כֹּה ׀ אָמַר יְהוָה אֵי זֶה סֵפֶר כְּרִיתוּת אִמְּכֶם אֲשֶׁר שִׁלַּחְתִּיהָ אוֹ מִי מִנּוֹשַׁי אֲשֶׁר־מָכַרְתִּי אֶתְכֶם לוֹ הֵן בַּעֲוֺנֹֽתֵיכֶם נִמְכַּרְתֶּם וּבְפִשְׁעֵיכֶם שֻׁלְּחָה אִמְּכֶֽם׃ | 1 |
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «کوا تەڵاقنامەی دایکتان ئەوەی کە من بەڕەڵام کرد پێی؟ یان خاوەن قەرزەکانم کێن، ئەوانەی ئێوەم پێی فرۆشتووە؟ ئەوەتا لەبەر تاوانەکانتان فرۆشران، لەبەر یاخیبوونەکانتان دایکتان بەڕەڵا کرا. |
מַדּוּעַ בָּאתִי וְאֵין אִישׁ קָרָֽאתִי וְאֵין עוֹנֶה הֲקָצוֹר קָצְרָה יָדִי מִפְּדוּת וְאִם־אֵֽין־בִּי כֹחַ לְהַצִּיל הֵן בְּגַעֲרָתִי אַחֲרִיב יָם אָשִׂים נְהָרוֹת מִדְבָּר תִּבְאַשׁ דְּגָתָם מֵאֵין מַיִם וְתָמֹת בַּצָּמָֽא׃ | 2 |
بۆچی هاتم و کەس نەبوو؟ بانگم کرد و کەس وەڵامی نەدایەوە؟ ئایا دەستکورت بووم لە کڕینەوە؟ ئایا توانای فریاکەوتنم نییە؟ ئەوەتا بە ڕاخوڕینم دەریا وشک دەکەم، ڕووبارەکان دەکەم بە چۆڵەوانی، لەبەر بێ ئاوی ماسییەکانی بۆگەن دەبن، لە تینووان دەمرن. |
אַלְבִּישׁ שָׁמַיִם קַדְרוּת וְשַׂק אָשִׂים כְּסוּתָֽם׃ | 3 |
تاریکی دەکەمە بەر ئاسمان، گوش دەکەم بە پۆشاکی.» |
אֲדֹנָי יְהֹוִה נָתַן לִי לְשׁוֹן לִמּוּדִים לָדַעַת לָעוּת אֶת־יָעֵף דָּבָר יָעִיר ׀ בַּבֹּקֶר בַּבֹּקֶר יָעִיר לִי אֹזֶן לִשְׁמֹעַ כַּלִּמּוּדִֽים׃ | 4 |
یەزدانی باڵادەست زمانی فێربووانی پێم بەخشی بۆ ئەوەی بزانم کە چۆن بە قسە یارمەتی ماندوو بدەم. هەموو بەیانییەک بەخەبەرم دەهێنێتەوە، گوێی من بەئاگا دەهێنێت بۆ سەرنجدان وەک قوتابی. |
אֲדֹנָי יְהוִה פָּתַֽח־לִי אֹזֶן וְאָנֹכִי לֹא מָרִיתִי אָחוֹר לֹא נְסוּגֹֽתִי׃ | 5 |
یەزدانی باڵادەست گوێیەکانی منی کردەوە، منیش یاخی نەبووم، بەرەو دوا هەڵنەگەڕامەوە. |
גֵּוִי נָתַתִּי לְמַכִּים וּלְחָיַי לְמֹֽרְטִים פָּנַי לֹא הִסְתַּרְתִּי מִכְּלִמּוֹת וָרֹֽק׃ | 6 |
پشتم ڕاگرت بۆ ئەوەی لێی بدەن، ڕوومەتیشم بۆ ئەوەی ڕیشم بڕننەوە. ڕووی خۆمم دانەپۆشی لە گاڵتەپێکردن و تفلێکردن. |
וַאדֹנָי יְהוִה יַֽעֲזָר־לִי עַל־כֵּן לֹא נִכְלָמְתִּי עַל־כֵּן שַׂמְתִּי פָנַי כַּֽחַלָּמִישׁ וָאֵדַע כִּי־לֹא אֵבֽוֹשׁ׃ | 7 |
لەبەر ئەوەی یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات، ڕیسوا نابم، لەبەر ئەوە ڕووی خۆمم وەک بەردەئەستێ لێکرد، دەزانم شەرمەزار نابم. |
קָרוֹב מַצְדִּיקִי מִֽי־יָרִיב אִתִּי נַעַמְדָה יָּחַד מִֽי־בַעַל מִשְׁפָּטִי יִגַּשׁ אֵלָֽי׃ | 8 |
ئەوەی بێتاوانم دەکات نزیکە، کێ سکاڵا لە من دەکات؟ با پێکەوە ڕابوەستین، کێ خاوەنی سکاڵایە لە دژی من؟ با لێم بێتە پێش! |
הֵן אֲדֹנָי יְהוִה יַֽעֲזָר־לִי מִי־הוּא יַרְשִׁיעֵנִי הֵן כֻּלָּם כַּבֶּגֶד יִבְלוּ עָשׁ יֹאכְלֵֽם׃ | 9 |
ئەوەتا یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات، ئیتر کێ تاوانبارم دەکات؟ ئەوەتا هەموویان وەک کراس دادەڕزێن، مۆرانە دەیانخوات. |
מִי בָכֶם יְרֵא יְהוָה שֹׁמֵעַ בְּקוֹל עַבְדּוֹ אֲשֶׁר ׀ הָלַךְ חֲשֵׁכִים וְאֵין נֹגַהּ לוֹ יִבְטַח בְּשֵׁם יְהוָה וְיִשָּׁעֵן בֵּאלֹהָֽיו׃ | 10 |
کێ لە ئێوە لە یەزدان دەترسێت و گوێڕایەڵی بەندەکەی دەبێت؟ ئەوەی بە تاریکیدا دەڕوات و ڕووناکی نابینێت، با پشت بە ناوی یەزدان ببەستێت و پاڵ بداتە پاڵ خودای خۆی. |
הֵן כֻּלְּכֶם קֹדְחֵי אֵשׁ מְאַזְּרֵי זִיקוֹת לְכוּ ׀ בְּאוּר אֶשְׁכֶם וּבְזִיקוֹת בִּֽעַרְתֶּם מִיָּדִי הָיְתָה־זֹּאת לָכֶם לְמַעֲצֵבָה תִּשְׁכָּבֽוּן׃ | 11 |
بەڵام ئەی هەموو ئەوانەی ئاگر دەکەنەوە، مەشخەڵ داگیرسێنن، بڕۆن بە ڕووناکی ئاگرەکەی خۆتان و بەو مەشخەڵانەی داتانگیرساند. لە دەستی منەوە ئەمەتان بۆ دەبێت لەناو ئازاردا ڕادەکشێن. |