< ישעה 27 >

בַּיּוֹם הַהוּא יִפְקֹד יְהוָה בְּחַרְבוֹ הַקָּשָׁה וְהַגְּדוֹלָה וְהֽ͏ַחֲזָקָה עַל לִוְיָתָן נָחָשׁ בָּרִחַ וְעַל לִוְיָתָן נָחָשׁ עֲקַלָּתוֹן וְהָרַג אֶת־הַתַּנִּין אֲשֶׁר בַּיָּֽם׃ 1
لەو ڕۆژەدا، یەزدان بە شمشێرە ڕەق و گەورە و بەهێزەکەی، سزای لیڤیاتان دەدات کە مارە هەڵاتووەکەیە، لیڤیاتان کە مارە پێچ خواردووەکەیە، ئەژدیهاکەی ناو دەریاش دەکوژێت.
בַּיּוֹם הַהוּא כֶּרֶם חֶמֶד עַנּוּ־לָֽהּ׃ 2
لەو ڕۆژەدا «گۆرانی بۆ ڕەزەمێوی بەردار بڵێن:
אֲנִי יְהוָה נֹֽצְרָהּ לִרְגָעִים אַשְׁקֶנָּה פֶּן יִפְקֹד עָלֶיהָ לַיְלָה וָיוֹם אֶצֳּרֶֽנָּה׃ 3
من یەزدانم، چاودێری ئەوم، هەموو ساتێک ئاوی دەدەم. بە شەو و بە ڕۆژ چاودێری دەکەم نەوەک ئازار بدرێت.
חֵמָה אֵין לִי מִֽי־יִתְּנֵנִי שָׁמִיר שַׁיִת בַּמִּלְחָמָה אֶפְשְׂעָה בָהּ אֲצִיתֶנָּה יָּֽחַד׃ 4
هەڵچوونم نییە. کێ دەتوانێ لە جەنگدا دڕکوداڵ بخاتە بەرپێم؟ من پێشێلی دەکەم و دەیسووتێنم، پێکەوە گڕیان تێ بەردەدەم.
אוֹ יַחֲזֵק בְּמָעוּזִּי יַעֲשֶׂה שָׁלוֹם לִי שָׁלוֹם יֽ͏ַעֲשֶׂה־לִּֽי׃ 5
بەڵام ئەگەر پەنا بداتە پاڵ من لەگەڵ من ئاشتی دەبەستێت، ئاشتی لەگەڵ من دەبەستێت.»
הַבָּאִים יַשְׁרֵשׁ יַֽעֲקֹב יָצִיץ וּפָרַח יִשְׂרָאֵל וּמָלְאוּ פְנֵי־תֵבֵל תְּנוּבָֽה׃ 6
لە داهاتوودا، یاقوب ڕەگ دادەکوتێت، ئیسرائیل گوڵ دەکات و لق دەردەکات، ڕووی جیهان پڕ بەروبووم دەکات.
הַכְּמַכַּת מַכֵּהוּ הִכָּהוּ אִם־כְּהֶרֶג הֲרֻגָיו הֹרָֽג׃ 7
ئایا یەزدان لێیدان بەو شێوەیەی لەوانەی دا کە لێیان دەدان؟ یان ئەوەندەی لێ کوشتن وەک لە بکوژانی ئەوانی کوشت؟
בְּסַּאסְּאָה בְּשַׁלְחָהּ תְּרִיבֶנָּה הָגָה בְּרוּחוֹ הַקָּשָׁה בְּיוֹם קָדִֽים׃ 8
بە دوورخستنەوە و بە ڕاپێچکردن دژایەتی ئەوت کرد، ڕایماڵی بە بای بەهێزی خۆی لە ڕۆژێکی بای ڕۆژهەڵاتیدا.
לָכֵן בְּזֹאת יְכֻפַּר עֲוֺֽן־יַעֲקֹב וְזֶה כָּל־פְּרִי הָסִר חַטָּאתוֹ בְּשׂוּמוֹ ׀ כָּל־אַבְנֵי מִזְבֵּחַ כְּאַבְנֵי־גִר מְנֻפָּצוֹת לֹֽא־יָקֻמוּ אֲשֵׁרִים וְחַמָּנִֽים׃ 9
لەبەر ئەوە بەمە کەفارەت بۆ تاوانی یاقوب دەکرێت، ئەمەش هەموو بەروبوومی داماڵینی گوناهەکەیەتی بەوەی هەموو بەردەکانی قوربانگاکە وەک بەردی گەچی وردوخاشکراو لێ بکات، نە ستوونە ئەشێراکان و نە قوربانگاکانی خۆر بە پێوە نەمێنێت.
כִּי עִיר בְּצוּרָה בָּדָד נָוֶה מְשֻׁלָּח וְנֶעֱזָב כַּמִּדְבָּר שָׁם יִרְעֶה עֵגֶל וְשָׁם יִרְבָּץ וְכִלָּה סְעִפֶֽיהָ׃ 10
شاری قەڵابەند تەنهایە، ماڵ چۆڵ و بەجێماوە وەک چۆڵەوانی، لەوێ گوێرەکە دەلەوەڕێت و لەوێ پاڵ دەداتەوە و لقەکانی تێکدەدات.
בִּיבֹשׁ קְצִירָהּ תִּשָּׁבַרְנָה נָשִׁים בָּאוֹת מְאִירוֹת אוֹתָהּ כִּי לֹא עַם־בִּינוֹת הוּא עַל־כֵּן לֹֽא־יְרַחֲמֶנּוּ עֹשֵׂהוּ וְיֹצְרוֹ לֹא יְחֻנֶּֽנּוּ׃ 11
کە وشک دەبێت پۆپکەکانی دەشکێن و ژنان دێن ئاگریان تێبەر دەدەن، چونکە گەلێکی تێگەیشتوو نییە، لەبەر ئەوە دروستکەرەکەی بەزەیی پێیاندا نایەتەوە و شێوەکێشەکەی لەگەڵیدا میهرەبان نابێت.
וְהָיָה בַּיּוֹם הַהוּא יַחְבֹּט יְהוָה מִשִּׁבֹּלֶת הַנָּהָר עַד־נַחַל מִצְרָיִם וְאַתֶּם תְּלֻקְּטוּ לְאַחַד אֶחָד בְּנֵי יִשְׂרָאֵֽל׃ 12
لەو ڕۆژەدا یەزدان دەیکوتێت لە ئاوەڕۆی فوراتەوە هەتا دۆڵی میسر، ئێوەش یەک بە یەک هەڵدەگیرێنەوە ئەی نەوەی ئیسرائیل.
וְהָיָה ׀ בַּיּוֹם הַהוּא יִתָּקַע בְּשׁוֹפָר גָּדוֹל וּבָאוּ הָאֹֽבְדִים בְּאֶרֶץ אַשּׁוּר וְהַנִּדָּחִים בְּאֶרֶץ מִצְרָיִם וְהִשְׁתַּחֲווּ לַיהוָה בְּהַר הַקֹּדֶשׁ בִּירוּשָׁלָֽ͏ִם׃ 13
لەو ڕۆژەدا فوو بە کەڕەنایەکی گەورەدا دەکرێت، جا ونبووەکان لە خاکی ئاشور و دوورخراوەکان بۆ خاکی میسر دێن و کڕنۆش بۆ یەزدان دەبەن لە کێوی پیرۆز لە ئۆرشەلیم.

< ישעה 27 >