וַיֹּ֨אמֶר דָּוִ֤יד הַמֶּ֙לֶךְ֙ לְכָל־הַקָּהָ֔ל שְׁלֹמֹ֨ה בְנִ֥י אֶחָ֛ד בָּֽחַר־בּ֥וֹ אֱלֹהִ֖ים נַ֣עַר וָרָ֑ךְ וְהַמְּלָאכָ֣ה גְדוֹלָ֔ה כִּ֣י לֹ֤א לְאָדָם֙ הַבִּירָ֔ה כִּ֖י לַיהוָ֥ה אֱלֹהִֽים׃ | 1 |
پاشان داودی پاشا بە هەموو کۆمەڵەکەی گوت: «سلێمانی کوڕم، ئەوەی کە خودا هەڵیبژاردووە، گەنجێکی پێنەگەیشتووە. کارەکەش گەورەیە، چونکە پەرستگاکە بۆ مرۆڤ نییە، بەڵکو بۆ یەزدانی پەروەردگارە. |
וּֽכְכָל־כֹּחִ֞י הֲכִינ֣וֹתִי לְבֵית־אֱלֹהַ֗י הַזָּהָ֣ב ׀ לַ֠זָּהָב וְהַכֶּ֨סֶף לַכֶּ֜סֶף וְהַנְּחֹ֣שֶׁת לַנְּחֹ֗שֶׁת הַבַּרְזֶל֙ לַבַּרְזֶ֔ל וְהָעֵצִ֖ים לָעֵצִ֑ים אַבְנֵי־שֹׁ֨הַם וּמִלּוּאִ֜ים אַבְנֵי־פ֣וּךְ וְרִקְמָ֗ה וְכֹ֨ל אֶ֧בֶן יְקָרָ֛ה וְאַבְנֵי־שַׁ֖יִשׁ לָרֹֽב׃ | 2 |
منیش بە هەموو توانامەوە ئەمانەم بۆ پەرستگای خودام ئامادە کردووە، زێڕ بۆ زێڕنگەری، زیو بۆ زیوگەری، بڕۆنز بۆ بڕۆنزگەری، ئاسن بۆ ئاسنگەری، تەختە بۆ دارتاشی، بڕێکی زۆر لە بەردی عاشقبەند و بەردە پیرۆزە و چەندین جۆرە بەردی ڕەنگاوڕەنگ، هەروەها هەموو جۆرە بەردێکی باش و مەڕمەڕی سپی. |
וְע֗וֹד בִּרְצוֹתִי֙ בְּבֵ֣ית אֱלֹהַ֔י יֶשׁ־לִ֥י סְגֻלָּ֖ה זָהָ֣ב וָכָ֑סֶף נָתַ֤תִּי לְבֵית־אֱלֹהַי֙ לְמַ֔עְלָה מִכָּל־הֲכִינ֖וֹתִי לְבֵ֥ית הַקֹּֽדֶשׁ׃ | 3 |
لەسەر هەموو ئەوەی بۆ پەرستگا پیرۆزەکە ئامادەم کردووە، لەبەر خۆشحاڵیم بە پەرستگای خوداکەم، ئێستا گەنجینەیەکی تایبەتی خۆشم لە زێڕ و زیو دەبەخشم: |
שְׁלֹ֧שֶׁת אֲלָפִ֛ים כִּכְּרֵ֥י זָהָ֖ב מִזְּהַ֣ב אוֹפִ֑יר וְשִׁבְעַ֨ת אֲלָפִ֤ים כִּכַּר־כֶּ֙סֶף֙ מְזֻקָּ֔ק לָט֖וּחַ קִיר֥וֹת הַבָּתִּֽים׃ | 4 |
سێ هەزار تالنت زێڕ لە زێڕی ئۆفیر و حەوت هەزار تالنت زیوی پوختەکراو بۆ ڕووکەشکردنی دیواری تەلارەکان و |
לַזָּהָ֤ב לַזָּהָב֙ וְלַכֶּ֣סֶף לַכֶּ֔סֶף וּלְכָל־מְלָאכָ֖ה בְּיַ֣ד חָרָשִׁ֑ים וּמִ֣י מִתְנַדֵּ֔ב לְמַלֹּ֥אות יָד֛וֹ הַיּ֖וֹם לַיהוָֽה׃ | 5 |
هەر کارێک کە بە زێڕ و زیو دەکرێت، هەموو کارێکی دەستی وەستا پیشەوەرەکانیش. ئێستا کێ خوازیارە خۆی بۆ یەزدان تەرخان بکات؟» |
וַיִּֽתְנַדְּבוּ֩ שָׂרֵ֨י הָאָב֜וֹת וְשָׂרֵ֣י ׀ שִׁבְטֵ֣י יִשְׂרָאֵ֗ל וְשָׂרֵ֤י הָאֲלָפִים֙ וְהַמֵּא֔וֹת וּלְשָׂרֵ֖י מְלֶ֥אכֶת הַמֶּֽלֶךְ׃ | 6 |
