כי יגנב איש שור או שה וטבחו או מכרו חמשה בקר ישלם תחת השור וארבע צאן תחת השה׃ | 1 |
«کاتێک کەسێک گایەک یان بەرخێک دەدزێت، سەری بڕی یان فرۆشتی، ئەوا پێنج مانگا لە جێی گایەکە و چوار مەڕیش لە جێی بەرخەکە دەداتەوە. |
אם במחתרת ימצא הגנב והכה ומת אין לו דמים׃ | 2 |
«ئەگەر دزەکە بە شەو بینرا خەریکی بڕین بوو و لێی درا و مرد، ئەوا مافی خوێنی نییە، |
אם זרחה השמש עליו דמים לו שלם ישלם אם אין לו ונמכר בגנבתו׃ | 3 |
بەڵام ئەگەر دوای خۆر هەڵاتن بوو ئەوا مافی خوێنی هەیە. «دزێک دەبێت قەرەبوو بداتەوە، ئەگەر نەبوونیش بوو ئەوا دەفرۆشرێت. |
אם המצא תמצא בידו הגנבה משור עד חמור עד שה חיים שנים ישלם׃ | 4 |
ئەگەر ئاژەڵە دزراوەکەی بە زیندوویی لە دەستی گیرا، لە گایەکەوە هەتا گوێدرێژێک و بەرخێک، ئەوا دووان لە جێیان دەداتەوە. |
כי יבער איש שדה או כרם ושלח את בעירה ובער בשדה אחר מיטב שדהו ומיטב כרמו ישלם׃ | 5 |
«ئەگەر کەسێک ماڵاتی خۆی لەناو کێڵگە یان ڕەزەمێوێکدا بلەوەڕێنێت و ڕێگا بدات بچنە ناو کێڵگەی کەسێکی دیکە بلەوەڕێن، ئەوا لە باشترینی بەری کێڵگەکەی یان ڕەزەمێوەکەی قەرەبوو دەداتەوە. |
כי תצא אש ומצאה קצים ונאכל גדיש או הקמה או השדה שלם ישלם המבער את הבערה׃ | 6 |
«ئەگەر ئاگر دەربپەڕێت و دەوەن بگرێتەوە و خەرمانکراو یان دەغڵ یان کێڵگە بسووتێنێت، ئەوا ئەوەی ئاگرەکەی کردووەتەوە دەبێت قەرەبوو بدات. |
כי יתן איש אל רעהו כסף או כלים לשמר וגנב מבית האיש אם ימצא הגנב ישלם שנים׃ | 7 |
«ئەگەر یەکێک زیو یان شتومەک لەلای کەسێک دابنێت بۆ ئەوەی چاوی لێی بێت و لە ماڵی ئەو کەسە دزرا کە ئاماناتەکەی لەلایە، ئەگەر دزەکە گیرا ئەوا دوو ئەوەندە قەرەبوو دەداتەوە. |
אם לא ימצא הגנב ונקרב בעל הבית אל האלהים אם לא שלח ידו במלאכת רעהו׃ | 8 |
بەڵام ئەگەر دزەکە نەگیرا ئەوا خاوەن ماڵ دەهێنرێتە بەردەم دادوەرەکان، هەتا بزانرێت ئاخۆ دەستی بۆ موڵکی برادەرەکەی درێژ نەکردووە. |
על כל דבר פשע על שור על חמור על שה על שלמה על כל אבדה אשר יאמר כי הוא זה עד האלהים יבא דבר שניהם אשר ירשיען אלהים ישלם שנים לרעהו׃ | 9 |
لە هەموو داوایەکی تاوان لەسەر گا، گوێدرێژ، بەرخ، جلوبەرگ یان هەر شتێکی ونبوو کە بگوترێت:”ئەمە هی منە،“ئەوا داوای هەردووکیان دەهێنرێتە لای دادوەرەکان، ئەوەی دادوەر تاوانباری بکات، ئەوا دوو ئەوەندە قەرەبوو بۆ نزیکەکەی دەداتەوە. |
כי יתן איש אל רעהו חמור או שור או שה וכל בהמה לשמר ומת או נשבר או נשבה אין ראה׃ | 10 |
«ئەگەر یەکێک گوێدرێژێک یان گایەک یان بەرخێک یان هەر ئاژەڵێکی بداتە دراوسێکەی بۆ ئەوەی چاوی لێی بێت، مردار بووەوە یان بریندار بوو یان تاڵان کرا و کەس نەیبینی، |
שבעת יהוה תהיה בין שניהם אם לא שלח ידו במלאכת רעהו ולקח בעליו ולא ישלם׃ | 11 |
ئەوا سوێندخواردن بە یەزدان لەنێوانیان دەبێت، ئاخۆ دراوسێکە دەستی بۆ ماڵی کەسەکەی دیکە درێژ نەکردووە، خاوەنەکەشی دەبێت ڕازی بێت، ئیتر قەرەبوو نادات. |
ואם גנב יגנב מעמו ישלם לבעליו׃ | 12 |
بەڵام ئەگەر ئاژەڵەکە لەلای دراوسێکەی دزرا، ئەوا قەرەبووی خاوەنەکەی دەداتەوە. |
