ואלה הבאים אל דויד לציקלג עוד עצור מפני שאול בן קיש והמה בגבורים עזרי המלחמה׃ | 1 |
ئەمەش ناوی ئەو پیاوانەیە کە هاتنە لای داود بۆ چیقلەگ، کاتێک کە هێشتا لە ئامادەبوونی لەبەردەم شاولی کوڕی قیش دوورخرابووەوە. ئەوانە لەو پاڵەوانانە بوون کە لە جەنگدا یارمەتیدەری بوون. |
נשקי קשת מימינים ומשמאלים באבנים ובחצים בקשת מאחי שאול מבנימן׃ | 2 |
لە خزم و کەسوکارە نزیکەکانی شاول و لە هۆزی بنیامین بوون، ئەوان دەیانتوانی بە دەستی ڕاست و دەستی چەپیشیان تیر بە کەوان بهاوێژن و بەردیش بە قۆچەقانی: |
הראש אחיעזר ויואש בני השמעה הגבעתי ויזואל ופלט בני עזמות וברכה ויהוא הענתתי׃ | 3 |
ئەمانە بە سەرکردایەتی ئەحیعەزەری هاتن لەگەڵ یۆئاشی برای، هەردوو کوڕەکەی شەماعای گیڤعایی بوون. هەردوو کوڕەکەی عەزماڤێت، یەزیێل و پالەت، بەراخا و یێهوی عەناتۆتی، |
וישמעיה הגבעוני גבור בשלשים ועל השלשים וירמיה ויחזיאל ויוחנן ויוזבד הגדרתי׃ | 4 |
یەشمەعیای گبعۆنی پاڵەوانێک بوو لەنێو سی پاڵەوانەکە و فەرماندەیان بوو. هەروەها یەرمیا و یەحەزیێل و یۆحانان و یۆزاڤادی گەدێراتی و |
אלעוזי וירימות ובעליה ושמריהו ושפטיהו החריפי׃ | 5 |
ئەلعوزەی و یەریمۆت و بەعەلیاهو و شەمەریاهو و شەفەتیای حەروفی؛ |
אלקנה וישיהו ועזראל ויועזר וישבעם הקרחים׃ | 6 |
ئەلقانە و ییشیا و عەزەرئێل و یۆعەزەر و یاشۆڤەعام لە بنەماڵەی قۆرەحییەکان؛ |
ויועאלה וזבדיה בני ירחם מן הגדור׃ | 7 |
هەروەها یۆعێلە و زەڤەدیا کە هەردوو کوڕی یەرۆحامی خەڵکی گەدۆر بوون. |
ומן הגדי נבדלו אל דויד למצד מדברה גברי החיל אנשי צבא למלחמה ערכי צנה ורמח ופני אריה פניהם וכצבאים על ההרים למהר׃ | 8 |
کاتێک داود لەو قەڵایە بوو کە لە چۆڵەوانی بوو، هەندێک لە گادییەکان هاتنە پاڵ داود کە پاڵەوانی ئازا و پیاوی مەشقپێکراو بۆ جەنگ و شارەزا لە بەکارهێنانی قەڵغان و ڕم، ڕوویان وەک ڕووی شێر و وەک ئاسک لەسەر چیادا خێرا بوون. |
עזר הראש עבדיה השני אליאב השלשי׃ | 9 |
عێزەر فەرماندە بوو، عۆبەدیا دووەم و ئەلیاب سێیەم و |
משמנה הרביעי ירמיה החמשי׃ | 10 |
میشمەنا چوارەم و یەرمیا پێنجەم و |
עתי הששי אליאל השבעי׃ | 11 |
عەتەی شەشەم و ئەلیێل حەوتەم و |
יוחנן השמיני אלזבד התשיעי׃ | 12 |
یۆحانان هەشتەم و ئەلزاڤاد نۆیەم و |
ירמיהו העשירי מכבני עשתי עשר׃ | 13 |
یەرمیا دەیەم و مەخبەنەی یازدەیەم بوو. |
אלה מבני גד ראשי הצבא אחד למאה הקטן והגדול לאלף׃ | 14 |
ئەمانە لە نەوەی گاد بوون و هەموویان سەرکردەی سوپا بوون، بچووکەکەیان بەسەر سەد کەسدا زاڵ دەبوو، گەورەکەشیان بەسەر هەزار کەسدا زاڵ دەبوو. |
אלה הם אשר עברו את הירדן בחדש הראשון והוא ממלא על כל גדיתיו ויבריחו את כל העמקים למזרח ולמערב׃ | 15 |
ئەمان بوون لە مانگی یەک لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، کاتێک ئاو هەتا هەموو کەنارەکانی هەڵچوو بوو، هەموو خەڵکی دۆڵەکانیان بەزاند، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا. |
ויבאו מן בני בנימן ויהודה עד למצד לדויד׃ | 16 |
هەروەها هەندێک لە نەوەی بنیامین و یەهوداش بۆ لای داود هاتنە قەڵاکە. |