ئینجا گەورەی بنەماڵە و سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل و فەرماندەی هەزاران و سەدان، لێپرسراوانی کارەکانی پاشاش هەموویان بە خواستی خۆیان پیتاکیان بەخشی. |
וַֽיִּתְּנ֞וּ לַעֲבוֹדַ֣ת בֵּית־הָאֱלֹהִ֗ים זָהָ֞ב כִּכָּרִ֣ים חֲמֵֽשֶׁת־אֲלָפִים֮ וַאֲדַרְכֹנִ֣ים רִבּוֹ֒ וְכֶ֗סֶף כִּכָּרִים֙ עֲשֶׂ֣רֶת אֲלָפִ֔ים וּנְחֹ֕שֶׁת רִבּ֛וֹ וּשְׁמוֹנַ֥ת אֲלָפִ֖ים כִּכָּרִ֑ים וּבַרְזֶ֖ל מֵֽאָה־אֶ֥לֶף כִּכָּרִֽים׃ | 7 |
بۆ کاری بیناسازی پەرستگای خودا پێنج هەزار تالنت زێڕ و دە هەزار درهەمی زێڕ، دە هەزار تالنت زیو، هەژدە هەزار تالنت بڕۆنز و سەد هەزار تالنت ئاسنیان بەخشی. |
וְהַנִּמְצָ֤א אִתּוֹ֙ אֲבָנִ֔ים נָתְנ֖וּ לְאוֹצַ֣ר בֵּית־יְהוָ֑ה עַ֥ל יַד־יְחִיאֵ֖ל הַגֵּרְשֻׁנִּֽי׃ | 8 |
ئەوەی بەردی گرانبەهای هەبوو دایە گەنجینەی پەرستگای یەزدان کە یەحیێلی گێرشۆنی بەرپرسی بوو. |
וַיִּשְׂמְח֤וּ הָעָם֙ עַל־הִֽתְנַדְּבָ֔ם כִּ֚י בְּלֵ֣ב שָׁלֵ֔ם הִֽתְנַדְּב֖וּ לַיהוָ֑ה וְגַם֙ דָּוִ֣יד הַמֶּ֔לֶךְ שָׂמַ֖ח שִׂמְחָ֥ה גְדוֹלָֽה׃ פ | 9 |
گەل بە بەخشندەیی ڕابەرەکانیان دڵخۆش بوون، چونکە بە هەموو دڵیانەوە پیتاکەکانیان بە یەزدان بەخشی، داودی پاشاش زۆر دڵخۆش بوو. |
וַיְבָ֤רֶךְ דָּוִיד֙ אֶת־יְהוָ֔ה לְעֵינֵ֖י כָּל־הַקָּהָ֑ל וַיֹּ֣אמֶר דָּוִ֗יד בָּר֨וּךְ אַתָּ֤ה יְהוָה֙ אֱלֹהֵי֙ יִשְׂרָאֵ֣ל אָבִ֔ינוּ מֵעוֹלָ֖ם וְעַד־עוֹלָֽם׃ | 10 |
داود لەبەردەم هەموو کۆمەڵەکە ستایشی یەزدانی کرد و گوتی: «ستایش بۆ تۆ ئەی یەزدان، خودای ئیسرائیل، باوکمانی لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە. |
לְךָ֣ יְ֠הוָה הַגְּדֻלָּ֨ה וְהַגְּבוּרָ֤ה וְהַתִּפְאֶ֙רֶת֙ וְהַנֵּ֣צַח וְהַה֔וֹד כִּי־כֹ֖ל בַּשָּׁמַ֣יִם וּבָאָ֑רֶץ לְךָ֤ יְהוָה֙ הַמַּמְלָכָ֔ה וְהַמִּתְנַשֵּׂ֖א לְכֹ֥ל ׀ לְרֹֽאשׁ׃ | 11 |
ئەی یەزدان، بۆ تۆیە گەورەیی و توانا، مەزنی و پایەبەرزی و شکۆ، چونکە هەموو ئەوەی لە ئاسمان و لە زەویدایە هی تۆیە. ئەی یەزدان، پاشایەتی هی تۆیە و تۆ هەرەبەرزیت و لە هەمووان پایەبەرزتری. |
וְהָעֹ֤שֶׁר וְהַכָּבוֹד֙ מִלְּפָנֶ֔יךָ וְאַתָּה֙ מוֹשֵׁ֣ל בַּכֹּ֔ל וּבְיָדְךָ֖ כֹּ֣חַ וּגְבוּרָ֑ה וּבְיָ֣דְךָ֔ לְגַדֵּ֥ל וּלְחַזֵּ֖ק לַכֹּֽל׃ | 12 |
