ואלה ראשי אבתיהם והתיחשם העלים עמי במלכות ארתחשסתא המלך מבבל׃ | 1 |
ئەمانەش گەورەی بنەماڵەکان و ئەوانەن کە لەگەڵیاندا تۆمارکراون، ئەوانەی لە سەردەمی ئەرتەحشەستەی پاشادا لەگەڵ من لە بابلەوە گەڕانەوە: |
מבני פינחס גרשם מבני איתמר דניאל מבני דויד חטוש׃ | 2 |
لە نەوەی فینەحاس، گێرشۆم؛ لە نەوەی ئیتامار، دانیال؛ لە نەوەی داود، حەتوش |
מבני שכניה מבני פרעש זכריה ועמו התיחש לזכרים מאה וחמשים׃ | 3 |
لە نەوەی شەخەنەیا؛ لە نەوەی پەرعۆش، زەکەریا و سەد و پەنجا نێرینەش لەگەڵیدا تۆمار کران؛ |
מבני פחת מואב אליהועיני בן זרחיה ועמו מאתים הזכרים׃ | 4 |
لە نەوەی پەحەتمۆئاب، ئەلیهۆعێینەی کوڕی زەرەحیا، دوو سەد نێرینەش لەگەڵی؛ |
מבני שכניה בן יחזיאל ועמו שלש מאות הזכרים׃ | 5 |
لە نەوەی زەتو، شەخەنەیا کوڕی یەحەزیێل و سێ سەد نێرێنەش لەگەڵی؛ |
ומבני עדין עבד בן יונתן ועמו חמשים הזכרים׃ | 6 |
لە نەوەی عادین، عەبەدی کوڕی یۆناتان، پەنجا نێرینەش لەگەڵی؛ |
ומבני עילם ישעיה בן עתליה ועמו שבעים הזכרים׃ | 7 |
لە نەوەی ئیلام، یەشەعیای کوڕی عەتەلیا، حەفتا نێرینەش لەگەڵی؛ |
ומבני שפטיה זבדיה בן מיכאל ועמו שמנים הזכרים׃ | 8 |
لە نەوەی شەفەتیا، زەڤەدیای کوڕی میکائیل، هەشتا نێرینەش لەگەڵی؛ |
מבני יואב עבדיה בן יחיאל ועמו מאתים ושמנה עשר הזכרים׃ | 9 |
لە نەوەی یۆئاب عۆبەدیای کوڕی یەحیێل، دوو سەد و هەژدە نێرینەش لەگەڵی؛ |
ומבני שלומית בן יוספיה ועמו מאה וששים הזכרים׃ | 10 |
لە نەوەی بانی، شەلۆمیت کوڕی یۆسیفیا، سەد و شەست نێرینەش لەگەڵی؛ |
ומבני בבי זכריה בן בבי ועמו עשרים ושמנה הזכרים׃ | 11 |
لە نەوەی بێڤەی، زەکەریای کوڕی بێڤەی، بیست و هەشت نێرینەش لەگەڵی؛ |
ומבני עזגד יוחנן בן הקטן ועמו מאה ועשרה הזכרים׃ | 12 |
لە نەوەی عەزگاد، یۆحانانی کوڕی هەقاتان سەد و دە نێرینەش لەگەڵی؛ |
ומבני אדניקם אחרנים ואלה שמותם אליפלט יעיאל ושמעיה ועמהם ששים הזכרים׃ | 13 |
لە نەوەی ئەدۆنیقام، ئەوانەی کۆتایی ئەمە ناوەکانیانە، ئەلیفەلەت و یەعوئێل و شەمەعیا، شەست نێرینەش لەگەڵیان؛ |
ומבני בגוי עותי וזבוד ועמו שבעים הזכרים׃ | 14 |
لە نەوەی بیگڤەی، عوتەی و زەکور، حەفتا نێرینەش لەگەڵیان. |
ואקבצם אל הנהר הבא אל אהוא ונחנה שם ימים שלשה ואבינה בעם ובכהנים ומבני לוי לא מצאתי שם׃ | 15 |
جا بۆ لای ئەو نۆکەندەی بەرەو ئەهەڤا دەڕوات کۆمکردنەوە و سێ ڕۆژ لەوێ ماینەوە، لە گەل و کاهینەکان ورد بوومەوە، بەڵام کەسم لە لێڤییەکان لەوێ بەدی نەکرد. |
ואשלחה לאליעזר לאריאל לשמעיה ולאלנתן וליריב ולאלנתן ולנתן ולזכריה ולמשלם ראשים וליויריב ולאלנתן מבינים׃ | 16 |
لەبەر ئەوە بانگی هەر یەک لە ئەلیعەزەر، ئەریێل، شەمەعیا، ئەلناتان، یاریڤ، ئەلناتان، ناتان، زەکەریا و مەشولام کرد، کە لە ڕابەرەکان بوون، هەروەها یۆیاریڤ و ئەلناتان کە تێگەیشتوو بوون. |
