< דברים 32 >

האזינו השמים ואדברה ותשמע הארץ אמרי פי׃ 1
گوێ شل بکە ئەی ئاسمان، وا قسە دەکەم، با زەویش گوێ بگرێت لە وشەی دەمم.
יערף כמטר לקחי תזל כטל אמרתי כשעירם עלי דשא וכרביבים עלי עשב׃ 2
فێرکردنم وەک باران دەبارێت، وشەم وەک شەونم دەتکێت، وەک نمە باران بەسەر سەوزایی وەک ڕەهێڵ بەسەر گیا.
כי שם יהוה אקרא הבו גדל לאלהינו׃ 3
ناوی یەزدان ڕادەگەیەنم، مەزنایەتی بە خودامان ببەخشن.
הצור תמים פעלו כי כל דרכיו משפט אל אמונה ואין עול צדיק וישר הוא׃ 4
خودا تاشەبەردە، کردارەکانی تەواوە، چونکە هەموو ڕێگاکانی دادپەروەرییە، خودایەکی دڵسۆزە، ستەمکاری تێدا نییە، ئەو ڕاستودروست و دادپەروەرە.
שחת לו לא בניו מומם דור עקש ופתלתל׃ 5
لە ڕەفتاردا گەندەڵ بوون لە بەرامبەر ئەو چونکە لەکەدارن، کچ و کوڕی ئەو نین، کەموکوڕییان ئەوەیە، نەوەیەکی چەوت و خوارن.
ה ליהוה תגמלו זאת עם נבל ולא חכם הלוא הוא אביך קנך הוא עשך ויכננך׃ 6
ئایا بەم شێوەیە پاداشتی یەزدان دەدەنەوە، ئەی گەلی گێل و نادانا؟ ئایا ئەو باوک و دروستکەرتان نییە، ئەوەی دروستی کردن و پێکی هێنان؟
זכר ימות עולם בינו שנות דור ודור שאל אביך ויגדך זקניך ויאמרו לך׃ 7
یادی ڕۆژانی دێرین بکەنەوە، لە ساڵانی نەوەکانی پێشوو وردبنەوە، لە باوکتان بپرسن پێتان ڕادەگەیەنێت، لە پیرانتان بپرسن پێتان دەڵێن.
בהנחל עליון גוים בהפרידו בני אדם יצב גבלת עמים למספר בני ישראל׃ 8
کاتێک خودای هەرەبەرز نەتەوەکانی بەش بەش کرد، کاتێک نەوەی ئادەمی دابەش کرد، سنووری بۆ گەلان دانا، بەگوێرەی ژمارەی نەوەی ئیسرائیل.
כי חלק יהוה עמו יעקב חבל נחלתו׃ 9
بەشی یەزدان گەلەکەیەتی، یاقوب بەشی میراتەکەیەتی.
ימצאהו בארץ מדבר ובתהו ילל ישמן יסבבנהו יבוננהו יצרנהו כאישון עינו׃ 10
لە خاکێکی چۆڵ دۆزییەوە، لە چۆڵەوانییەکی ترسناک و وێراندا، دەوری دا و بایەخی پێیدا، وەک گلێنەی چاوی پاراستی.
כנשר יעיר קנו על גוזליו ירחף יפרש כנפיו יקחהו ישאהו על אברתו׃ 11
وەک هەڵۆ هێلانەی خۆی دەهەژێنێت، لەسەر بێچووەکانی باڵەفڕکێ دەکات، باڵەکانی لێک دەکاتەوە و دەیبات، لەسەر شاپەڕەکانی هەڵیدەگرێت.
יהוה בדד ינחנו ואין עמו אל נכר׃ 12
ئاوا یەزدان بە تەنها ڕابەرایەتی کرد، هیچ خوداوەندێکی بێگانەی لەگەڵ نەبوو.
ירכבהו על במותי ארץ ויאכל תנובת שדי וינקהו דבש מסלע ושמן מחלמיש צור׃ 13
سواری بەرزاییەکانی زەوی کرد، لە بەروبوومی دەشتودەری خوارد، لە تاشەبەردەوە هەنگوینی دەرخوارد دا، زەیتیش لە بەردەئەستێوە.