دەوڵەمەندی و ڕێز لەلای تۆوە دێن، تۆ فەرمانڕەوای هەمووانیت. هێز و توانا لە دەستی تۆدان تاکو هەمووان بەهێز و ورەبەرز بکەیت. |
וְעַתָּ֣ה אֱלֹהֵ֔ינוּ מוֹדִ֥ים אֲנַ֖חְנוּ לָ֑ךְ וּֽמְהַֽלְלִ֖ים לְשֵׁ֥ם תִּפְאַרְתֶּֽךָ׃ | 13 |
ئێستاش ئەی خودای ئێمە، سوپاست دەکەین و ستایشی ناوە شکۆدارەکەت دەکەین. |
וְכִ֨י מִ֤י אֲנִי֙ וּמִ֣י עַמִּ֔י כִּֽי־נַעְצֹ֣ר כֹּ֔חַ לְהִתְנַדֵּ֖ב כָּזֹ֑את כִּֽי־מִמְּךָ֣ הַכֹּ֔ל וּמִיָּדְךָ֖ נָתַ֥נּוּ לָֽךְ׃ | 14 |
«بەڵام من کێم و گەلەکەم کێیە هەتا بتوانین بەم دڵفراوانییەوە ببەخشین؟ هەموو شتێک لە تۆوە دێت، لەوەی کە هی تۆیە بە تۆمان بەخشییەوە. |
כִּֽי־גֵרִ֨ים אֲנַ֧חְנוּ לְפָנֶ֛יךָ וְתוֹשָׁבִ֖ים כְּכָל־אֲבֹתֵ֑ינוּ כַּצֵּ֧ל ׀ יָמֵ֛ינוּ עַל־הָאָ֖רֶץ וְאֵ֥ין מִקְוֶֽה׃ | 15 |
ئێمە لەبەرچاوی تۆدا نامۆین و وەک هەموو باوباپیرانمان ئاوارەین. ڕۆژانمان لەسەر زەوی وەک سێبەرن و ئومێدیش نییە. |
יְהוָ֣ה אֱלֹהֵ֔ינוּ כֹ֣ל הֶהָמ֤וֹן הַזֶּה֙ אֲשֶׁ֣ר הֲכִינֹ֔נוּ לִבְנֽוֹת־לְךָ֥ בַ֖יִת לְשֵׁ֣ם קָדְשֶׁ֑ךָ מִיָּדְךָ֥ ה֖וּא וּלְךָ֥ הַכֹּֽל׃ | 16 |
ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، هەموو ئەم سامانەی کە ئامادەمان کردووە بۆ ئەوەی پەرستگایەک بۆ ناوی پیرۆزت بنیاد بنێین، هەمووی لە تۆوە هاتووە و هەموو شتێکیش هی تۆیە. |
וְיָדַ֣עְתִּי אֱלֹהַ֔י כִּ֤י אַתָּה֙ בֹּחֵ֣ן לֵבָ֔ב וּמֵישָׁרִ֖ים תִּרְצֶ֑ה אֲנִ֗י בְּיֹ֤שֶׁר לְבָבִי֙ הִתְנַדַּ֣בְתִּי כָל־אֵ֔לֶּה וְעַתָּ֗ה עַמְּךָ֙ הַנִּמְצְאוּ־פֹ֔ה רָאִ֥יתִי בְשִׂמְחָ֖ה לְהִֽתְנַדֶּב־לָֽךְ׃ | 17 |
خودایە من دەزانم کە تۆ دڵەکان تاقی دەکەیتەوە و بە دڵی پاک دڵخۆش دەبیت. من بە خواستی خۆم و بە ڕاستگۆییەوە هەموو ئەم شتانەم بەخشیوە. ئێستاش دڵخۆش بووم کە گەلەکەی تۆم لێرە بینی چۆن بە خواستی دڵی خۆیان پیتاکیان پێ بەخشیت. |
יְהוָ֗ה אֱ֠לֹהֵי אַבְרָהָ֞ם יִצְחָ֤ק וְיִשְׂרָאֵל֙ אֲבֹתֵ֔ינוּ שֳׁמְרָה־זֹּ֣את לְעוֹלָ֔ם לְיֵ֥צֶר מַחְשְׁב֖וֹת לְבַ֣ב עַמֶּ֑ךָ וְהָכֵ֥ן לְבָבָ֖ם אֵלֶֽיךָ׃ | 18 |
ئەی یەزدان، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و ئیسرائیلی باوباپیرانمان، ئەم بیرکردنەوەیە بۆ هەتاهەتایە لە دڵی گەلەکەتدا بپارێزە و دڵیان بەلای خۆتدا ڕابکێشە. |
