בַּיּ֣וֹם הַה֗וּא יִֽהְיֶה֙ מָק֣וֹר נִפְתָּ֔ח לְבֵ֥ית דָּוִ֖יד וּלְיֹשְׁבֵ֣י יְרֽוּשָׁלִָ֑ם לְחַטַּ֖את וּלְנִדָּֽה׃ | 1 |
«لەو ڕۆژەدا کانییەک بۆ بنەماڵەی داود و بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەکرێتەوە بۆ پاککردنەوەیان لە گوناه و گڵاوی.» |
וְהָיָה֩ בַיּ֨וֹם הַה֜וּא נְאֻ֣ם ׀ יְהוָ֣ה צְבָא֗וֹת אַכְרִ֞ית אֶת־שְׁמ֤וֹת הָֽעֲצַבִּים֙ מִן־הָאָ֔רֶץ וְלֹ֥א יִזָּכְר֖וּ ע֑וֹד וְגַ֧ם אֶת־הַנְּבִיאִ֛ים וְאֶת־ר֥וּחַ הַטֻּמְאָ֖ה אַעֲבִ֥יר מִן־הָאָֽרֶץ׃ | 2 |
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا، ناوی بتەکان لە خاکەکەدا ڕیشەکێش دەکەم و ئیتر یادیان ناکرێتەوە. هەروەها پێغەمبەرەکان و ڕۆحی گڵاو لە خاکەکە ڕادەماڵم. |
וְהָיָ֗ה כִּֽי־יִנָּבֵ֣א אִישׁ֮ עוֹד֒ וְאָמְר֣וּ אֵ֠לָיו אָבִ֨יו וְאִמּ֤וֹ יֹֽלְדָיו֙ לֹ֣א תִֽחְיֶ֔ה כִּ֛י שֶׁ֥קֶר דִּבַּ֖רְתָּ בְּשֵׁ֣ם יְהוָ֑ה וּדְקָרֻ֜הוּ אָבִ֧יהוּ וְאִמּ֛וֹ יֹלְדָ֖יו בְּהִנָּבְאֽוֹ׃ | 3 |
وای لێدێت ئەگەر کەسێک پێشبینی بکات، ئەوا دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، پێی دەڵێن:”دەبێت بمریت، چونکە بە درۆ بە ناوی یەزدانەوە قسەت کردووە.“ئینجا کاتێک پێشبینی دەکات دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، بە خەنجەر لێی دەدەن. |
וְהָיָ֣ה ׀ בַּיּ֣וֹם הַה֗וּא יֵבֹ֧שׁוּ הַנְּבִיאִ֛ים אִ֥ישׁ מֵחֶזְיֹנ֖וֹ בְּהִנָּֽבְאֹת֑וֹ וְלֹ֧א יִלְבְּשׁ֛וּ אַדֶּ֥רֶת שֵׂעָ֖ר לְמַ֥עַן כַּחֵֽשׁ׃ | 4 |
«ئینجا لەو ڕۆژەدا هەر پێغەمبەرێک بە پێشبینی بینینەکەی شەرمەزار دەبێت. جلی پێغەمبەران کە کەوای موودارە لەبەری ناکەن بۆ ئەوەی خەڵکی پێ هەڵبخەڵەتێنن. |
וְאָמַ֕ר לֹ֥א נָבִ֖יא אָנֹ֑כִי אִישׁ־עֹבֵ֤ד אֲדָמָה֙ אָנֹ֔כִי כִּ֥י אָדָ֖ם הִקְנַ֥נִי מִנְּעוּרָֽי׃ | 5 |
هەریەکە و دەڵێت:”من پێغەمبەر نیم. من کابرایەکی جوتیارم، چونکە هەر لە منداڵیمەوە خاک سەرچاوەی بژێویم بووە.“ |
וְאָמַ֣ר אֵלָ֔יו מָ֧ה הַמַּכּ֛וֹת הָאֵ֖לֶּה בֵּ֣ין יָדֶ֑יךָ וְאָמַ֕ר אֲשֶׁ֥ר הֻכֵּ֖יתִי בֵּ֥ית מְאַהֲבָֽי׃ ס | 6 |
ئەگەر کەسێک بپرسێت:”ئەم برینانە چین لە جەستەت؟“ئەویش وەڵام دەداتەوە:”ئەوەیە کە لە ماڵی دۆستانم پێی بریندار بووم.“ |
חֶ֗רֶב עוּרִ֤י עַל־רֹעִי֙ וְעַל־גֶּ֣בֶר עֲמִיתִ֔י נְאֻ֖ם יְהוָ֣ה צְבָא֑וֹת הַ֤ךְ אֶת־הָֽרֹעֶה֙ וּתְפוּצֶ֣יןָ הַצֹּ֔אן וַהֲשִׁבֹתִ֥י יָדִ֖י עַל־הַצֹּעֲרִֽים׃ | 7 |
«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ئەی شمشێر، لە دژی شوانەکەم هەستە، لە دژی ئەو پیاوەی لەگەڵمە! لە شوانەکە بدە، مەڕەکان پەرت دەبن، پاشان دەستم لە بچووکەکان بەرز دەکەمەوە.» |
וְהָיָ֤ה בְכָל־הָאָ֙רֶץ֙ נְאֻם־יְהוָ֔ה פִּֽי־שְׁנַ֣יִם בָּ֔הּ יִכָּרְת֖וּ יִגְוָ֑עוּ וְהַשְּׁלִשִׁ֖ית יִוָּ֥תֶר בָּֽהּ׃ | 8 |
یەزدان دەفەرموێت: «ئینجا لە هەموو زەوی، دوو لەسەر سێیان لێیان دەدرێت و دەمرن، یەک لەسەر سێ تێیدا دەمێنێتەوە. |
וְהֵבֵאתִ֤י אֶת־הַשְּׁלִשִׁית֙ בָּאֵ֔שׁ וּצְרַפְתִּים֙ כִּצְרֹ֣ף אֶת־הַכֶּ֔סֶף וּבְחַנְתִּ֖ים כִּבְחֹ֣ן אֶת־הַזָּהָ֑ב ה֣וּא ׀ יִקְרָ֣א בִשְׁמִ֗י וַֽאֲנִי֙ אֶעֱנֶ֣ה אֹת֔וֹ אָמַ֙רְתִּי֙ עַמִּ֣י ה֔וּא וְה֥וּא יֹאמַ֖ר יְהוָ֥ה אֱלֹהָֽי׃ ס | 9 |
ئەو یەک لەسەر سێیەش دەخەمە ناو ئاگرەوە، وەک زیو دەیانپاڵێوم، وەک زێڕ تاقییان دەکەمەوە. ئەوان بە ناوی منەوە نزا دەکەن و منیش وەڵامیان دەدەمەوە، من دەڵێم:”ئەوان گەلی منن،“ئەوانیش دەڵێن:”یەزدان خودای ئێمەیە.“» |