< דברי הימים א 7 >

ולבני יששכר תולע ופואה ישיב ושמרון ארבעה׃ 1
کوڕەکانی یەساخاریش چوار بوون: تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن.
ובני תולע עזי ורפיה ויריאל ויחמי ויבשם ושמואל ראשים לבית אבותם לתולע גבורי חיל לתלדותם מספרם בימי דויד עשרים ושנים אלף ושש מאות׃ 2
کوڕەکانی تۆلاع: عوزی، ڕەفایا، یەریێل، یەحمەی، یەڤسام و ساموئێل، کە گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون. نەوەی تۆلاع بوون و لە ماوەی پاشایەتی داود، ژمارەیان بیست و دوو هەزار و شەش سەد جەنگاوەر بوو، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە.
ובני עזי יזרחיה ובני יזרחיה מיכאל ועבדיה ויואל ישיה חמשה ראשים כלם׃ 3
کوڕەکەی عوزی: یزرەحیا بوو، کوڕەکانی یزرەحیاش: میکائیل، عۆبەدیا، یۆئێل و یەشیا، ئەمانە هەر پێنجیان سەرکردە بوون.
ועליהם לתלדותם לבית אבותם גדודי צבא מלחמה שלשים וששה אלף כי הרבו נשים ובנים׃ 4
بەپێی ڕەچەڵەک و بنەماڵەکانیان، سی و شەش هەزار جەنگاوەری ئامادەباشیان هەبوو بۆ جەنگ، چونکە ژن و منداڵیان زۆر بوو.
ואחיהם לכל משפחות יששכר גבורי חילים שמונים ושבעה אלף התיחשם לכל׃ 5
خزمەکانیشیان لە هەموو خێڵەکانی یەساخار، جەنگاوەری ئازا بوون بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە بە هەموویانەوە هەشتا و حەوت هەزار جەنگاوەر بوون.
בנימן בלע ובכר וידיעאל שלשה׃ 6
کوڕەکانی بنیامینیش سێ بوون: بەلەع، بەکەر و یەدیعێل.
ובני בלע אצבון ועזי ועזיאל וירימות ועירי חמשה ראשי בית אבות גבורי חילים והתיחשם עשרים ושנים אלף ושלשים וארבעה׃ 7
کوڕەکانی بەلەع پێنج بوون: ئەچبۆن، عوزی، عوزیێل، یەریمۆت و عیری، ئەمانیش گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، نەوەکانیان بەپێی ڕەچەڵەکیان بیست و دوو هەزار و سی و چوار جەنگاوەر بوون.
ובני בכר זמירה ויועש ואליעזר ואליועיני ועמרי וירמות ואביה וענתות ועלמת כל אלה בני בכר׃ 8
کوڕەکانی بەکەریش: زەمیرا، یۆعاش، ئەلیعەزەر، ئەلیۆعێنەی، عۆمری، یەرێمۆت، ئەبیا، عەناتۆت و عالەمەت، هەموو ئەمانە کوڕی بەکەر بوون.
והתיחשם לתלדותם ראשי בית אבותם גבורי חיל עשרים אלף ומאתים׃ 9
لەناو ڕەچەڵەکنامەکەیان بیست هەزار و دوو سەد جەنگاوەر تۆمار کران، بەپێی گەورەی بنەماڵەکانیان.
ובני ידיעאל בלהן ובני בלהן יעיש ובנימן ואהוד וכנענה וזיתן ותרשיש ואחישחר׃ 10
کوڕەکەی یەدیعێلیش: بلهان بوو، کوڕەکانی بلهانیش: یەعوش، بنیامین، ئێهود، کەنعەنا، زێتان، تەرشیش و ئەحیشاحەر.
כל אלה בני ידיעאל לראשי האבות גבורי חילים שבעה עשר אלף ומאתים יצאי צבא למלחמה׃ 11
هەموو ئەوانە گەورەی بنەماڵەکانی یەدیعێل بوون، حەڤدە هەزار و دوو سەد جەنگاوەری ئامادەباش بۆ جەنگ.
