< ירמיה 46 >

אשר היה דבר יהוה אל ירמיהו הנביא על הגוים׃ 1
ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە نەتەوەکان:
למצרים על חיל פרעה נכו מלך מצרים אשר היה על נהר פרת בכרכמש אשר הכה נבוכדראצר מלך בבל בשנת הרביעית ליהויקים בן יאשיהו מלך יהודה׃ 2
بۆ میسر: سەبارەت بە سوپاکەی نێخۆ فیرعەون، پاشای میسر، ئەوەی لەسەر ڕووباری فورات بوو لە کەرکەمیش، کە نەبوخودنەسری پاشای بابل لە ساڵی چوارەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا لێیدا:
ערכו מגן וצנה וגשו למלחמה׃ 3
«سپەر و قەڵغان ئامادە بکەن، پێشکەون بۆ جەنگ!
אסרו הסוסים ועלו הפרשים והתיצבו בכובעים מרקו הרמחים לבשו הסרינת׃ 4
ئەسپ زین بکەن، ئەی سوارەکان، سەربکەون! بە کڵاوی ئاسنینەوە لە ئامادەباشیدا بن! ڕمەکان تیژ بکەن، زرێیەکان بپۆشن!
מדוע ראיתי המה חתים נסגים אחור וגבוריהם יכתו ומנוס נסו ולא הפנו מגור מסביב נאם יהוה׃ 5
چی دەبینم؟ ئەوان تۆقیون، بەرەو پاش دەکشێنەوە، پاڵەوانەکانیان بەزین. بە پەلە هەڵاتن و ئاوڕیشیان نەدایەوە، لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
אל ינוס הקל ואל ימלט הגבור צפונה על יד נהר פרת כשלו ונפלו׃ 6
«ئەوەی تیژڕەوە هەڵنایەت و پاڵەوان دەرباز نابێت. لە باکوور لەلای ڕووباری فورات ساتمەیان کرد و کەوتن.
מי זה כיאר יעלה כנהרות יתגעשו מימיו׃ 7
«ئەمە کێیە وەک ڕووباری نیل هەڵدەستێتەوە، وەک ئەو ڕووبارانەی ئاوەکەیان شەپۆل دەدات؟
מצרים כיאר יעלה וכנהרות יתגעשו מים ויאמר אעלה אכסה ארץ אבידה עיר וישבי בה׃ 8
میسرە وەک ڕووباری نیل هەڵدەستێتەوە، وەک ئەو ڕووبارانەی ئاوەکەیان شەپۆل دەدات. دەڵێت:”هەڵدەستم و زەوی دادەپۆشم، شار و دانیشتووانەکەی لەناو دەبم.“
עלו הסוסים והתהללו הרכב ויצאו הגבורים כוש ופוט תפשי מגן ולודים תפשי דרכי קשת׃ 9
ئەی ئەسپەکان، سەربکەون! ئەی گالیسکەکان، سەرەڕۆ بن! با پاڵەوانان بەرەو پێش بچن، کوش و پووت قەڵغان بەدەستن، لوودییەکان تیرەکانیان لە کەوانەکانیان ڕادەکێشن.
והיום ההוא לאדני יהוה צבאות יום נקמה להנקם מצריו ואכלה חרב ושבעה ורותה מדמם כי זבח לאדני יהוה צבאות בארץ צפון אל נהר פרת׃ 10
بەڵام ئەمڕۆ ڕۆژی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار، ڕۆژی تۆڵەیە، تۆڵەسەندنەوە لە دوژمنانی. جا شمشێر دەخوات و تێر دەبێت، لە خوێنیان تێر دەخواتەوە، چونکە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، قوربانی سەربڕاو پێشکەش دەکات لە خاکی باکوور لەلای ڕووباری فورات.
עלי גלעד וקחי צרי בתולת בת מצרים לשוא הרביתי רפאות תעלה אין לך׃ 11
«سەربکەوە بۆ گلعاد و هەتووان بهێنە، ئەی میسری کچە پاکیزە. بەڵام بێهوودە داوودەرمان زۆر دەکەیت، چاکبوونەوەت نییە.
שמעו גוים קלונך וצוחתך מלאה הארץ כי גבור בגבור כשלו יחדיו נפלו שניהם׃ 12
نەتەوەکان سووکایەتی تۆیان بیستووە، قیژەت دنیای پڕکردووە، چونکە پاڵەوانێک ساتمە لە پاڵەوانێک دەکات، هەردووکیان پێکەوە دەکەون.»
הדבר אשר דבר יהוה אל ירמיהו הנביא לבוא נבוכדראצר מלך בבל להכות את ארץ מצרים׃ 13
ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەزدان بە یەرمیای پێغەمبەری ڕاگەیاند، لەبارەی هێرشکردنی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ سەر خاکی میسر:
הגידו במצרים והשמיעו במגדול והשמיעו בנף ובתחפנחס אמרו התיצב והכן לך כי אכלה חרב סביביך׃ 14
«ئەمە لە میسر ڕابگەیەنن، لە شاری مگدۆل جاڕبدەن، هەروەها لە مەمفیس و تەحپەنحێس، بڵێن:”وریابە و لە ئامادەباشیدا بە، چونکە شمشێر دەوروبەرت دەخوات.“
מדוע נסחף אביריך לא עמד כי יהוה הדפו׃ 15
بۆچی توانادارەکانت بە زەویدا دران؟ نەوەستان، چونکە یەزدان ئەوانی خست.