חמאת בקר וחלב צאן עם חלב כרים ואילים בני בשן ועתודים עם חלב כליות חטה ודם ענב תשתה חמר׃ 14
دەڵەمە و شیری مەڕوماڵات، لەگەڵ دوگی بەرخ و بەرانی باشان و تەگە، لەگەڵ چەوری ناوکی گەنم. تۆ لە خوێنی ترێ شەرابت خواردەوە.
וישמן ישרון ויבעט שמנת עבית כשית ויטש אלוה עשהו וינבל צור ישעתו׃ 15
نەوەی ئیسرائیلی سەرڕاست قەڵەو بوون و جووتەیان وەشاند، قەڵەو بوون و پڕ بوون و بە پیو داپۆشران. ئیتر پشتیان کردە ئەو خودایەی کە دروستی کردبوون، تاشەبەردی ڕزگارییەکەیان ڕەتکردەوە.
יקנאהו בזרים בתועבת יכעיסהו׃ 16
ئیرەییان وروژاند بە پەرستنی خودا بێگانەکانیان و بە بتە قێزەونەکان پەستیان کرد.
יזבחו לשדים לא אלה אלהים לא ידעום חדשים מקרב באו לא שערום אבתיכם׃ 17
بۆ بتەکان کە خودا نین قوربانییان سەربڕی، چەند خودایەک نەیانناسیون، تازەن و بەم زووانە دەرکەوتوون، کە باوکانتان لێیان نەترساون.
צור ילדך תשי ותשכח אל מחללך׃ 18
ئەو تاشەبەردەی ئێوەی بوو وازتان لێ هێنا، ئەو خودایەی لەدایکبوونی پێداین لەبیرتان کرد.
וירא יהוה וינאץ מכעס בניו ובנתיו׃ 19
جا یەزدان بینی و ڕەتی کردنەوە، لەبەر ئەوە تووڕە بوو بەهۆی کچەکانی و کوڕەکانی.
ויאמר אסתירה פני מהם אראה מה אחריתם כי דור תהפכת המה בנים לא אמן בם׃ 20
فەرمووی، «ڕووی خۆم لێیان دەشارمەوە، سەیر دەکەم کۆتاییان چی دەبێت، ئەوانە نەوەیەکی هەڵگەڕاوەن، ئەو کوڕانە دەستپاکیان تێدا نییە.
הם קנאוני בלא אל כעסוני בהבליהם ואני אקניאם בלא עם בגוי נבל אכעיסם׃ 21
ئەوان بەوانەی خودا نین ئیرەییان وروژاندم، بە بتە پووچەکانیان پەستیان کردم، منیش وایان لێدەکەم ئیرەیی بەوانە ببەن کە گەل نین، بە نەتەوەیەکی گێل پەستیان دەکەم.
כי אש קדחה באפי ותיקד עד שאול תחתית ותאכל ארץ ויבלה ותלהט מוסדי הרים׃ (Sheol h7585) 22
بە تووڕەییم ئاگرێک داگیرساوە، گڕ دەگرێت هەتا جیهانی مردووانی ژێرەوە، زەوی و خەرمانەکەی دەخوات، بناغەکانی چیاکان دەسووتێنێت. (Sheol h7585)
אספה עלימו רעות חצי אכלה בם׃ 23
«کارەساتیان بەسەردا کۆدەکەمەوە، تیرەکانم لەواندا دەچەقێنم.
מזי רעב ולחמי רשף וקטב מרירי ושן בהמות אשלח בם עם חמת זחלי עפר׃ 24
کاتێک لە برسان کەوتوون، پەکیان کەوتووە لەبەر تا و پەتای فەوتێنەر، ددانی دڕندە دەنێرمە سەریان، لەگەڵ ژەهری مارە خشۆکەکان.
מחוץ תשכל חרב ומחדרים אימה גם בחור גם בתולה יונק עם איש שיבה׃ 25
لە دەرەوە شمشێر جەرگیان دەسووتێنێت و لەناو ماڵەوەشیان تۆقین، کوڕی گەنج و پاکیزە لەناودەچن، منداڵی شیرەخۆر لەگەڵ پیاوی پیر.
