ויעש מזבח נחשת עשרים אמה ארכו ועשרים אמה רחבו ועשר אמות קומתו׃ | 1 |
سلێمان قوربانگایەکی بڕۆنزی دروستکرد کە درێژییەکەی بیست باڵ و پانییەکەشی بیست باڵ و بەرزییەکەی دە باڵ بوو. |
ויעש את הים מוצק עשר באמה משפתו אל שפתו עגול סביב וחמש באמה קומתו וקו שלשים באמה יסב אתו סביב׃ | 2 |
حەوزە بڕۆنزییەکەشی بە بازنەیی بە قاڵب دروستکرد، لە لێوارەوە هەتا لێوار دە باڵ بوو، پێنج باڵ بەرزی، چێوەکەشی گوریسێکی سی باڵ بوو. |
ודמות בקרים תחת לו סביב סביב סובבים אתו עשר באמה מקיפים את הים סביב שנים טורים הבקר יצוקים במצקתו׃ | 3 |
لەژێر لێوارەکەی لە هەر چواردەورەی وێنەی گا نەخشێنرابوو، دە وێنە بۆ هەر باڵێک، بەدەوری حەوزە بڕۆنزییەکە بە دوو ڕیز، وێنەی گایەکان لەگەڵ حەوزە بڕۆنزییەکە لەقاڵبدرابوون. |
עומד על שנים עשר בקר שלשה פנים צפונה ושלושה פנים ימה ושלשה פנים נגבה ושלשה פנים מזרחה והים עליהם מלמעלה וכל אחריהם ביתה׃ | 4 |
حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەر دوازدە گا ڕاوەستابوو، سێیان ڕوویان لە باکوور، سێ ڕوویان لە ڕۆژئاوا، سێ ڕوویان لە باشوور، سێش ڕوویان لە ڕۆژهەڵات بوو، حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەریان دانرابوو، هەمووشیان پاشەڵیان ڕوو لەناوەوە بوو. |
ועביו טפח ושפתו כמעשה שפת כוס פרח שושנה מחזיק בתים שלשת אלפים יכיל׃ | 5 |
ئەستووراییەکەی چوار پەنجە بوو، لێوارەکەی وەک لێواری جام دروستکرابوو، لە شێوەی گوڵی سەوسەن. جێی سێ هەزار بەتی تێدا دەبووەوە. |
ויעש כיורים עשרה ויתן חמשה מימין וחמשה משמאול לרחצה בהם את מעשה העולה ידיחו בם והים לרחצה לכהנים בו׃ | 6 |
هەروەها دە دەستشۆری دروستکرد، پێنجی لەلای باشوور و پێنجیشی لەلای باکوور دانا، بۆ شوشتن لە کاتی ئەنجامدانی قوربانی سووتاندن، بەڵام کاهینەکان ئاوی حەوزە بڕۆنزییەکەیان بۆ شوشتن بەکاردەهێنا. |
ויעש את מנרות הזהב עשר כמשפטם ויתן בהיכל חמש מימין וחמש משמאול׃ | 7 |
چرادانی زێڕیش دەی بە هەموو وردەکارییەکانییەوە دروستکرد و لەناو پەرستگاکە داینان، پێنج لەلای باشوور و پێنج لەلای باکوور. |
ויעש שלחנות עשרה וינח בהיכל חמשה מימין וחמשה משמאול ויעש מזרקי זהב מאה׃ | 8 |
دە مێزیشی دروستکرد و لە پەرستگاکە داینان، پێنج لەلای باشوور و پێنجیش لەلای باکوور. سەد تاسی زێڕیشی دروستکرد. |
ויעש חצר הכהנים והעזרה הגדולה ודלתות לעזרה ודלתותיהם צפה נחשת׃ | 9 |
ئینجا حەوشەی کاهینەکان و ماڵە گەورەکەی دروستکرد لەگەڵ دەرگاکانی ماڵەکە و دەرگاکانیشی بە بڕۆنز ڕووکەش کرد. |
ואת הים נתן מכתף הימנית קדמה ממול נגבה׃ | 10 |
حەوزە بڕۆنزییەکەشی لە سووچی باشووری ڕۆژهەڵاتی پەرستگاکەوە دانا. |
