כי מה חפצו בביתו אחריו ומספר חדשיו חצצו׃ | 21 |
چونکە لەدوای ئەوان، کە ژمارەی مانگەکانیان تەواو دەبێت، ئایا گوێ بە کەسوکاریان دەدەن؟ |
הלאל ילמד דעת והוא רמים ישפוט׃ | 22 |
«ئایا خودا فێری زانین دەکرێت، ئەو کە دادوەری پایەدارەکان دەکات؟ |
זה ימות בעצם תמו כלו שלאנן ושליו׃ | 23 |
کەسانێک هەن لەوپەڕی تەندروستیدا دەمرن، کاتێک بە تەواوی دڵنیا و ئارامن، |
עטיניו מלאו חלב ומח עצמותיו ישקה׃ | 24 |
لەشیان ساغن و مۆخی ناو ئێسکەکانیان هێشتا تەڕە. |
וזה ימות בנפש מרה ולא אכל בטובה׃ | 25 |
کەسانێکی دیکەش بە پەژارەوە دەمرن و تامی خێروخۆشییان نەکردووە. |
יחד על עפר ישכבו ורמה תכסה עליהם׃ | 26 |
هەردووکیان پێکەوە لەناو گڵ ڕادەکشێن و کرم دایاندەپۆشێت. |
הן ידעתי מחשבותיכם ומזמות עלי תחמסו׃ | 27 |
«بیرکردنەوەی ئێوە باش دەزانم و ئەو پیلانانەی بۆ ستەملێکردنم داتانناوە، |
כי תאמרו איה בית נדיב ואיה אהל משכנות רשעים׃ | 28 |
چونکە دەڵێن:”کوا ماڵی گەورە پیاوەکە؟ کوا چادری نشینگەی خراپەکاران؟“ |
הלא שאלתם עוברי דרך ואתתם לא תנכרו׃ | 29 |
ئایا پرسیارتان لە ڕێبواران نەکردووە و سەرنجتان نەداوەتە هەواڵەکانیان؟ |
כי ליום איד יחשך רע ליום עברות יובלו׃ | 30 |
بەدکار لە ڕۆژی کارەسات هەڵدێت، ئایا لە ڕۆژی تووڕەیی دەرباز دەبێت؟ |
מי יגיד על פניו דרכו והוא עשה מי ישלם לו׃ | 31 |
کێ بەرەو ڕوو لەسەر ڕەفتارەکەی سەرزەنشتی دەکات؟ کێ سزای دەدات لەسەر ئەوەی کردوویەتی؟ |
והוא לקברות יובל ועל גדיש ישקוד׃ | 32 |
ئەو بەرەو گۆڕەکان دەبردرێت و لەسەر گۆڕستان شەوارە دەگرێت. |
מתקו לו רגבי נחל ואחריו כל אדם ימשוך ולפניו אין מספר׃ | 33 |
قوڕی دۆڵەکە شیرینە بۆ ئەو؛ هەموو مرۆڤ بەدوایەوە دەڕۆن و لەپێشیشیەوە بەبێ ژمارە. |
ואיך תנחמוני הבל ותשובתיכם נשאר מעל׃ | 34 |
«ئیتر چۆن بە قسەی پڕوپووچ دڵنەواییم دەدەنەوە؟ لە وەڵامەکانتان تەنها بێوەفایی دەبینم!» |