ואוצאה אותם על אדו הראש בכספיא המקום ואשימה בפיהם דברים לדבר אל אדו אחיו הנתונים בכספיא המקום להביא לנו משרתים לבית אלהינו׃ | 17 |
هەموویانم نارد بۆ لای ئیدۆی ڕابەر لەو شوێنەی ناوی کاسیفیا بوو، پێم گوتن لە کاسیفیا چی بە ئیدۆ و برا خزمەتکارەکانی پەرستگا بڵێن، تاوەکو خزمەتکارانمان بۆ بهێنن بۆ ماڵی خودامان. |
ויביאו לנו כיד אלהינו הטובה עלינו איש שכל מבני מחלי בן לוי בן ישראל ושרביה ובניו ואחיו שמנה עשר׃ | 18 |
ئینجا بەپێی ئەوەی دەستی چاکی خودا لەسەرمان بوو، پیاوێکی وریایان بۆمان هێنا کە ناوی شێرێڤیا بوو، لە نەوەی مەحلی کوڕی لێڤی کوڕی ئیسرائیل، لەگەڵ کوڕەکانی شێرێڤیا و براکانی کە هەموویان هەژدە پیاو بوون؛ |
ואת חשביה ואתו ישעיה מבני מררי אחיו ובניהם עשרים׃ | 19 |
هەروەها حەشەڤیا لەگەڵ یەشەعیا لە نەوەی مەراری و براکانی و کوڕەکانیان بیست کەس بوون. |
ומן הנתינים שנתן דויד והשרים לעבדת הלוים נתינים מאתים ועשרים כלם נקבו בשמות׃ | 20 |
لە خزمەتکارانی پەرستگاش، لەو کۆمەڵەی کە داود و کاربەدەستەکان بۆ یارمەتیدانی لێڤییەکان دایانمەزراندبوون، دوو سەد و بیست پیاویان هێنا. هەموویان بە ناوی خۆیانەوە دیاری کران. |
ואקרא שם צום על הנהר אהוא להתענות לפני אלהינו לבקש ממנו דרך ישרה לנו ולטפנו ולכל רכושנו׃ | 21 |
لەوێدا لەسەر نۆکەندی ئەهەڤا بانگەوازی ڕۆژووگرتنم ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی لەبەردەم خوداکەماندا ملکەچ بین و داوای ڕێگایەکی ڕاستی لێ بکەین بۆ خۆمان و منداڵەکانمان و هەموو ئەوەی هەمانە. |
כי בשתי לשאול מן המלך חיל ופרשים לעזרנו מאויב בדרך כי אמרנו למלך לאמר יד אלהינו על כל מבקשיו לטובה ועזו ואפו על כל עזביו׃ | 22 |
پێم شەرم بوو داوای سەرباز و سوار لە پاشا بکەم، بۆ ئەوەی لە ڕێگاکەدا لە دوژمن بمانپارێزن، چونکە ئێمە بە پاشامان گوتبوو کە خودای ئێمە چاکە لەگەڵ ئەوانە دەکات کە پشتی پێ دەبەستن، زۆریش لەوە تووڕە دەبێت کە وازی لێ بهێنێت. |
ונצומה ונבקשה מאלהינו על זאת ויעתר לנו׃ | 23 |
جا بە ڕۆژوو بووین و ئەوەمان لە خودامان داوا کرد، ئەویش وەڵامی داینەوە. |
ואבדילה משרי הכהנים שנים עשר לשרביה חשביה ועמהם מאחיהם עשרה׃ | 24 |
پاشان لە کاهینانی باڵا دوازدە کەسم جیا کردەوە: شێرێڤیا و حەشەڤیا، لەگەڵ ئەوانیش دە لە براکانیان، |
ואשקולה להם את הכסף ואת הזהב ואת הכלים תרומת בית אלהינו ההרימו המלך ויעציו ושריו וכל ישראל הנמצאים׃ | 25 |
زێڕ و زیو و قاپوقاچاغەکەشم بۆیان پێوا، کە بەخشینەکەی ماڵی خودامان ئەوەی پاشا و ڕاوێژکارەکانی و کاربەدەستەکانی و هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی کە لەوێ بوون بەخشییان. |
ואשקלה על ידם כסף ככרים שש מאות וחמשים וכלי כסף מאה לככרים זהב מאה ככר׃ | 26 |
شەش سەد و پەنجا تالنت زیوم کێشا و خستمە ناو دەستیان، سەد تالنتیش لە قاپوقاچاغی زیو لەگەڵ سەد تالنت زێڕ و |