אם טרף יטרף יבאהו עד הטרפה לא ישלם׃ | 13 |
ئەگەر بووە نێچیری ئاژەڵ وەک شایەتی دەیهێنێتەوە، ئیتر قەرەبووی نێچیر ناداتەوە. |
וכי ישאל איש מעם רעהו ונשבר או מת בעליו אין עמו שלם ישלם׃ | 14 |
«ئەگەر کەسێک داوای ئاژەڵێک لە دراوسێکەی بکات و لەلای بریندار بێت یان بمرێت و خاوەنەکەی لەگەڵی نەبێت، ئەوا دەبێت قەرەبوو بداتەوە، |
אם בעליו עמו לא ישלם אם שכיר הוא בא בשכרו׃ | 15 |
بەڵام ئەگەر خاوەنەکەی لەگەڵی بوو، ئەوا قەرەبوو ناداتەوە، ئەگەر بە کرێ بووبێت ئەوا کرێیەکەی دەدات. |
וכי יפתה איש בתולה אשר לא ארשה ושכב עמה מהר ימהרנה לו לאשה׃ | 16 |
«ئەگەر پیاوێک کچێکی نیشان نەکراو هەڵبخەڵەتێنێت و لەگەڵی جووت بێت، ئەوا بۆ خۆی مارەی دەکات و مارەییش دەدات. |
אם מאן ימאן אביה לתתה לו כסף ישקל כמהר הבתולת׃ | 17 |
ئەگەر باوکیشی ڕازی نەبوو بیداتێ، ئەوا زیوی بۆ دەکێشێت وەک مارەیی کچ. |
מכשפה לא תחיה׃ | 18 |
«ناهێڵیت جادووگەری ئافرەت بژیێت. |
כל שכב עם בהמה מות יומת׃ | 19 |
«ئەوەی لەگەڵ ئاژەڵێک جووت بێت دەبێت بکوژرێت. |
זבח לאלהים יחרם בלתי ליהוה לבדו׃ | 20 |
«ئەوەی قوربانی بۆ هەر خودایەکی جیا لە یەزدان سەرببڕێت، ئەوا پێویستە قڕ بکرێت. |
וגר לא תונה ולא תלחצנו כי גרים הייתם בארץ מצרים׃ | 21 |
«ستەم لە نامۆ مەکە و مەیچەوسێنەوە، چونکە خۆشتان لە خاکی میسر نامۆ بوون. |
כל אלמנה ויתום לא תענון׃ | 22 |
«هیچ بێوەژن و هەتیوێک زەلیل مەکە. |
אם ענה תענה אתו כי אם צעק יצעק אלי שמע אשמע צעקתו׃ | 23 |
ئەگەر بە هەر شێوەیەک زەلیلت کردن و ئەگەر تەنها هاوارێکم بۆ بکەن، ئەوا بێگومان گوێ لە هاواریان دەگرم. |
וחרה אפי והרגתי אתכם בחרב והיו נשיכם אלמנות ובניכם יתמים׃ | 24 |
تووڕەییم هەڵدەستێت و بە شمشێر دەتانکوژم و ژنەکانتان دەبنە بێوەژن و منداڵەکانتان دەبنە هەتیو. |
אם כסף תלוה את עמי את העני עמך לא תהיה לו כנשה לא תשימון עליו נשך׃ | 25 |
«ئەگەر پارەت بە قەرز دا بە هەر هەژارێک لە گەلەکەم ئەوانەی لەلاتن، بۆی مەبە بە سووخۆر، سوودی مەخەرە سەر. |
אם חבל תחבל שלמת רעך עד בא השמש תשיבנו לו׃ | 26 |
ئەگەر کەوای دراوسێکەت بە بارمتە گرت، هەتا ئاوابوونی خۆر، بۆی دەگەڕێنیتەوە، |
כי הוא כסותה לבדה הוא שמלתו לערו במה ישכב והיה כי יצעק אלי ושמעתי כי חנון אני׃ | 27 |
چونکە ئەوە تاکە پۆشاکە کە دراوسێکەت هەیەتی. چی دیکەی هەیە بۆ نوستن؟ ئیتر کاتێک هاوارم بۆ دەکات، گوێدەگرم، چونکە من میهرەبانم. |
אלהים לא תקלל ונשיא בעמך לא תאר׃ | 28 |
«سووکایەتی بە خودا مەکە و نەفرەت لە هیچ سەرکردەیەکی گەلەکەت مەکە. |
מלאתך ודמעך לא תאחר בכור בניך תתן לי׃ | 29 |
«پێشکەشکردنی پڕی خەرمانەکەت و دڵۆپی گوشەرەکەت دوا مەخە. «نۆبەرەی کوڕەکانت دەدەیتە من. |
כן תעשה לשרך לצאנך שבעת ימים יהיה עם אמו ביום השמיני תתנו לי׃ | 30 |
هەمان شت دەکەیت بە گا و بەرخەکانت، حەوت ڕۆژ لەگەڵ دایکی دەبێت، بەڵام لە ڕۆژی هەشتەم دەیدەیتە من. |
ואנשי קדש תהיון לי ובשר בשדה טרפה לא תאכלו לכלב תשלכון אתו׃ | 31 |
«ئێوە دەبنە گەلێکی پیرۆز بۆ من، بۆیە گۆشتێک لە دەشتودەر بووبێت بە نێچیر مەیخۆن، بۆ سەگی فڕێبدەن. |