אמרתי אפאיהם אשביתה מאנוש זכרם׃ 26
فەرمووم:”پەرتەوازەیان دەکەم، یادیان لەنێو خەڵکی دەسڕمەوە.“
לולי כעס אויב אגור פן ינכרו צרימו פן יאמרו ידינו רמה ולא יהוה פעל כל זאת׃ 27
بەڵام لەوە ترسام کە دوژمن پەستم بکات، کە لەوانەیە دوژمنانیان تێنەگەن، نەوەک بڵێن:”خۆمان باڵادەست بووین، یەزدان هەموو ئەمانەی نەکردووە.“»
כי גוי אבד עצות המה ואין בהם תבונה׃ 28
ئەوان نەتەوەیەکن ڕاوێژ لێ بڕاون، کوا تێگەیشتنیش لەناویان؟
לו חכמו ישכילו זאת יבינו לאחריתם׃ 29
خۆزگە دانا دەبوون و لەمە تێدەگەیشتن و کۆتاییەکەیان لەبەرچاو دەگرت.
איכה ירדף אחד אלף ושנים יניסו רבבה אם לא כי צורם מכרם ויהוה הסגירם׃ 30
چۆن یەکێک هەزار ڕاو دەنێت و دووان دە هەزار تێکدەشکێنن، ئەگەر تاشەبەردەکەیان ئەوانی نەفرۆشتبێت، یەزدان بەدەستەوەی نەدابن.
כי לא כצורנו צורם ואיבינו פלילים׃ 31
لەبەر ئەوەی تاشەبەردیان وەک تاشەبەردی ئێمە نییە، تەنانەت دوژمنانیشمان دانی پێدا دەنێن.
כי מגפן סדם גפנם ומשדמת עמרה ענבמו ענבי רוש אשכלת מררת למו׃ 32
مێویان لە مێوی سەدۆمە و ترێیان هی باخەکانی عەمۆرایە، ترێیەکەیان ژەهرە و هێشووەکانیان تاڵن.
חמת תנינם יינם וראש פתנים אכזר׃ 33
شەرابەکەیان ژەهری مارەکان و تاڵاوی ماری کۆبرا کوشندەکانە.
הלא הוא כמס עמדי חתם באוצרתי׃ 34
«ئایا ئەمە لەلای من هەڵنەگیراوە، لەناو گەنجینەکانم مۆری لێ نەدراوە؟
לי נקם ושלם לעת תמוט רגלם כי קרוב יום אידם וחש עתדת למו׃ 35
تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم، لە کاتێکدا پێیان دەخلیسکێت، چونکە ڕۆژی بەڵایان نزیک بووەتەوە و چارەنووسیان بۆیان خێرایە.»
כי ידין יהוה עמו ועל עבדיו יתנחם כי יראה כי אזלת יד ואפס עצור ועזוב׃ 36
یەزدان ئەستۆپاکی گەلەکەی دەسەلمێنێت و لەگەڵ خزمەتکارەکانی میهرەبان دەبێت، کە دەبینێت هێزیان بەسەرچووە و نە کۆیلە و نە ئازاد کەس نەماوە.
ואמר אי אלהימו צור חסיו בו׃ 37
خودا دەفەرموێت: «کوا خوداوەندەکانیان، ئەو تاشەبەردەی پەنایان بۆ برد،
אשר חלב זבחימו יאכלו ישתו יין נסיכם יקומו ויעזרכם יהי עליכם סתרה׃ 38
ئەو خوداوەندانەی کە پیوی قوربانییەکانیان دەخواردن، شەرابی خواردنەوە پێشکەشکراوەکانیان دەخواردنەوە؟ با بێن و یارمەتیتان بدەن، با پارێزگاریتان لێ بکەن!
ראו עתה כי אני אני הוא ואין אלהים עמדי אני אמית ואחיה מחצתי ואני ארפא ואין מידי מציל׃ 39
«ئێستا ببینن، من، من ئەوم، هیچ خودایەکی دیکە نییە لە پاڵم. من دەمرێنم و دەژیێنم، بریندار دەکەم و من چاک دەکەمەوە، کەس نییە کەسێک لە دەستی من دەرباز بکات.
כי אשא אל שמים ידי ואמרתי חי אנכי לעלם׃ 40
من دەستم بۆ ئاسمان بەرز دەکەمەوە و سوێند دەخۆم: بە دڵنیاییەوە هەتاهەتایە من زیندووم،
אם שנותי ברק חרבי ותאחז במשפט ידי אשיב נקם לצרי ולמשנאי אשלם׃ 41
کاتێک شمشێرە درەوشاوەکەم تیژ بکەمەوە و بۆ دادوەریکردن بە دەستەوەی بگرم، تۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە و ناحەزانم سزا دەدەم.