ויצא דויד לפניהם ויען ויאמר להם אם לשלום באתם אלי לעזרני יהיה לי עליכם לבב ליחד ואם לרמותני לצרי בלא חמס בכפי ירא אלהי אבותינו ויוכח׃ | 17 |
داود بۆ پێشوازییان چوو و پێی گوتن: «ئەگەر بۆ ئاشتی و یارمەتیدان هاتوونەتە لام، یەک دڵم دەبێت لەگەڵتان، بەڵام ئەگەر بۆ بەدەستەوەدانم بۆ دوژمنەکەم هاتوون لە کاتێکدا کە هیچ ستەمێکم نەکردووە، با خودای باوباپیرانمان تەماشا بکات و دادوەری بکات.» |
ורוח לבשה את עמשי ראש השלושים לך דויד ועמך בן ישי שלום שלום לך ושלום לעזרך כי עזרך אלהיך ויקבלם דויד ויתנם בראשי הגדוד׃ | 18 |
ئینجا ڕۆحی خودا ڕژایە سەر عەماسەیی سەرۆکی سییەکە و گوتی: «ئەی داود، ئێمە هی تۆین! ئەی کوڕەکەی یەسا، لەگەڵتداین! سەرکەوتن، سەرکەوتن بۆ تۆ بێت، با یارمەتیدەرانت سەرکەوتوو بن، چونکە خودات یارمەتیدەرتە.» ئینجا داود وەریگرتن و کردنییە سەرکردەی یەکەکانی سوپا. |
וממנשה נפלו על דויד בבאו עם פלשתים על שאול למלחמה ולא עזרם כי בעצה שלחהו סרני פלשתים לאמר בראשינו יפול אל אדניו שאול׃ | 19 |
کاتێک کە داود لەگەڵ فەلەستییەکاندا لە دژی شاول بۆ جەنگ چوو، هەندێک لە پیاوانی نەوەی مەنەشەش چوونە پاڵی. بەڵام داود و پیاوەکانی یارمەتی فەلەستییەکانیان نەدا، چونکە حوکمڕانە فەلەستییەکان پاش ڕاوێژکردن، گەڕاندیانەوە و گوتیان: «بە کەللەسەری ئێمەوە دەگەڕێتەوە پاڵ شاولی گەورەی.» |
בלכתו אל ציקלג נפלו עליו ממנשה עדנח ויוזבד וידיעאל ומיכאל ויוזבד ואליהוא וצלתי ראשי האלפים אשר למנשה׃ | 20 |
ئەمە ناوی هەندێک لەو پیاوانەی نەوەی مەنەشەیە کە کاتێک داود چوو بۆ چیقلەگ، چوونە پاڵی: عەدنەح و یۆزاڤاد و یەدیعێل و میکائیل و یۆزاڤاد و ئەلیهو و چیلەتەی، هەموو ئەمانەش فەرماندەی یەکەی هەزارانی مەنەشە بوون. |
והמה עזרו עם דויד על הגדוד כי גבורי חיל כלם ויהיו שרים בצבא׃ | 21 |
ئەوان یارمەتی داودیان دا لە دژی چەتەکان، چونکە هەموویان پاڵەوانی ئازا بوون و فەرماندەی سوپا بوون. |
כי לעת יום ביום יבאו על דויד לעזרו עד למחנה גדול כמחנה אלהים׃ | 22 |
هەروەها ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پیاوان بۆ یارمەتیدانی داود دەهاتن، هەتا بوونە سوپایەکی گەورە، وەک سوپای خودا. |
ואלה מספרי ראשי החלוץ לצבא באו על דויד חברונה להסב מלכות שאול אליו כפי יהוה׃ | 23 |
ئەمەش ژمارەی ئەو پیاوە چەکدارانەیە کە هاتنە حەبرۆن بۆ لای داود، بۆ ئەوەی بەپێی فەرموودەی یەزدان پاشایەتییەکەی شاولی ڕادەست بکەن: |
בני יהודה נשאי צנה ורמח ששת אלפים ושמונה מאות חלוצי צבא׃ | 24 |
لە نەوەی یەهودا، شەش هەزار و هەشت سەد پیاوی چەکدار بە ڕم و قەڵغان. |
מן בני שמעון גבורי חיל לצבא שבעת אלפים ומאה׃ | 25 |
لە نەوەی شیمۆن، حەوت هەزار و سەد پاڵەوانی ئازای ئامادەباش بۆ جەنگ. |
מן בני הלוי ארבעת אלפים ושש מאות׃ | 26 |
لە نەوەی لێڤی چوار هەزار و شەش سەد پیاو، |
ויהוידע הנגיד לאהרן ועמו שלשת אלפים ושבע מאות׃ | 27 |
لەوانە سێ هەزار و حەوت سەد پیاو لەگەڵ یەهۆیاداعی سەرۆکی بنەماڵەی هارونییەکان بوون. |
וצדוק נער גבור חיל ובית אביו שרים עשרים ושנים׃ | 28 |
