כה אמר יהוה אלי הלוך וקנית לך אזור פשתים ושמתו על מתניך ובמים לא תבאהו׃ | 1 |
یەزدان ئەمەی پێ فەرمووم: «بڕۆ پشتێنێکی کەتان بۆ خۆت بکڕە و لە ناوقەدی خۆتی ببەستە، بەڵام مەیخەرە ناو ئاوەوە.» |
ואקנה את האזור כדבר יהוה ואשם על מתני׃ | 2 |
منیش پشتێنم کڕی، بەپێی فەرمانی یەزدان، لە ناوقەدی خۆمم بەست. |
ויהי דבר יהוה אלי שנית לאמר׃ | 3 |
ئینجا دووبارە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: |
קח את האזור אשר קנית אשר על מתניך וקום לך פרתה וטמנהו שם בנקיק הסלע׃ | 4 |
«ئەو پشتێنەی کە کڕیت، کە لە ناوقەدت بەستووە، هەستە و بڕۆ بیبە پەرات و لەوێ لە کەلێنی بەردێک بیشارەوە.» |
ואלך ואטמנהו בפרת כאשר צוה יהוה אותי׃ | 5 |
منیش بەپێی ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردم چووم و لە پەرات شاردمەوە. |
ויהי מקץ ימים רבים ויאמר יהוה אלי קום לך פרתה וקח משם את האזור אשר צויתיך לטמנו שם׃ | 6 |
دوای ماوەیەکی درێژ، یەزدان پێی فەرمووم: «هەستە، بڕۆ بۆ پەرات و لەوێ ئەو پشتێنە هەڵبگرە کە فەرمانم پێکردیت لەوێ بیشاریتەوە.» |
ואלך פרתה ואחפר ואקח את האזור מן המקום אשר טמנתיו שמה והנה נשחת האזור לא יצלח לכל׃ | 7 |
منیش چووم بۆ پەرات، هەڵمکۆڵی و پشتێنەکەم لەو شوێنە هەڵگرتەوە کە تێیدا شاردبوومەوە، ئەوەتا ڕزیوە و بە کەڵکی هیچ نایەت. |
ויהי דבר יהוה אלי לאמר׃ | 8 |
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: |
כה אמר יהוה ככה אשחית את גאון יהודה ואת גאון ירושלם הרב׃ | 9 |
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”ئاوا شانازی یەهودا و شانازییە مەزنەکەی ئۆرشەلیم دەڕزێنم. |
העם הזה הרע המאנים לשמוע את דברי ההלכים בשררות לבם וילכו אחרי אלהים אחרים לעבדם ולהשתחות להם ויהי כאזור הזה אשר לא יצלח לכל׃ | 10 |
ئەم گەلە بەدکارەی نایەوێت گوێ لە قسەی من بگرێت و بەدوای کەللەڕەقی خۆی کەوتووە، بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەوێت بۆ ئەوەی بیانپەرستێت و کڕنۆشیان بۆ ببات، وەک ئەم پشتێنەی لێدێت کە بە کەڵکی هیچ نایەت. |
כי כאשר ידבק האזור אל מתני איש כן הדבקתי אלי את כל בית ישראל ואת כל בית יהודה נאם יהוה להיות לי לעם ולשם ולתהלה ולתפארת ולא שמעו׃ | 11 |
وەک چۆن پشتێن لە پشتی مرۆڤ دەبەسرتێت، ئاوا هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل و هەموو بنەماڵەی یەهودام لە پشتی خۆم بەست، هەتا ببنە گەلی من و ناو و شانازی و شکۆمەندی، بەڵام گوێیان نەگرت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |
ואמרת אליהם את הדבר הזה כה אמר יהוה אלהי ישראל כל נבל ימלא יין ואמרו אליך הידע לא נדע כי כל נבל ימלא יין׃ | 12 |
«جا ئەم فەرمایشتەیان پێ ڕابگەیەنە:”یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت.“جا پێت دەڵێن:”بۆ ئێمە نازانین هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت؟“ |
ואמרת אליהם כה אמר יהוה הנני ממלא את כל ישבי הארץ הזאת ואת המלכים הישבים לדוד על כסאו ואת הכהנים ואת הנביאים ואת כל ישבי ירושלם שכרון׃ | 13 |
تۆش پێیان دەڵێیت:”یەزدان دەفەرموێت: ئەوەتا من هەموو دانیشتووانی ئەم خاکە پڕ دەکەم لە سەرخۆشی، ئەو پاشایانەی لە داودن، لەسەر تەختەکەی دانیشتوون، کاهین و پێغەمبەران و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم. |