וְלִשְׁלֹמֹ֣ה בְנִ֗י תֵּ֚ן לֵבָ֣ב שָׁלֵ֔ם לִשְׁמוֹר֙ מִצְוֹתֶ֔יךָ עֵדְוֹתֶ֖יךָ וְחֻקֶּ֑יךָ וְלַעֲשׂ֣וֹת הַכֹּ֔ל וְלִבְנ֖וֹת הַבִּירָ֥ה אֲשֶׁר־הֲכִינֽוֹתִי׃ פ | 19 |
هەروەها وا بکە سلێمانی کوڕم پڕ بە دڵ فەرمان و یاسا و فەرزەکانت بەجێبهێنێت، هەموویان پەیڕەو بکات و ئەو پەرستگایە بنیاد بنێت کە ئامادەکاریم بۆی کردووە.» |
וַיֹּ֤אמֶר דָּוִיד֙ לְכָל־הַקָּהָ֔ל בָּֽרְכוּ־נָ֖א אֶת־יְהוָ֣ה אֱלֹהֵיכֶ֑ם וַיְבָרֲכ֣וּ כָֽל־הַקָּהָ֗ל לַיהוָה֙ אֱלֹהֵ֣י אֲבֹֽתֵיהֶ֔ם וַיִּקְּד֧וּ וַיִּֽשְׁתַּחֲו֛וּ לַיהוָ֖ה וְלַמֶּֽלֶךְ׃ | 20 |
پاشان داود بە هەموو کۆمەڵەکەی گوت: «تکایە ستایشی یەزدانی پەروەردگارتان بکەن.» ئینجا هەموو کۆمەڵەکە ستایشی یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانی خۆیان کرد و بە چۆکدا هاتن و کڕنۆشیان بۆ یەزدان و پاشا برد. |
וַיִּזְבְּח֣וּ לַיהוָ֣ה ׀ זְ֠בָחִים וַיַּעֲל֨וּ עֹל֜וֹת לַיהוָ֗ה לְֽמָחֳרַת֮ הַיּ֣וֹם הַהוּא֒ פָּרִ֨ים אֶ֜לֶף אֵילִ֥ים אֶ֛לֶף כְּבָשִׂ֥ים אֶ֖לֶף וְנִסְכֵּיהֶ֑ם וּזְבָחִ֥ים לָרֹ֖ב לְכָל־יִשְׂרָאֵֽל׃ | 21 |
پاشان لە ڕۆژی دواتر قوربانییان بۆ یەزدان سەربڕی و قوربانی سووتاندنیان بۆ یەزدان سەرخست، هەزار گا و هەزار بەران و هەزار بەرخی نێر لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکانیان و قوربانی سەربڕاوی زۆر بۆ هەموو ئیسرائیل. |
וַיֹּאכְל֨וּ וַיִּשְׁתּ֜וּ לִפְנֵ֧י יְהוָ֛ה בַּיּ֥וֹם הַה֖וּא בְּשִׂמְחָ֣ה גְדוֹלָ֑ה וַיַּמְלִ֤יכוּ שֵׁנִית֙ לִשְׁלֹמֹ֣ה בֶן־דָּוִ֔יד וַיִּמְשְׁח֧וּ לַיהוָ֛ה לְנָגִ֥יד וּלְצָד֖וֹק לְכֹהֵֽן׃ | 22 |
جا لەو ڕۆژەدا بە ئەوپەڕی خۆشییەوە لەبەردەم یەزدان خواردیان و خواردیانەوە. پاشان دووبارە سلێمانی کوڕی داودیان وەک پاشا ڕاگەیاند و وەک فەرمانڕەوایەک لەلایەن یەزدانەوە دەستنیشان کرا، سادۆقیش وەک کاهین دانرایەوە. |
וַיֵּ֣שֶׁב שְׁ֠לֹמֹה עַל־כִּסֵּ֨א יְהוָ֧ה ׀ לְמֶ֛לֶךְ תַּֽחַת־דָּוִ֥יד אָבִ֖יו וַיַּצְלַ֑ח וַיִּשְׁמְע֥וּ אֵלָ֖יו כָּל־יִשְׂרָאֵֽל׃ | 23 |
ئیتر سلێمان وەک پاشا لەسەر کورسی یەزدان دانیشت، لە جێی داودی باوکی. سەرکەوتوو بوو و هەموو ئیسرائیلیش گوێڕایەڵی بوون. |
