לא יבא פצוע דכא וכרות שפכה בקהל יהוה׃ | 1 |
نابێت خەساو یان قۆڕ یان کەسێک ئەندامی نێرینەی بڕابێتەوە بێتە ناو کۆمەڵی یەزدان. |
לא יבא ממזר בקהל יהוה גם דור עשירי לא יבא לו בקהל יהוה׃ | 2 |
نابێت زۆڵ بێتە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە، هەتا نەوەی دەیەم کەسی نایەتە ناو کۆمەڵی یەزدان. |
לא יבא עמוני ומואבי בקהל יהוה גם דור עשירי לא יבא להם בקהל יהוה עד עולם׃ | 3 |
هەرگیز نابێت عەمۆنی یان مۆئابی بێتە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە، تەنانەت لە نەوەی دەیەمیش کەس نایەتە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە، |
על דבר אשר לא קדמו אתכם בלחם ובמים בדרך בצאתכם ממצרים ואשר שכר עליך את בלעם בן בעור מפתור ארם נהרים לקללך׃ | 4 |
چونکە کاتێک ئێوە لە میسر هاتنە دەرەوە، لە ڕێگا بە نان و ئاوەوە پێشوازییان لێ نەکردن، هەروەها لەبەر ئەوەی بەلعامی کوڕی بەعۆری خەڵکی پەتوری میسۆپۆتامیایان لە دژی ئێوە بەکرێ گرت هەتا نەفرەتتان لێ بکات. |
ולא אבה יהוה אלהיך לשמע אל בלעם ויהפך יהוה אלהיך לך את הקללה לברכה כי אהבך יהוה אלהיך׃ | 5 |
بەڵام یەزدانی پەروەردگارتان نەیویست گوێ لە بەلعام بگرێت، جا لە پێناوی ئێوە یەزدانی پەروەردگارتان نەفرەتەکەی گۆڕی بۆ بەرەکەت، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشی ویستوون. |
לא תדרש שלמם וטבתם כל ימיך לעולם׃ | 6 |
بە درێژایی ژیانتان هەرگیز داوای ئاشتی و چاکەیان بۆ مەکەن. |
לא תתעב אדמי כי אחיך הוא לא תתעב מצרי כי גר היית בארצו׃ | 7 |
ڕقت لە هیچ ئەدۆمییەک نەبێتەوە، چونکە براتە، ڕقت لە هیچ میسرییەک نەبێتەوە، چونکە لە خاکی ئەو نامۆ بوویت، |
בנים אשר יולדו להם דור שלישי יבא להם בקהל יהוה׃ | 8 |
ئەو منداڵانەی لەوان لەدایک دەبن لە نەوەی سێیەمەوە دێنە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە. |
כי תצא מחנה על איביך ונשמרת מכל דבר רע׃ | 9 |
کاتێک لە دژی دوژمنەکانتان ئۆردوگا دادەمەزرێنن، لە هەموو شتێکی گڵاو خۆتان بەدوور بگرن. |
כי יהיה בך איש אשר לא יהיה טהור מקרה לילה ויצא אל מחוץ למחנה לא יבא אל תוך המחנה׃ | 10 |
ئەگەر پیاوێکتان تێدابوو، گڵاو بوو لەبەر ئەوەی بە شەو تۆوی لێ هاتە دەرەوە، ئەوا دەچێتە دەرەوەی ئۆردوگاکە و ناگەڕێتەوە ناو ئۆردوگاکە. |
והיה לפנות ערב ירחץ במים וכבא השמש יבא אל תוך המחנה׃ | 11 |
دەمەو ئێوارە بە ئاو خۆی دەشوات و لە ئاوابوونی خۆر دێتەوە ناو ئۆردوگاکە. |
ויד תהיה לך מחוץ למחנה ויצאת שמה חוץ׃ | 12 |
دەبێت شوێنێکیشتان هەبێت لە دەرەوەی ئۆردوگاکە بۆ پیساییکردن، |
ויתד תהיה לך על אזנך והיה בשבתך חוץ וחפרתה בה ושבת וכסית את צאתך׃ | 13 |
لەگەڵ شتومەکەکەشتان خاکەنازێکتان هەبێت، بۆ ئەوەی چاڵی پێ هەڵبکەنن بۆ پیساییکردن و پاشان پیساییەکەتان داپۆشن. |