ונפצתים איש אל אחיו והאבות והבנים יחדו נאם יהוה לא אחמול ולא אחוס ולא ארחם מהשחיתם׃ | 14 |
بە یەکتری وردوخاش دەکەم، باوک و کوڕ پێکەوە، دڵم ناسووتێت و دەست ناپارێزم و بەزەییم نایەتەوە لە لەناوبردنیان.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |
שמעו והאזינו אל תגבהו כי יהוה דבר׃ | 15 |
گوێ بگرن و گوێ شل بکەن، لووتبەرز مەبن، چونکە یەزدان فەرموویەتی. |
תנו ליהוה אלהיכם כבוד בטרם יחשך ובטרם יתנגפו רגליכם על הרי נשף וקויתם לאור ושמה לצלמות ישית לערפל׃ | 16 |
شکۆ بدەنە یەزدانی پەروەردگارتان بەر لەوەی تاریکی دابێنێت، بەر لەوەی پەل بکوتن لەسەر چیا بەر لە تاریکایی شەو. ئێوە خوازیاری ڕووناکین بەڵام ئەو دەیکاتە سێبەری مەرگ، دەیکاتە ئەنگوستەچاو. |
ואם לא תשמעוה במסתרים תבכה נפשי מפני גוה ודמע תדמע ותרד עיני דמעה כי נשבה עדר יהוה׃ | 17 |
بەڵام ئەگەر گوێ نەگرن، بە نهێنی دەگریێم لەبەر لووتبەرزیتان، چاوەکانم بەکوڵ دەگریێن و فرمێسک دەڕێژێت، چونکە مێگەلی یەزدان ڕاپێچ کرا. |
אמר למלך ולגבירה השפילו שבו כי ירד מראשותיכם עטרת תפארתכם׃ | 18 |
بە پاشا و بە شاژنی دایک بڵێ: «لەسەر تەختەکان وەرنە خوارەوە، چونکە تاجی شکۆمەندیتان لەسەرتان دێتە خوارەوە.» |
ערי הנגב סגרו ואין פתח הגלת יהודה כלה הגלת שלומים׃ | 19 |
شارەکانی نەقەب دادەخرێن و کەس نییە بیانکاتەوە. هەموو یەهودا ڕاپێچ دەکرێ، سەراپای ڕاپێچ دەکرێن. |
שאי עיניכם וראי הבאים מצפון איה העדר נתן לך צאן תפארתך׃ | 20 |
چاوت هەڵبڕە و ئەوانە ببینە کە لە باکوورەوە دێن! کوا ئەو مێگەلەی پێت درا، ئەو مەڕانەی شانازیت پێوە دەکردن؟ |
מה תאמרי כי יפקד עליך ואת למדת אתם עליך אלפים לראש הלוא חבלים יאחזוך כמו אשת לדה׃ | 21 |
چی دەڵێی کاتێک یەزدان ئەوانەت لەسەر دادەنێت کە فێری هاوپەیمانیت کردن؟ ئایا ژان ناتگرێت وەک ئەو ژنەی منداڵی دەبێت؟ |
וכי תאמרי בלבבך מדוע קראני אלה ברב עונך נגלו שוליך נחמסו עקביך׃ | 22 |
ئەگەر لە دڵی خۆتدا بڵێی، «بۆچی ئەمانەم بەسەرهات؟» لەبەر زۆری تاوانت، دامێنت هەڵکرا دەستدرێژییان کردە سەرت. |
היהפך כושי עורו ונמר חברברתיו גם אתם תוכלו להיטיב למדי הרע׃ | 23 |
ئایا حەبەشی دەتوانێت پێستی خۆی بگۆڕێت، یان پڵنگ بەڵەکەکانی؟ ئێوەش ناتوانن چاکە بکەن، کە لە خراپە ڕاهاتوون! |
ואפיצם כקש עובר לרוח מדבר׃ | 24 |
«وەک پووش پەرتیان دەکەم کە بای چۆڵەوانی هەڵیدەگرێت.» |
זה גורלך מנת מדיך מאתי נאם יהוה אשר שכחת אותי ותבטחי בשקר׃ | 25 |
یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە بەختی تۆیە، ئەو بەشەی لەلایەن منەوە پێتدراوە، لەبەر ئەوەی منت لەبیر کرد و پشتت بە خوداوەندی درۆیین بەست. |
וגם אני חשפתי שוליך על פניך ונראה קלונך׃ | 26 |
منیش دامێنت بەسەر ڕووتدا هەڵدەدەمەوە، ئینجا دەستدریژیت دەکرێتە سەر! |
נאפיך ומצהלותיך זמת זנותך על גבעות בשדה ראיתי שקוציך אוי לך ירושלם לא תטהרי אחרי מתי עד׃ | 27 |
داوێنپیسی و حیلاندنت، بێڕوویی لەشفرۆشیت! لەسەر گردەکان و کێڵگەکان قێزەونییەکانی تۆم بینی. ئەی ئۆرشەلیم، قوڕبەسەرت! هەتا کەی پاک نابیتەوە؟» |