העזו בני בנימן מקרב ירושלם ובתקוע תקעו שופר ועל בית הכרם שאו משאת כי רעה נשקפה מצפון ושבר גדול׃ | 1 |
«ئەی نەوەی بنیامین، لە ئۆرشەلیم هەڵبێن! لە تەقۆعە فوو بە کەڕەنادا بکەن! لەسەر بێتهاکارەم ئاگر وەک نیشانە هەڵبکەن! چونکە بەڵا و شکستێکی گەورە لە باکوورەوە دەرکەوتووە. |
הנוה והמענגה דמיתי בת ציון׃ | 2 |
من سییۆنی کچ لەناو دەبەم، کچە جوان و نازدارەکە. |
אליה יבאו רעים ועדריהם תקעו עליה אהלים סביב רעו איש את ידו׃ | 3 |
شوانەکان بە مێگەلەکانیانەوە بۆ لای ئەو دێن، ڕەشماڵەکان لە دەوری هەڵدەدەن و هەرکەسە لە بەشی خۆی دەلەوەڕێنێ.» |
קדשו עליה מלחמה קומו ונעלה בצהרים אוי לנו כי פנה היום כי ינטו צללי ערב׃ | 4 |
«جەنگێک لە دژی سییۆن ئامادە بکەن! هەستن بە نیوەڕۆ هێرش ببەین! بەڵام بە داخەوە، ڕۆژ ئاوا بوو، سێبەرەکانی ئێوارە درێژبوونەوە. |
קומו ונעלה בלילה ונשחיתה ארמנותיה׃ | 5 |
کەواتە هەستن بە شەو هێرش ببەین، قەڵاکانی وێران بکەین!» |
כי כה אמר יהוה צבאות כרתו עצה ושפכו על ירושלם סללה היא העיר הפקד כלה עשק בקרבה׃ | 6 |
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «دار ببڕنەوە و مەتەرێز لە دەوری ئۆرشەلیمەوە دابڕێژن. دەبێت ئەو شارە سزا بدرێت، چونکە سەراپای پڕ ستەمە. |
כהקיר בור מימיה כן הקרה רעתה חמס ושד ישמע בה על פני תמיד חלי ומכה׃ | 7 |
وەک کانییەک ئاوەکەی هەڵبقوڵێت، ئاوا خراپییەکەی هەڵدەقوڵێت. توندوتیژی و ڕفاندنی تێدا دەبیسترێت، هەمیشە لەبەردەمم نەخۆشی و برینداری هەیە. |
הוסרי ירושלם פן תקע נפשי ממך פן אשימך שממה ארץ לוא נושבה׃ | 8 |
ئەی ئۆرشەلیم، ئاگاداربە، نەوەک پشتم لە تۆ بکەم، نەوەک بتکەمە خاکێکی وێران، ئیتر کەسی تێدا نیشتەجێ نەبێ.» |
כה אמר יהוה צבאות עולל יעוללו כגפן שארית ישראל השב ידך כבוצר על סלסלות׃ | 9 |
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «با پاشماوەی ئیسرائیل بە تەواوی بچنرێنەوە، بە تەواوی وەک ڕەزەمێو، با دەستت بەسەر لقەکاندا بگێڕیت، وەک کەسێک ترێ دەچنێتەوە.» |
על מי אדברה ואעידה וישמעו הנה ערלה אזנם ולא יוכלו להקשיב הנה דבר יהוה היה להם לחרפה לא יחפצו בו׃ | 10 |
بۆ کێ قسە بکەم؟ کێ ئاگادار بکەمەوە؟ کێ گوێم لێ دەگرێت؟ ئەوەتا گوێیان داخراوە بۆ ئەوەی نەتوانن گوێ شل بکەن. فەرمایشتی یەزدان بۆیان بووە بە ڕیسوایی، دڵیان پێی خۆش نییە. |
ואת חמת יהוה מלאתי נלאיתי הכיל שפך על עולל בחוץ ועל סוד בחורים יחדו כי גם איש עם אשה ילכדו זקן עם מלא ימים׃ | 11 |
لەبەر ئەوە پڕبووم لە تووڕەیی یەزدان، بێزاربووم لە دەستپێوەگرتنی. ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «تووڕەییەکەم بۆ منداڵی کۆڵانەکانی هەڵبڕێژە، بەسەر تێکڕای کۆڕی گەنجان، ژن لەگەڵ مێرد دەبردرێت، پیر لەگەڵ بەساڵاچووان. |
ונסבו בתיהם לאחרים שדות ונשים יחדו כי אטה את ידי על ישבי הארץ נאם יהוה׃ | 12 |
ماڵەکانیان بۆ خەڵکی دیکە دەبن، کێڵگە و ژنەکانیان پێکەوە، چونکە دەستم بۆ سەر دانیشتووانی خاکەکە درێژ دەکەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |
כי מקטנם ועד גדולם כלו בוצע בצע ומנביא ועד כהן כלו עשה שקר׃ | 13 |
«لە بچووکیان هەتا گەورەیان، هەموویان پەرۆشی قازانجن، لە پێغەمبەرەوە هەتا کاهین، هەموو ساختە دەکەن. |
וירפאו את שבר עמי על נקלה לאמר שלום שלום ואין שלום׃ | 14 |
برینی گەلەکەم بە سووکیەوە چاک دەکەنەوە و دەڵێن:”ئاشتی، ئاشتی!“بەڵام ئاشتی نییە. |
הבישו כי תועבה עשו גם בוש לא יבושו גם הכלים לא ידעו לכן יפלו בנפלים בעת פקדתים יכשלו אמר יהוה׃ | 15 |
ئایا شەرمەزار بوون کاتێک کاری قێزەونیان کرد؟ نەخێر! شەرمەزار نەبوون، هەروەها نەیانزانی شەرمەزاری چییە. لەبەر ئەوە دەکەونە ناو کوژراوان، لە کاتی سزادانیان تێکدەشکێن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |
