ויהי אחרי כן ויך דויד את פלשתים ויכניעם ויקח את גת ובנתיה מיד פלשתים׃ | 1 |
ئەوە بوو پاش ئەمە داود فەلەستییەکانی بەزاند و زەلیلی کردن، گەت و شارۆچکەکانی لە فەلەستییەکان سەند. |
ויך את מואב ויהיו מואב עבדים לדויד נשאי מנחה׃ | 2 |
هەروەها داود مۆئابییەکانیشی بەزاند. مۆئابییەکان هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود و سەرانەیان بۆ دەهێنا. |
ויך דויד את הדדעזר מלך צובה חמתה בלכתו להציב ידו בנהר פרת׃ | 3 |
هەروەها داود هەدەدعەزەری پاشای چۆڤای لە نزیکی حەمات بەزاند، کاتێک چوو بۆ ئەوەی تاشەبەردێک بۆ یادەوەری لە کەناری ڕووباری فورات بنەخشێنێت. |
וילכד דויד ממנו אלף רכב ושבעת אלפים פרשים ועשרים אלף איש רגלי ויעקר דויד את כל הרכב ויותר ממנו מאה רכב׃ | 4 |
داود هەزار گالیسکە و حەوت هەزار گالیسکەسوار و بیست هەزار پیادەی بە دیل گرت، ئینجا داود جومگە پێی ئەسپی گالیسکەکانیانی بڕییەوە و تەنها سەد ئەسپی گالیسکەی هێشتەوە. |
ויבא ארם דרמשק לעזור להדדעזר מלך צובה ויך דויד בארם עשרים ושנים אלף איש׃ | 5 |
کاتێک ئارامییەکانی دیمەشق بۆ یارمەتیدانی هەدەدعەزەری پاشای چۆڤا هاتن، داود بیست و دوو هەزار پیاوی لە ئارامییەکان کوشت. |
וישם דויד בארם דרמשק ויהי ארם לדויד עבדים נשאי מנחה ויושע יהוה לדויד בכל אשר הלך׃ | 6 |
ئیتر داود لە شانشینی ئارامییەکانی دیمەشق سەربازگەی دانا، ئارامییەکانیش هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود و سەرانەیان بۆ دەهێنا. داودیش ڕووی لە هەرکوێ دەکرد، یەزدان سەرکەوتووی دەکرد. |
ויקח דויד את שלטי הזהב אשר היו על עבדי הדדעזר ויביאם ירושלם׃ | 7 |
پاشان داود قەڵغانە زێڕینەکانی ئەفسەرەکانی هەدەدعەزەری برد و هێنایە ئۆرشەلیم. |
ומטבחת ומכון ערי הדדעזר לקח דויד נחשת רבה מאד בה עשה שלמה את ים הנחשת ואת העמודים ואת כלי הנחשת׃ | 8 |
هەروەها داود بڕۆنزێکی زۆریشی لە تەڤەح و کوون برد کە شارۆچکەی هەدەدعەزەر بوون، بەوە بوو کە سلێمان حەوزە بڕۆنزییەکە و کۆڵەکەکان و قاپوقاچاغە بڕۆنزییەکانی دروستکرد. |
וישמע תעו מלך חמת כי הכה דויד את כל חיל הדדעזר מלך צובה׃ | 9 |
کاتێک تۆعوی پاشای حەمات بیستی کە داود هەموو سوپاکەی هەدەدعەزەری پاشای چۆڤای بەزاندووە، |
וישלח את הדורם בנו אל המלך דויד לשאול לו לשלום ולברכו על אשר נלחם בהדדעזר ויכהו כי איש מלחמות תעו היה הדדעזר וכל כלי זהב וכסף ונחשת׃ | 10 |
هەدۆرامی کوڕی نارد بۆ لای داودی پاشا بۆ ئەوەی لە سەلامەتی بپرسێت و پیرۆزبایی لێ بکات کە لەگەڵ هەدەدعەزەر جەنگاوە و بەزاندوویەتی، چونکە هەدەدعەزەر لە جەنگدا بوو لە دژی تۆعو. هەدۆرامیش لەگەڵ دەستی خۆیدا هەموو جۆرە کەلوپەلێکی زێڕ و زیو و بڕۆنزی هێنابوو. |
גם אתם הקדיש המלך דויד ליהוה עם הכסף והזהב אשר נשא מכל הגוים מאדום וממואב ומבני עמון ומפלשתים ומעמלק׃ | 11 |
داودی پاشا ئەم کەلوپەلانەی بۆ یەزدان تەرخان کرد، هەروەک ئەو زێڕ و زیوەی تەرخان کرد کە لە هەموو ئەم نەتەوانە بردبووی: ئەدۆم، مۆئاب، عەمۆن، فەلەستی و عەمالێقییەکان. |
ואבשי בן צרויה הכה את אדום בגיא המלח שמונה עשר אלף׃ | 12 |
ئەبیشەیی کوڕی چەرویاش لە دۆڵی خوێ هەژدە هەزاری لە ئەدۆمییەکان کوشت. |
וישם באדום נציבים ויהיו כל אדום עבדים לדויד ויושע יהוה את דויד בכל אשר הלך׃ | 13 |
لە خاکی ئەدۆم سەربازگەی دانا و هەموو ئەدۆمییەکان هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود، داود ڕووی لە هەرکوێ دەکرد، یەزدان سەرکەوتووی دەکرد. |
וימלך דויד על כל ישראל ויהי עשה משפט וצדקה לכל עמו׃ | 14 |
داود پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد، دادپەروەری و ڕاستودروستی بۆ هەموو گەلەکەی پەیڕەو کرد. |
ויואב בן צרויה על הצבא ויהושפט בן אחילוד מזכיר׃ | 15 |
یۆئابی کوڕی چەرویاش سوپاسالار بوو؛ یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلودیش تۆمارکار بوو؛ |
וצדוק בן אחיטוב ואבימלך בן אביתר כהנים ושושא סופר׃ | 16 |
سادۆقی کوڕی ئەحیتوڤ و ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار کاهین بوون؛ شەڤشا خامەی نهێنی بوو؛ |
ובניהו בן יהוידע על הכרתי והפלתי ובני דויד הראשנים ליד המלך׃ | 17 |
بەنایای کوڕی یەهۆیاداع فەرماندەی کریتی و پەلەتییەکان بوو؛ کوڕەکانی داودیش دەستەڕاستی پاشا بوون. |