הַ֥לְלוּ יָ֨הּ ׀ הַֽלְל֣וּ אֶת־יְ֭הוָה מִן־הַשָּׁמַ֑יִם הֽ͏ַ֝לְל֗וּהוּ בַּמְּרֹומִֽים׃ | 1 |
هەلیلویا! لە ئاسمانەوە ستایشی یەزدان بکەن، لە بەرزاییەکان ستایشی بکەن. |
הֽ͏ַלְל֥וּהוּ כָל־מַלְאָכָ֑יו הַֽ֝לְל֗וּהוּ כָּל־צְבָאֹו (צְבָאָֽיו)׃ | 2 |
ئەی هەموو فریشتەکانی، ستایشی بکەن، ئەی هەموو سوپاکەی، ستایشی بکەن. |
הַֽ֭לְלוּהוּ שֶׁ֣מֶשׁ וְיָרֵ֑חַ הַ֝לְל֗וּהוּ כָּל־כֹּ֥וכְבֵי אֹֽור׃ | 3 |
ئەی خۆر و مانگ، ستایشی بکەن، ئەی هەموو ئەستێرەکانی ڕووناکی، ستایشی بکەن. |
הַֽ֭לְלוּהוּ שְׁמֵ֣י הַשָּׁמָ֑יִם וְ֝הַמַּ֗יִם אֲשֶׁ֤ר ׀ מֵעַ֬ל הַשָּׁמָֽיִם׃ | 4 |
ئەی بەرزترینی ئاسمان، ستایشی بکەن، ئەی ئەو ئاوانەی لە سەرووی ئاسمانن. |
יְֽ֭הַֽלְלוּ אֶת־שֵׁ֣ם יְהוָ֑ה כִּ֤י ה֭וּא צִוָּ֣ה וְנִבְרָֽאוּ׃ | 5 |
با ستایشی ناوی یەزدان بکەن، چونکە فەرمانی دا و بەدیهێنران. |
וַיַּעֲמִידֵ֣ם לָעַ֣ד לְעֹולָ֑ם חָק־נָ֝תַ֗ן וְלֹ֣א יַעֲבֹֽור׃ | 6 |
هەتاهەتایە و هەتا ماون دەچەسپێن، فەرزی داناوە بەسەرناچێت. |
הַֽלְל֣וּ אֶת־יְ֭הוָה מִן־הָאָ֑רֶץ תַּ֝נִּינִ֗ים וְכָל־תְּהֹמֹֽות׃ | 7 |
لە زەوییەوە ستایشی یەزدان بکەن، ئەی ئەژدیهاکان و قووڵایی دەریاکان، |
אֵ֣שׁ וּ֭בָרָד שֶׁ֣לֶג וְקִיטֹ֑ור ר֥וּחַ סְ֝עָרָ֗ה עֹשָׂ֥ה דְבָרֹֽו׃ | 8 |
بروسکە و تەرزە، بەفر و تەم، ڕەشەبا، کە فەرمانی ئەو بەجێدەهێنن، |
הֶהָרִ֥ים וְכָל־גְּבָעֹ֑ות עֵ֥ץ פְּ֝רִ֗י וְכָל־אֲרָזִֽים׃ | 9 |
چیاکان و هەموو گردەکان، داری بەردار و هەموو ئورزەکان، |
הַֽחַיָּ֥ה וְכָל־בְּהֵמָ֑ה רֶ֝֗מֶשׂ וְצִפֹּ֥ור כָּנָֽף׃ | 10 |
گیانلەبەر و هەموو ئاژەڵ، خشۆک و باڵدار، |
מַלְכֵי־אֶ֭רֶץ וְכָל־לְאֻמִּ֑ים שָׂ֝רִ֗ים וְכָל־שֹׁ֥פְטֵי אָֽרֶץ׃ | 11 |
پاشاکانی زەوی و هەموو نەتەوەکان، میرەکان و هەموو ڕابەرانی زەوی، |
בַּחוּרִ֥ים וְגַם־בְּתוּלֹ֑ות זְ֝קֵנִ֗ים עִם־נְעָרֽ͏ִים׃ | 12 |
گەنجان و کچان، پیران و منداڵان. |
יְהַלְל֤וּ ׀ אֶת־שֵׁ֬ם יְהוָ֗ה כִּֽי־נִשְׂגָּ֣ב שְׁמֹ֣ו לְבַדֹּ֑ו הֹ֝ודֹ֗ו עַל־אֶ֥רֶץ וְשָׁמָֽיִם׃ | 13 |
با هەموو ستایشی ناوی یەزدان بکەن، چونکە تەنها ناوی ئەو بەرزە، شکۆمەندی ئەو لە سەرووی زەوی و ئاسمانە. |
וַיָּ֤רֶם קֶ֨רֶן ׀ לְעַמֹּ֡ו תְּהִלָּ֤ה לְֽכָל־חֲסִידָ֗יו לִבְנֵ֣י יִ֭שְׂרָאֵל עַֽם־קְרֹבֹ֗ו הַֽלְלוּ־יָֽהּ׃ | 14 |
پیاوی بەهێزی بە گەلی خۆی بەخشیوە، تاکو هەموو خۆشەویستانی ستایشی بکەن، نەوەی ئیسرائیل، ئەو گەلەی کە لێیەوە نزیکن. هەلیلویا. |