כי יהוה אלהיך מתהלך בקרב מחנך להצילך ולתת איביך לפניך והיה מחניך קדוש ולא יראה בך ערות דבר ושב מאחריך׃ | 14 |
لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان لەناو ئۆردوگاکەتان هاتوچۆ دەکات بۆ ئەوەی فریاتان بکەوێت و دوژمنەکانتان بەدەستەوە بدات، جا با ئۆردوگاکەتان پیرۆز بێت نەوەک شتێکی پیستان تێدا ببینێت و ڕووتان لێ وەربگێڕێت. |
לא תסגיר עבד אל אדניו אשר ינצל אליך מעם אדניו׃ | 15 |
ئەگەر کۆیلەیەک پەنای بۆتان هێنا، مەیدەنەوە دەست گەورەکەی، |
עמך ישב בקרבך במקום אשר יבחר באחד שעריך בטוב לו לא תוננו׃ | 16 |
لەلای ئێوە نیشتەجێ دەبێت لەنێوتاندا لەو شوێنەی هەڵیدەبژێرێت لە یەکێک لە شارۆچکەکانتان، لە هەرکوێ پێی خۆشە و ستەمی لێ مەکەن. |
לא תהיה קדשה מבנות ישראל ולא יהיה קדש מבני ישראל׃ | 17 |
کچانی ئیسرائیل بۆیان نییە ببنە لەشفرۆشی نزرگەکان و کوڕانی ئیسرائیلیش بۆیان نییە هەمان ئەم کارە بکەن. |
לא תביא אתנן זונה ומחיר כלב בית יהוה אלהיך לכל נדר כי תועבת יהוה אלהיך גם שניהם׃ | 18 |
کرێی لەشفرۆشیی ژنان و پیاوان مەخەنە ناو ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان لە نەزرکردن، چونکە ئەم کارە لەلای یەزدانی پەروەردگارتان قێزەونە. |
לא תשיך לאחיך נשך כסף נשך אכל נשך כל דבר אשר ישך׃ | 19 |
قەرز بە سوو بە براکەت مەدە، نە سووی زیو و نە سووی خۆراک و نە سووی هەر شتێک کە بە سوو بە قەرز دەدرێت. |
לנכרי תשיך ולאחיך לא תשיך למען יברכך יהוה אלהיך בכל משלח ידך על הארץ אשר אתה בא שמה לרשתה׃ | 20 |
دەتوانیت قەرز بە سوو بدەیتە بێگانە، بەڵام قەرز بە سوو مەدە براکەت، بۆ ئەوەی یەزدانی پەروەردگارت بەرەکەتدارت بکات لە هەموو شتێک کە دەستی بۆ دەبەیت لەو خاکەی دەچیتە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگریت. |
כי תדר נדר ליהוה אלהיך לא תאחר לשלמו כי דרש ידרשנו יהוה אלהיך מעמך והיה בך חטא׃ | 21 |
ئەگەر نەزرێکت بۆ یەزدانی پەروەردگارت کرد بەجێهێنانی دوا مەخە، چونکە یەزدانی پەروەردگارت لێت داوا دەکات، جا بەسەرتەوە دەبێتە گوناه. |
וכי תחדל לנדר לא יהיה בך חטא׃ | 22 |
بەڵام ئەگەر نەزرت نەکرد ئەوا گوناه نییە بەسەرتەوە. |
מוצא שפתיך תשמר ועשית כאשר נדרת ליהוה אלהיך נדבה אשר דברת בפיך׃ | 23 |
ئەوەی لە دەمت هاتە دەرەوە بیپارێزە و بیکە، چونکە ئازادانە بە دەمی خۆت نەزرت بۆ یەزدانی پەروەردگارت کرد. |
כי תבא בכרם רעך ואכלת ענבים כנפשך שבעך ואל כליך לא תתן׃ | 24 |
ئەگەر چوویتە ناو ڕەزەمێوی دراوسێکەت پڕ بە حەزی دڵت ترێ بخۆ هەتا تێر دەبیت، بەڵام هیچ مەکە ناو توورەکەکەتەوە. |
כי תבא בקמת רעך וקטפת מלילת בידך וחרמש לא תניף על קמת רעך׃ | 25 |
ئەگەر چوویتە ناو دەغڵی دراوسێکەت دەتوانیت بە دەستت گوڵەگەنم لێ بکەیتەوە، بەڵام داس لە دەغڵی دراوسێکەت بەرز مەکەرەوە. |