כה אמר יהוה עמדו על דרכים וראו ושאלו לנתבות עולם אי זה דרך הטוב ולכו בה ומצאו מרגוע לנפשכם ויאמרו לא נלך׃ | 16 |
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «لەسەر ڕێگاکان بوەستن و تەماشا بکەن، پرسیاری ڕێچکە کۆنەکان بکەن، ڕێگا چاکەکە لەکوێیە، پێیدا بڕۆن، حەسانەوە بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە. بەڵام گوتتان:”پێیدا ناڕۆین.“ |
והקמתי עליכם צפים הקשיבו לקול שופר ויאמרו לא נקשיב׃ | 17 |
چاودێرم بەسەرتانەوە دانا، گوتم:”گوێ بۆ دەنگی کەڕەنا شل بکەن!“بەڵام گوتتان:”گوێ شل ناکەین.“ |
לכן שמעו הגוים ודעי עדה את אשר בם׃ | 18 |
لەبەر ئەوە ئەی نەتەوەکان، گوێ بگرن، ئەی شایەتەکان، بزانن چییان بەسەردێت. |
שמעי הארץ הנה אנכי מביא רעה אל העם הזה פרי מחשבותם כי על דברי לא הקשיבו ותורתי וימאסו בה׃ | 19 |
ئەی زەوی، گوێ بگرە: ئەوەتا من بەڵا بەسەر ئەم گەلەدا دەهێنم، بەروبوومی بیرکردنەوەکانیانە، چونکە گوێیان بۆ وشەکانم شل نەکرد و فێرکردنی منیان ڕەتکردەوە. |
למה זה לי לבונה משבא תבוא וקנה הטוב מארץ מרחק עלותיכם לא לרצון וזבחיכם לא ערבו לי׃ | 20 |
بەلامەوە گرنگ نییە، بخوور لە شەباوە بێت و قامیشی بۆنخۆش لە خاکێکی دوورەوە؟ قوربانی سووتاندنەکانتان قبوڵ نین و قوربانییە سەربڕدراوەکانتان لەلای من خۆش نین.» |
לכן כה אמר יהוה הנני נתן אל העם הזה מכשלים וכשלו בם אבות ובנים יחדו שכן ורעו יאבדו׃ | 21 |
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «من کۆسپ بۆ ئەم گەلە دادەنێم، باوکان و کوڕان پێکەوە ساتمەی لێ دەکەن، دراوسێ و هاوڕێ لەناودەچن.» |
כה אמר יהוה הנה עם בא מארץ צפון וגוי גדול יעור מירכתי ארץ׃ | 22 |
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا! سوپایەک لە خاکی باکوورەوە دێت، نەتەوەیەکی مەزن لەوپەڕی زەوییەوە هەڵدەستێنرێت. |
קשת וכידון יחזיקו אכזרי הוא ולא ירחמו קולם כים יהמה ועל סוסים ירכבו ערוך כאיש למלחמה עליך בת ציון׃ | 23 |
کەوان و ڕمیان بە دەستەوەیە، دڵڕەقن و بەزەییان نییە، دەنگیان وەک دەریا هاژەی دێت و سواری ئەسپ دەبن، وەک یەک پیاو ڕیز دەبەستن بۆ هێرشکردنە سەر تۆ، ئەی سییۆنی کچ.» |
שמענו את שמעו רפו ידינו צרה החזיקתנו חיל כיולדה׃ | 24 |
هەواڵی ئەوانمان بیست، ورەمان ڕووخا، تووشی تەنگانە بووین، تووشی ئازار بووین وەک ئازاری ژنی ژانگرتوو. |
אל תצאי השדה ובדרך אל תלכי כי חרב לאיב מגור מסביב׃ | 25 |
دەرمەچن بۆ کێڵگە! بە ڕێگادا مەڕۆن! چونکە دوژمن شمشێری پێیە، لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە. |
בת עמי חגרי שק והתפלשי באפר אבל יחיד עשי לך מספד תמרורים כי פתאם יבא השדד עלינו׃ | 26 |
ئەی گەلەکەم، جلوبەرگی گوش بپۆشە، خۆت لە خۆڵەمێش بگەوزێنە، شینی تاقانەیەک بۆ خۆت بگێڕە، بە لاوانەوەیەکی تاڵ، چونکە لەناکاو تێکدەر بەسەرماندا دەدات. |
בחון נתתיך בעמי מבצר ותדע ובחנת את דרכם׃ | 27 |
«ئەی یەرمیا، تۆم لەنێو گەلەکەم دانا، وەک تاقیکەرەوە و سەنگی مەحەک، بۆ ئەوەی ڕەفتاریان بزانیت و تاقییان بکەیتەوە. |
כלם סרי סוררים הלכי רכיל נחשת וברזל כלם משחיתים המה׃ | 28 |
هەموو یاخی و کەللەڕەقن، بە پەلەن بۆ بوختانکردن، ئەوان بڕۆنز و ئاسنن، هەموو تێکدەرن. |
נחר מפח מאשתם עפרת לשוא צרף צרוף ורעים לא נתקו׃ | 29 |
مووشەی دێت مووشەدەمە بۆ ئەوەی بە ئاگر قورقوشم بفەوتێنێت، بەڵام بێهوودە زێڕنگەر بێگەردی دەکات، بەدکاران بێگەرد نابن. |
כסף נמאס קראו להם כי מאס יהוה בהם׃ | 30 |
پێیان دەگوترێت زیوی ناپەسەند، چونکە یەزدان پەسەندی نەکردوون.» |