ויעש חורם את הסירות ואת היעים ואת המזרקות ויכל חירם לעשות את המלאכה אשר עשה למלך שלמה בבית האלהים׃ | 11 |
هەروەها حورام مەنجەڵ و خاکەناز و تاسەکانی دروستکرد. حورام کارەکانی تەواو کرد، ئەوانەی بۆ سلێمان پاشا بۆ پەرستگای خودا کردی: |
עמודים שנים והגלות והכתרות על ראש העמודים שתים והשבכות שתים לכסות את שתי גלות הכתרות אשר על ראש העמודים׃ | 12 |
دوو کۆڵەکەکە؛ دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ دوو تۆڕەکە بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ |
ואת הרמונים ארבע מאות לשתי השבכות שנים טורים רמונים לשבכה האחת לכסות את שתי גלות הכתרות אשר על פני העמודים׃ | 13 |
هەروەها چوار سەد هەنارەکە بۆ دوو تۆڕەکە، دوو ڕیز هەنار بۆ هەر تۆڕێک بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ |
ואת המכנות עשה ואת הכירות עשה על המכנות׃ | 14 |
عەرەبانەکان و دەستشۆرەکانی سەر عەرەبانەکان؛ |
את הים אחד ואת הבקר שנים עשר תחתיו׃ | 15 |
حەوزە بڕۆنزییەکە و دوازدە گایەکەی ژێری؛ |
ואת הסירות ואת היעים ואת המזלגות ואת כל כליהם עשה חורם אביו למלך שלמה לבית יהוה נחשת מרוק׃ | 16 |
هەروەها مەنجەڵ و خاکەناز و چەنگاڵەکان، لەگەڵ هەموو قاپوقاچاغەکانیان. حورامئابی هەموو ئەو کەلوپەلانەی لە بڕۆنزی سافکراو بۆ سلێمانی پاشا بۆ پەرستگای یەزدان دروستکرد. |
בככר הירדן יצקם המלך בעבי האדמה בין סכות ובין צרדתה׃ | 17 |
پاشا لە دەشتی ڕووباری ئوردون لەنێوان سوکۆت و چەرەتان لە قاڵبی قوڕ دایڕشتن. |
ויעש שלמה כל הכלים האלה לרב מאד כי לא נחקר משקל הנחשת׃ | 18 |
سلێمانیش هێندە شتومەکی زۆری دروستکرد، کە کێشی بڕۆنزەکەی نەدەزانرا. |
ויעש שלמה את כל הכלים אשר בית האלהים ואת מזבח הזהב ואת השלחנות ועליהם לחם הפנים׃ | 19 |
هەروەها سلێمان هەموو ئەو کەلوپەلانەی دروستکرد کە لە پەرستگای خودا بوون: قوربانگا زێڕینەکە و ئەو مێزانەی کە نانی تەرخانکراوی لەسەر بوو بۆ خودا؛ |
ואת המנרות ונרתיהם לבערם כמשפט לפני הדביר זהב סגור׃ | 20 |
چرادان و چراکانیان هەتا بەپێی ڕێسا لەبەردەم شوێنی هەرەپیرۆز دابگیرسێن، لە زێڕی بێگەرد؛ |
והפרח והנרות והמלקחים זהב הוא מכלות זהב׃ | 21 |
هەروەها گوڵ و چرا و مەقاشەکان تەواو زێڕ بوون؛ |
והמזמרות והמזרקות והכפות והמחתות זהב סגור ופתח הבית דלתותיו הפנימיות לקדש הקדשים ודלתי הבית להיכל זהב׃ | 22 |
مەقەست، تاس، چەمچە و بخووردانەکان لە زێڕی بێگەرد؛ هەروەها ئەمانە دەرگا زێڕینەکانی پیرۆزگا بوون: دەرگای ناوەوەی شوێنی هەرەپیرۆز و دەرگاکانی هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکە. |