הרבה כושל גם נפל איש אל רעהו ויאמרו קומה ונשבה אל עמנו ואל ארץ מולדתנו מפני חרב היונה׃ 16
بەردەوام ساتمە دەکەن، بەسەر یەکتریدا دەکەون. دەڵێن:”هەستن با بگەڕێینەوە، بۆ ناو گەلەکەمان و خاکی لەدایکبوونمان، دوور لە شمشێری ستەمکاری.“
קראו שם פרעה מלך מצרים שאון העביר המועד׃ 17
لەوێ هاواریان دەکرد:”فیرعەونی پاشای میسر تەنها هاتوهەرای هەیە، دەرفەتی ئەو بەسەرچوو!“»
חי אני נאם המלך יהוה צבאות שמו כי כתבור בהרים וככרמל בים יבוא׃ 18
پاشا کە ناوی یەزدانی سوپاسالارە دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم، کەسێک دێت وەک تاڤۆرە لەنێو چیاکان، وەک کارمەلە لەلای دەریاوە دێت.
כלי גולה עשי לך יושבת בת מצרים כי נף לשמה תהיה ונצתה מאין יושב׃ 19
ئەی دانیشتووانی میسر، کەلوپەلەکانتان بۆ ڕاپێچ کۆ بکەنەوە، چونکە مەمفیس وێران دەبێت، دەبێتە چۆڵەوانییەکی بێ ئاوەدانی.
עגלה יפה פיה מצרים קרץ מצפון בא בא׃ 20
«میسر مانگایەکی زێدە جوانە، بەڵام مێشومەگەز لە باکوورە بۆی دێت.
גם שכריה בקרבה כעגלי מרבק כי גם המה הפנו נסו יחדיו לא עמדו כי יום אידם בא עליהם עת פקדתם׃ 21
هەروەها سەربازە بەکرێگیراوەکانت لە ڕیزەکانی جەنگ، وەک جوانەگای قەڵەون، چونکە ئەوانیش ڕوو وەردەگێڕن، تێکڕا هەڵدێن و ناوەستن، چونکە ڕۆژی کارەسات گەیشتە سەریان، کاتی سزادانیان.
קולה כנחש ילך כי בחיל ילכו ובקרדמות באו לה כחטבי עצים׃ 22
میسر وەک ماری هەڵاتوو فیشک دەدات، چونکە دوژمنەکانی بە سوپاوە دێنە پێش، هەروەک داربڕەکان بە تەورەوە بۆی هاتن.
כרתו יערה נאם יהוה כי לא יחקר כי רבו מארבה ואין להם מספר׃ 23
دارستانەکەی دەبڕنەوە، هەرچەندە زۆر چڕە، چونکە لە کوللە زۆرترن، لە ژمارە نایەن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
הבישה בת מצרים נתנה ביד עם צפון׃ 24
«دانیشتووانی میسر شەرمەزار دەبن، درانە دەست گەلی باکوور.»
אמר יהוה צבאות אלהי ישראל הנני פוקד אל אמון מנא ועל פרעה ועל מצרים ועל אלהיה ועל מלכיה ועל פרעה ועל הבטחים בו׃ 25
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل فەرمووی: «من خەریکم سزا دەسەپێنم، لەسەر ئامۆنی خودای تیب و فیرعەون، لەسەر میسر و خوداوەندەکان و پاشاکانی، هەروەها لەسەر ئەوانەش کە پشتیان بە فیرعەون بەستووە.
ונתתים ביד מבקשי נפשם וביד נבוכדראצר מלך בבל וביד עבדיו ואחרי כן תשכן כימי קדם נאם יהוה׃ 26
دەیاندەمە دەست ئەوانەی دەیانەوێت بیانکوژن، دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل و دەست خزمەتکارەکانی. پاش ئەمە میسر وەک ڕۆژانی پێشتری ئاوەدان دەبێتەوە.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.
ואתה אל תירא עבדי יעקב ואל תחת ישראל כי הנני מושעך מרחוק ואת זרעך מארץ שבים ושב יעקוב ושקט ושאנן ואין מחריד׃ 27
«ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە، ئەی ئیسرائیل، مەتۆقە. بە دڵنیاییەوە من لەم شوێنە دوورە ڕزگارت دەکەم، نەوەکەشت لەو خاکەوەی بۆی ڕاپێچ کراوە. یاقوب دەگەڕێتەوە و ئاسوودە دەبێت، دڵنیا دەبێت و کەس نایتۆقێنێت.
אתה אל תירא עבדי יעקב נאם יהוה כי אתך אני כי אעשה כלה בכל הגוים אשר הדחתיך שמה ואתך לא אעשה כלה ויסרתיך למשפט ונקה לא אנקך׃ 28
ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام. هەرچەندە کۆتایی دەهێنم بە هەموو ئەو نەتەوانەی کە بۆ ناویان پەرتەوازەم کردیت، بەڵام تۆ بە تەواوی لەناو نابەم. لە سزا ناتبوورم، بە دادپەروەری تەمبێت دەکەم.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.

< ירמיה 46 >