سادۆقیش لاوێکی پاڵەوانی ئازا بوو، لەگەڵ بیست و دوو ئەفسەر کە لە بنەماڵەی ئەو بوون. |
ומן בני בנימן אחי שאול שלשת אלפים ועד הנה מרביתם שמרים משמרת בית שאול׃ | 29 |
لە نەوەی بنیامینیش، لە خزم و کەسوکاری شاول، سێ هەزار کە زۆربەیان هەتا ئەو کاتەش دڵسۆز بوون لەگەڵ ماڵی شاول. |
ומן בני אפרים עשרים אלף ושמונה מאות גבורי חיל אנשי שמות לבית אבותם׃ | 30 |
لە نەوەی ئەفرایم، بیست هەزار و هەشت سەد پاڵەوانی ئازا و ناوداری بنەماڵەکانیان. |
ומחצי מטה מנשה שמונה עשר אלף אשר נקבו בשמות לבוא להמליך את דויד׃ | 31 |
لە نیوەی هۆزی مەنەشەش، هەژدە هەزار پیاو کە بە ناو دیاری کرابوون هەتا بێن و داود بکەنە پاشا. |
ומבני יששכר יודעי בינה לעתים לדעת מה יעשה ישראל ראשיהם מאתים וכל אחיהם על פיהם׃ | 32 |
لە نەوەی یەساخار، دوو سەد سەرکردە کە شارەزای بارودۆخی ڕۆژگار بوون، دەیانزانی ئیسرائیل دەبێت چی بکات، هەروەها هەموو خزم و کەسەکانیشیان لەژێر فەرمانی ئەواندا بوون. |
מזבלון יוצאי צבא ערכי מלחמה בכל כלי מלחמה חמשים אלף ולעדר בלא לב ולב׃ | 33 |
لە زەبولونیش، پەنجا هەزار پیاوی مەشقپێکراو هەبوون لەسەر شەڕ و هەموو جۆرە چەکێکی جەنگ، کە بەبێ دوو دڵی ئامادە بوون بۆ یارمەتیدانی داود. |
ומנפתלי שרים אלף ועמהם בצנה וחנית שלשים ושבעה אלף׃ | 34 |
لە نەفتالی، هەزار سەرکردە و سی و حەوت هەزار پیاوی چەکدار بە قەڵغان و ڕمیان لەگەڵ بوو. |
ומן הדני ערכי מלחמה עשרים ושמונה אלף ושש מאות׃ | 35 |
لە دانیش، بیست و هەشت هەزار و شەش سەد پیاوی ئامادەباش بۆ جەنگ. |
ומאשר יוצאי צבא לערך מלחמה ארבעים אלף׃ | 36 |
لە ئاشێریش، چل هەزار ڕاهێنراو لەسەر شەڕ و ئامادەکراو بۆ جەنگ. |
ומעבר לירדן מן הראובני והגדי וחצי שבט מנשה בכל כלי צבא מלחמה מאה ועשרים אלף׃ | 37 |
لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونیشەوە، لە ڕەئوبێن و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە، سەد و بیست هەزار پیاوی پڕچەککراو بە هەموو جۆرە چەکێکی جەنگ. |
כל אלה אנשי מלחמה עדרי מערכה בלבב שלם באו חברונה להמליך את דויד על כל ישראל וגם כל שרית ישראל לב אחד להמליך את דויד׃ | 38 |
هەموو ئەمانە جەنگاوەری خۆبەخش بوون لە ڕیزی لەشکرەکانی و بە هەموو دڵیانەوە هاتبوونە حەبرۆن هەتا داود بکەنە پاشای هەموو ئیسرائیل، هەروەها هەموو پاشماوەی ئیسرائیلیش یەک بڕیار بوون بۆ ئەوەی داود بکەنە پاشا. |
ויהיו שם עם דויד ימים שלושה אכלים ושותים כי הכינו להם אחיהם׃ | 39 |
لەوێ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەگەڵ داود مانەوە، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە لە هەموو ئەوەی کەسوکارەکانیان بۆیان ئامادە کردبوون، |
וגם הקרובים אליהם עד יששכר וזבלון ונפתלי מביאים לחם בחמורים ובגמלים ובפרדים ובבקר מאכל קמח דבלים וצמוקים ויין ושמן ובקר וצאן לרב כי שמחה בישראל׃ | 40 |
هەروەها نزیکەکانیشیان لە یەساخار و زەبولون و نەفتالییەوە، بە گوێدرێژ و وشتر و هێستر و مانگا نانیان دەهێنا. خواردنێکی زۆریان هەبوو لە ئارد و نانە هەنجیر و هێشووی کشمیش و شەراب و زەیت و مانگا و مەڕ، چونکە لەناو ئیسرائیل خۆشی هەبوو. |