אשכיר חצי מדם וחרבי תאכל בשר מדם חלל ושביה מראש פרעות אויב׃ 42
تیرەکانم بە خوێن مەست دەکەم و شمشێرەکەم گۆشت دەخوات، لە خوێنی کوژراوان و بەدیلگیراوان، لە کەللەسەری ڕابەرانی دوژمن.»
הרנינו גוים עמו כי דם עבדיו יקום ונקם ישיב לצריו וכפר אדמתו עמו׃ 43
ئەی نەتەوەکان، لەگەڵ گەلی خودا دڵخۆش بن، چونکە تۆڵەی خوێنی خزمەتکارانی دەکاتەوە، لە دوژمنانی تۆڵە دەکاتەوە، کەفارەتی خاک و گەلەکەی خۆی دەکات.
ויבא משה וידבר את כל דברי השירה הזאת באזני העם הוא והושע בן נון׃ 44
جا موسا خۆی و یەشوعی کوڕی نون هاتن و هەموو وشەکانی ئەم سروودەیان بۆ گەل خوێندەوە.
ויכל משה לדבר את כל הדברים האלה אל כל ישראל׃ 45
کاتێک موسا لە وتارەکە تەواو بوو، بە هەموو ئەم وشانە بۆ هەموو ئیسرائیل،
ויאמר אלהם שימו לבבכם לכל הדברים אשר אנכי מעיד בכם היום אשר תצום את בניכם לשמר לעשות את כל דברי התורה הזאת׃ 46
پێی گوتن: «لە دڵەوە لە هەموو ئەو وشانە وردببنەوە کە من ئەمڕۆ شایەتی پێدەدەم لەسەرتان، هەتا فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن کە ئاگاداربن کار بە هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنە بکەن.
כי לא דבר רק הוא מכם כי הוא חייכם ובדבר הזה תאריכו ימים על האדמה אשר אתם עברים את הירדן שמה לרשתה׃ 47
تەنها وشەی بێ نرخ نییە بۆتان، بەڵکو ژیانتانە، بەهۆی ئەمانەوە تەمەن درێژ دەبن لەسەر ئەو خاکەی لە ڕووباری ئوردون بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن.»
וידבר יהוה אל משה בעצם היום הזה לאמר׃ 48
یەزدانیش لە هەمان ڕۆژدا بە موسای فەرموو:
עלה אל הר העברים הזה הר נבו אשר בארץ מואב אשר על פני ירחו וראה את ארץ כנען אשר אני נתן לבני ישראל לאחזה׃ 49
«سەربکەوە بۆ سەر زنجیرە چیای عەڤاریم، بۆ چیای نیبۆ کە لە خاکی مۆئابە و بەرامبەر بە ئەریحایە و لەوێوە تەماشای خاکی کەنعان بکە کە من وەک موڵک بە نەوەی ئیسرائیلی دەدەم.
ומת בהר אשר אתה עלה שמה והאסף אל עמיך כאשר מת אהרן אחיך בהר ההר ויאסף אל עמיו׃ 50
لەو کێوەدا کە بۆی سەردەکەویت دەمریت و دەچیتە پاڵ گەلەکەتەوە، وەک چۆن هارونی برات لە کێوی هۆردا مرد و چووە پاڵ گەلەکەی،
על אשר מעלתם בי בתוך בני ישראל במי מריבת קדש מדבר צן על אשר לא קדשתם אותי בתוך בני ישראל׃ 51
لەبەر ئەوەی ئێوە ناپاک بوون لەگەڵم لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا لەلای مێرگی مەریبای قادێش لە چۆڵەوانی چن، چونکە پیرۆزی منتان لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا ڕانەگرت.
כי מנגד תראה את הארץ ושמה לא תבוא אל הארץ אשר אני נתן לבני ישראל׃ 52
لەبەر ئەوە تۆ ناچیتە ناو ئەو خاکەی کە بە گەلی ئیسرائیلی دەدەم، بەڵکو تەنها لە دوورەوە دەیبینیت.»

< דברים 32 >