ושפם וחפם בני עיר חשם בני אחר׃ 12
شوپیم و حوپیم لە نەوەی عیر بوون، حوشیمیش لە نەوەی ئەحێر بوو.
בני נפתלי יחציאל וגוני ויצר ושלום בני בלהה׃ 13
کوڕەکانی نەفتالی: یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە بوون.
בני מנשה אשריאל אשר ילדה פילגשו הארמיה ילדה את מכיר אבי גלעד׃ 14
نەوەکانی مەنەشە: نەوەی مەنەشە لە کەنیزە ئارامییەکەی: ماکیری باوکی گلعاد. هەروەها ئەسریێل لە نەوەکانیان بوو.
ומכיר לקח אשה לחפים ולשפים ושם אחתו מעכה ושם השני צלפחד ותהינה לצלפחד בנות׃ 15
ماکیر ژنێکی هێنا ناوی مەعکا بوو، کە خوشکی شوپیم و حوپیم بوو. هەروەها سەلۆفحاد لە نەوەکانی بوو، کە تەنها کچی هەبوو.
ותלד מעכה אשת מכיר בן ותקרא שמו פרש ושם אחיו שרש ובניו אולם ורקם׃ 16
مەعکای ژنی ماکیر کوڕێکی بوو ناوی لێنا پەرەش و براکەشی ناوی شەرەش بوو، کوڕەکانیشی ناویان ئولام و ڕەقەم بوون.
ובני אולם בדן אלה בני גלעד בן מכיר בן מנשה׃ 17
کوڕەکەی ئولامیش: بدان بوو. ئەوانە نەوەی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون.
ואחתו המלכת ילדה את אישהוד ואת אביעזר ואת מחלה׃ 18
هەمۆلەخەتی خوشکی گلعادیش ئیشهۆد و ئەبیعەزەر و مەحلەی بوو.
ויהיו בני שמידע אחין ושכם ולקחי ואניעם׃ 19
کوڕەکانی شەمیداعیش: ئەحیان، شەخەم، لیقحی و ئەنیعام.
ובני אפרים שותלח וברד בנו ותחת בנו ואלעדה בנו ותחת בנו׃ 20
نەوەی ئەفرایمیش بەرەو خوارەوە: شوتەلەح کوڕی ئەفرایم، بەرەد کوڕی شوتەلەح، تەحەس کوڕی بەرەد، ئەلیعادا کوڕی تەحەس، تەحەس کوڕی ئەلیعادا،
וזבד בנו ושותלח בנו ועזר ואלעד והרגום אנשי גת הנולדים בארץ כי ירדו לקחת את מקניהם׃ 21
زاڤاد کوڕی تەحەس و شوتەلەح کوڕی زاڤاد. ئەفرایم دوو کوڕی دیکەشی بوو بە ناوی عێزەر و ئەلعاد، بەڵام کاتێک چوون بۆ ئەوەی ئاژەڵی گەتییەکان ببەن، لەلایەن پیاوانی گەتەوە کە خەڵکی خاکەکە بوون، کوژران.
ויתאבל אפרים אביהם ימים רבים ויבאו אחיו לנחמו׃ 22
جا ئەفرایمی باوکیان ماوەیەکی درێژ ماتەمینی بۆ گرتن و خزمەکانیشی هاتن بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن.
ויבא אל אשתו ותהר ותלד בן ויקרא את שמו בריעה כי ברעה היתה בביתו׃ 23
پاشان لەگەڵ ژنەکەیدا جووت بووەوە و ژنەکەی سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو و ناوی لێنا بەریعە، چونکە بەڵایەک بەسەر ماڵەکەیدا هاتبوو.
ובתו שארה ותבן את בית חורון התחתון ואת העליון ואת אזן שארה׃ 24
هەروەها کچەکەی ناوی شەئرا بوو کە بێت‌حۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شەئرای بنیاد نا.