וְכָל־הַשָּׂרִים֙ וְהַגִּבֹּרִ֔ים וְגַ֕ם כָּל־בְּנֵ֖י הַמֶּ֣לֶךְ דָּוִ֑יד נָ֣תְנוּ יָ֔ד תַּ֖חַת שְׁלֹמֹ֥ה הַמֶּֽלֶךְ׃ | 24 |
هەروەها هەموو سەرکردە و پاڵەوان و سەرجەم کوڕەکانی داودی پاشا سوێندیان خوارد ملکەچی سلێمانی پاشا بن. |
וַיְגַדֵּ֨ל יְהוָ֤ה אֶת־שְׁלֹמֹה֙ לְמַ֔עְלָה לְעֵינֵ֖י כָּל־יִשְׂרָאֵ֑ל וַיִּתֵּ֤ן עָלָיו֙ ה֣וֹד מַלְכ֔וּת אֲ֠שֶׁר לֹֽא־הָיָ֧ה עַל־כָּל־מֶ֛לֶךְ לְפָנָ֖יו עַל־יִשְׂרָאֵֽל׃ פ | 25 |
یەزدانیش سلێمانی لەبەرچاوی هەموو ئیسرائیل زۆر مەزن کرد، شکۆیەکی شاهانەی وای پێدا کە پێش خۆی لە ئیسرائیل نەدرابووە هیچ پاشایەکی دیکە. |
וְדָוִיד֙ בֶּן־יִשָׁ֔י מָלַ֖ךְ עַל־כָּל־יִשְׂרָאֵֽל׃ | 26 |
داودی کوڕی یەسا پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد، |
וְהַיָּמִ֗ים אֲשֶׁ֤ר מָלַךְ֙ עַל־יִשְׂרָאֵ֔ל אַרְבָּעִ֖ים שָׁנָ֑ה בְּחֶבְר֤וֹן מָלַךְ֙ שֶׁ֣בַע שָׁנִ֔ים וּבִירוּשָׁלִַ֥ם מָלַ֖ךְ שְׁלֹשִׁ֥ים וְשָׁלֽוֹשׁ׃ | 27 |
ئەو ماوەیەش کە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد چل ساڵ بوو، حەوت ساڵ لە حەبرۆن و سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. |
וַיָּ֙מָת֙ בְּשֵׂיבָ֣ה טוֹבָ֔ה שְׂבַ֥ע יָמִ֖ים עֹ֣שֶׁר וְכָב֑וֹד וַיִּמְלֹ֛ךְ שְׁלֹמֹ֥ה בְנ֖וֹ תַּחְתָּֽיו׃ | 28 |
لە تەمەنێکی باشی پیریدا مرد و لە ژیان و دەوڵەمەندی و ڕێز، تێری خواردبوو. پاشان سلێمانی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. |
וְדִבְרֵי֙ דָּוִ֣יד הַמֶּ֔לֶךְ הָרִאשֹׁנִ֖ים וְהָאֲחרֹנִ֑ים הִנָּ֣ם כְּתוּבִ֗ים עַל־דִּבְרֵי֙ שְׁמוּאֵ֣ל הָרֹאֶ֔ה וְעַל־דִּבְרֵי֙ נָתָ֣ן הַנָּבִ֔יא וְעַל־דִּבְרֵ֖י גָּ֥ד הַחֹזֶֽה׃ | 29 |
ڕووداوەکانی پاشایەتی داود لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە پەڕتووکی تۆمارەکانی ساموئێلی پێشبینیکەر و لە تۆمارەکانی ناتانی پێغەمبەر نووسراون، هەروەها لە تۆمارەکانی گادی پێشبینیکەر، |
עִ֥ם כָּל־מַלְכוּת֖וֹ וּגְבוּרָת֑וֹ וְהָעִתִּ֗ים אֲשֶׁ֨ר עָבְר֤וּ עָלָיו֙ וְעַל־יִשְׂרָאֵ֔ל וְעַ֖ל כָּל־מַמְלְכ֥וֹת הָאֲרָצֽוֹת׃ פ | 30 |
لەگەڵ هەموو وردەکارییەکانی پاڵەوانیێتی و پاشایەتییەکەی و هەموو ئەو ڕۆژگارانەشی کە بەسەر خۆی و بەسەر ئیسرائیل و هەموو پاشایەتییەکانی خاکەکاندا تێپەڕین. |