וכפרי זהב עשרים לאדרכנים אלף וכלי נחשת מצהב טובה שנים חמודת כזהב׃ | 27 |
بیست پەرداخی زێڕ بە هەزار درهەم، دوو قاپی بڕۆنزیش زۆر باش مشتوماڵکراو، کە وەک زێڕ بە نرخ بوون. |
ואמרה אלהם אתם קדש ליהוה והכלים קדש והכסף והזהב נדבה ליהוה אלהי אבתיכם׃ | 28 |
بەوانم گوت: «ئێوە تەرخانکراون بۆ یەزدان و قاپوقاچاغەکانیش تەرخانکراون و زێڕ و زیوەکەش بەخشینێکی ئازادن بۆ یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان. |
שקדו ושמרו עד תשקלו לפני שרי הכהנים והלוים ושרי האבות לישראל בירושלם הלשכות בית יהוה׃ | 29 |
ئیتر پاسەوانیی بکەن و بیپارێزن هەتا لەبەردەم کاهینانی باڵا و لێڤییەکان و گەورەی بنەماڵەکانی ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم بیکێشن، لە ژوورەکانی ماڵی یەزدان.» |
וקבלו הכהנים והלוים משקל הכסף והזהב והכלים להביא לירושלם לבית אלהינו׃ | 30 |
ئینجا کاهین و لێڤییەکان کێشی زێڕ و زیو و قاپوقاچاغەکەیان وەرگرت تاوەکو بۆ ئۆرشەلیمی بهێنن، بۆ ماڵی خوداکەمان. |
ונסעה מנהר אהוא בשנים עשר לחדש הראשון ללכת ירושלם ויד אלהינו היתה עלינו ויצילנו מכף אויב ואורב על הדרך׃ | 31 |
لە دوازدەی مانگی یەک لە نۆکەندی ئەهەڤاوە بەڕێکەوتین تاکو بچینە ئۆرشەلیم، خوداشمان پشتگیری دەکردین، جا لە دەستی دوژمن و چەتەکانی سەر ڕێگا فریامان کەوت. |
ונבוא ירושלם ונשב שם ימים שלשה׃ | 32 |
ئینجا گەیشتینە ئۆرشەلیم و سێ ڕۆژ لەوێ ماینەوە. |
וביום הרביעי נשקל הכסף והזהב והכלים בבית אלהינו על יד מרמות בן אוריה הכהן ועמו אלעזר בן פינחס ועמהם יוזבד בן ישוע ונועדיה בן בנוי הלוים׃ | 33 |
لە ڕۆژی چوارەمدا زێڕ و زیو و قاپوقاچاغەکەی ناو ماڵی خودامان لەسەر دەستی مەرێمۆتی کوڕی ئوریای کاهین کێشرا. ئەلعازاری کوڕی فینەحاسیش لەگەڵی بوو، لەگەڵ یۆزاڤادی کوڕی یێشوع و نۆعەدیای کوڕی بەنوی کە هەردووکیان لێڤی بوون. |
במספר במשקל לכל ויכתב כל המשקל בעת ההיא׃ | 34 |
بە ژمارە و کێش بۆ هەموویان، هەموو کێشەکەش لەو کاتەدا نووسران. |
הבאים מהשבי בני הגולה הקריבו עלות לאלהי ישראל פרים שנים עשר על כל ישראל אילים תשעים וששה כבשים שבעים ושבעה צפירי חטאת שנים עשר הכל עולה ליהוה׃ | 35 |
نەوەی ڕاپێچکراوەکانیش ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە، قوربانی سووتاندنیان پێشکەشی خودای ئیسرائیل کرد، دوازدە گا لەبری هەموو ئیسرائیل، لەگەڵ نەوەد و شەش بەران، حەفتا و حەوت بەرخی نێر، هەروەها دوازدە گیسکی نێری بۆ قوربانی گوناه، هەموو کرانە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان. |
ויתנו את דתי המלך לאחשדרפני המלך ופחוות עבר הנהר ונשאו את העם ואת בית האלהים׃ | 36 |
هەروەها یاساکانی پاشایان دایە دەست میر و پارێزگارەکانی هەرێمی ئەوبەری فورات، ئەوانیش یارمەتی گەل و ماڵی خودایان دا. |