< תְהִלִּים 149 >

הַ֥לְלוּ יָ֨הּ ׀ שִׁ֣ירוּ לַֽ֭יהוָה שִׁ֣יר חָדָ֑שׁ תְּ֝הִלָּת֗וֹ בִּקְהַ֥ל חֲסִידִֽים׃ 1
هەلیلویا! گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن، ستایشی لەناو کۆڕی خۆشەویستانیەتی.
יִשְׂמַ֣ח יִשְׂרָאֵ֣ל בְּעֹשָׂ֑יו בְּנֵֽי־צִ֝יּ֗וֹן יָגִ֥ילוּ בְמַלְכָּֽם׃ 2
با ئیسرائیل بە دروستکەری دڵخۆش بێت، با کوڕانی سییۆن بە پاشایان شاد بن.
יְהַֽלְל֣וּ שְׁמ֣וֹ בְמָח֑וֹל בְּתֹ֥ף וְ֝כִנּ֗וֹר יְזַמְּרוּ־לֽוֹ׃ 3
با بە هەڵپەڕکێ ستایشی ناوی بکەن، بە دەف و قیسارە مۆسیقای بۆ بژەنن،
כִּֽי־רוֹצֶ֣ה יְהוָ֣ה בְּעַמּ֑וֹ יְפָאֵ֥ר עֲ֝נָוִ֗ים בִּישׁוּעָֽה׃ 4
چونکە یەزدان دڵشادە بە گەلەکەی، بێفیزەکان بە ڕزگاری دەڕازێنێتەوە.
יַעְלְז֣וּ חֲסִידִ֣ים בְּכָב֑וֹד יְ֝רַנְּנ֗וּ עַל־מִשְׁכְּבוֹתָֽם׃ 5
با خۆشەویستانی بەم شکۆمەندییەوە شاد بن، با لەناو نوێنەکانیان گۆرانی بڵێن.
רוֹמְמ֣וֹת אֵ֭ל בִּגְרוֹנָ֑ם וְחֶ֖רֶב פִּֽיפִיּ֣וֹת בְּיָדָֽם׃ 6
با ستایشکردن بۆ خودا لەسەر زاریان بێت، شمشێری دوودەمیان بەدەستەوە بێت،
לַעֲשׂ֣וֹת נְ֭קָמָה בַּגּוֹיִ֑ם תּֽ֝וֹכֵחֹ֗ת בַּל־אֻמִּֽים׃ 7
بۆ ئەوەی تۆڵە لە نەتەوەکان بکەنەوە، گەلان سزا بدەن،
לֶאְסֹ֣ר מַלְכֵיהֶ֣ם בְּזִקִּ֑ים וְ֝נִכְבְּדֵיהֶ֗ם בְּכַבְלֵ֥י בַרְזֶֽל׃ 8
بۆ ئەوەی پاشاکانیان بە زنجیر ببەستنەوە، کۆت بکەنە دەستی پیاوماقوڵانیان،
לַעֲשׂ֤וֹת בָּהֶ֨ם ׀ מִשְׁפָּ֬ט כָּת֗וּב הָדָ֣ר ה֭וּא לְכָל־חֲסִידָ֗יו הַֽלְלוּ־יָֽהּ׃ 9
بۆ ئەوەی حوکمی نووسراویان بەسەردا جێبەجێ بکەن. ئەمەش شکۆمەندییە بۆ هەموو خۆشەویستانی. هەلیلویا.

< תְהִלִּים 149 >