ורפח בנו ורשף ותלח בנו ותחן בנו׃ 25
ڕەفەحیش کوڕی ئەفرایم بوو، ڕەشەف کوڕی ڕەفەح، تەلەح کوڕی ڕەشەف، تەحەن کوڕی تەلەح،
לעדן בנו עמיהוד בנו אלישמע בנו׃ 26
لەعدان کوڕی تەحەن، عەمیهود کوڕی لەعدان، ئەلیشاماع کوڕی عەمیهود،
נון בנו יהושע בנו׃ 27
نون کوڕی ئەلیشاماع و یەشوع کوڕی نون.
ואחזתם ומשבותם בית אל ובנתיה ולמזרח נערן ולמערב גזר ובנתיה ושכם ובנתיה עד עיה ובנתיה׃ 28
زەوی و زار و نشینگەکانیشیان شارۆچکەی بێت‌ئێل و گوندەکانی دەوروبەری بوون، بەرەو ڕۆژهەڵاتیش نەعەران و بەرەو ڕۆژئاواش شارۆچکەی گەزەر و گوندەکانی، هەروەها شارۆچکەی شەخەم و گوندەکانی هەتا عەییا و گوندەکانی.
ועל ידי בני מנשה בית שאן ובנתיה תענך ובנתיה מגדו ובנותיה דור ובנותיה באלה ישבו בני יוסף בן ישראל׃ 29
بەلای سنوورەکانی نەوەی مەنەشەشدا، بێت‌شان و تەعنەک و مەگیدۆ و دۆر بوون. لەناو ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریاندا نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون.
בני אשר ימנה וישוה וישוי ובריעה ושרח אחותם׃ 30
کوڕەکانی ئاشێر: یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە و سەرەح خوشکیان بوو.
ובני בריעה חבר ומלכיאל הוא אבי ברזות׃ 31
کوڕەکانی بەریعە: حەڤەر و مەلکیێل، مەلکیێل باوکی بیرزایت بوو.
וחבר הוליד את יפלט ואת שומר ואת חותם ואת שועא אחותם׃ 32
کوڕەکانی حەڤەر: یەفلێت، شۆمێر و حۆتام و شوەع خوشکیان بوو.
ובני יפלט פסך ובמהל ועשות אלה בני יפלט׃ 33
کوڕەکانی یەفلێت: پاسەک، بیمهال و عەشڤات. ئەمانە کوڕەکانی یەفلێت بوون.
ובני שמר אחי ורוהגה יחבה וארם׃ 34
کوڕەکانی شۆمێر: ئەحی، ڕوهگا، هوبا و ئارام.
ובן הלם אחיו צופח וימנע ושלש ועמל׃ 35
کوڕەکانی هێلەمی براشی: چۆفەح، یەمناع، شێلەش و عامال.
בני צופח סוח וחרנפר ושועל וברי וימרה׃ 36
کوڕەکانی چۆفەح: سووەح، حەرنەفەر، شوعال، بێری، یەمرا،
בצר והוד ושמא ושלשה ויתרן ובארא׃ 37
بەچەر، هۆد، شەما، شیلشا، یەتران و بئێرا.
ובני יתר יפנה ופספה וארא׃ 38
کوڕەکانی یەتەر: یەفونە، پیسپا و ئەرا.
ובני עלא ארח וחניאל ורציא׃ 39
کوڕەکانی عولا: ئارەح، حەنیێل و ڕیچیا.
כל אלה בני אשר ראשי בית האבות ברורים גבורי חילים ראשי הנשיאים והתיחשם בצבא במלחמה מספרם אנשים עשרים וששה אלף׃ 40
هەموو ئەوانە لە نەوەی ئاشێر بوون. گەورەی بنەماڵە و پیاوی هەڵبژاردە و جەنگاوەر و سەرکردەی دیار بوون. بەپێی ڕەچەڵەکیان لە تۆمارەکاندا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئامادەباش بوون بۆ جەنگ بیست و شەش هەزار بوون.

< דברי הימים א 7 >