לְדָוִד אֵלֶיךָ יְהֹוָה נַפְשִׁי אֶשָּֽׂא׃ | 1 |
زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. |
אֱֽלֹהַי בְּךָ בָטַחְתִּי אַל־אֵבוֹשָׁה אַל־יַעַלְצוּ אוֹיְבַי לִֽי׃ | 2 |
ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە. ڕێ مەدە شەرمەزار بم، دوژمنانم پێ خۆش مەکە. |
גַּם כׇּל־קֹוֶיךָ לֹא יֵבֹשׁוּ יֵבֹשׁוּ הַבּוֹגְדִים רֵיקָֽם׃ | 3 |
هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە شەرمەزار نابن، بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن. |
דְּרָכֶיךָ יְהֹוָה הוֹדִיעֵנִי אֹרְחוֹתֶיךָ לַמְּדֵֽנִי׃ | 4 |
ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە، ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە. |
הַדְרִיכֵנִי בַאֲמִתֶּךָ ׀ וְֽלַמְּדֵנִי כִּֽי־אַתָּה אֱלֹהֵי יִשְׁעִי אוֹתְךָ קִוִּיתִי כׇּל־הַיּֽוֹם׃ | 5 |
لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە، چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت، بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە. |
זְכֹר־רַחֲמֶיךָ יְהֹוָה וַחֲסָדֶיךָ כִּי מֵעוֹלָם הֵֽמָּה׃ | 6 |
ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت، چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن. |
חַטֹּאות נְעוּרַי ׀ וּפְשָׁעַי אַל־תִּזְכֹּר כְּחַסְדְּךָ זְכׇר־לִי־אַתָּה לְמַעַן טוּבְךָ יְהֹוָֽה׃ | 7 |
ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە، بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە، لە پێناوی چاکی خۆت. |
טוֹב־וְיָשָׁר יְהֹוָה עַל־כֵּן יוֹרֶה חַטָּאִים בַּדָּֽרֶךְ׃ | 8 |
یەزدان چاک و سەرڕاستە، بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات، |
יַדְרֵךְ עֲנָוִים בַּמִּשְׁפָּט וִילַמֵּד עֲנָוִים דַּרְכּֽוֹ׃ | 9 |
ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری، ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات. |
כׇּל־אׇרְחוֹת יְהֹוָה חֶסֶד וֶאֱמֶת לְנֹצְרֵי בְרִיתוֹ וְעֵדֹתָֽיו׃ | 10 |
هەموو ڕێگاکانی یەزدان ڕاست و خۆشەویستی نەگۆڕن بۆ ئەو کەسانەی فەرزەکانی پەیمانەکەی ناشکێنن. |
לְמַֽעַן־שִׁמְךָ יְהֹוָה וְֽסָלַחְתָּ לַעֲוֺנִי כִּי רַב־הֽוּא׃ | 11 |
ئەی یەزدان، لە پێناوی ناوی خۆت، لە گوناهم خۆشبە، هەرچەندە گەورەشە. |
מִי־זֶה הָאִישׁ יְרֵא יְהֹוָה יוֹרֶנּוּ בְּדֶרֶךְ יִבְחָֽר׃ | 12 |
کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟ خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە. |
נַפְשׁוֹ בְּטוֹב תָּלִין וְזַרְעוֹ יִירַשׁ אָֽרֶץ׃ | 13 |
هەموو ڕۆژانی لە چاکەدا دەبێت و زەوی بە میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە. |
סוֹד יְהֹוָה לִירֵאָיו וּבְרִיתוֹ לְהוֹדִיעָֽם׃ | 14 |
خودا نهێنی خۆی بەوانە دەسپێرێت کە لێی دەترسن، وا دەکات پەیمانەکەی زانراو بێت لەلایان. |
עֵינַי תָּמִיד אֶל־יְהֹוָה כִּי הֽוּא־יוֹצִיא מֵרֶשֶׁת רַגְלָֽי׃ | 15 |
من هەمیشە چاوم ئاراستەی یەزدان کردووە، چونکە تەنها ئەو پێم لە تەڵە دەکاتەوە. |
פְּנֵה־אֵלַי וְחׇנֵּנִי כִּֽי־יָחִיד וְעָנִי אָֽנִי׃ | 16 |
ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە تەنها و کڵۆڵم. |
צָרוֹת לְבָבִי הִרְחִיבוּ מִמְּצוּקוֹתַי הוֹצִיאֵֽנִי׃ | 17 |
دڵتەنگیم زیاد بووە، لە تەنگانەکانم ڕزگارم بکە. |
רְאֵה עׇנְיִי וַעֲמָלִי וְשָׂא לְכׇל־חַטֹּאותָֽי׃ | 18 |
تەماشای داماوی و ڕەنجکێشانم بکە و لە هەموو گوناهەکانم خۆشبە. |
רְאֵֽה־אֹיְבַי כִּי־רָבּוּ וְשִׂנְאַת חָמָס שְׂנֵאֽוּנִי׃ | 19 |
تەماشای دوژمنەکانم بکە چەند زۆر بوونە و چەند بە قینەوە ڕقیان لێمە. |
שׇׁמְרָה נַפְשִׁי וְהַצִּילֵנִי אַל־אֵבוֹשׁ כִּֽי־חָסִיתִי בָֽךְ׃ | 20 |
ژیانم بپارێزە و ڕزگارم بکە، شەرمەزارم مەکە، چونکە پەنا وەبەر تۆ دەهێنم. |
תֹּם־וָיֹשֶׁר יִצְּרוּנִי כִּי קִוִּיתִֽיךָ׃ | 21 |
با دروستی و سەرڕاستی پارێزەرم بن، چونکە ئومێدم بە تۆیە. |
פְּדֵה אֱלֹהִים אֶת־יִשְׂרָאֵל מִכֹּל צָרוֹתָֽיו׃ | 22 |
ئەی خودایە، ئیسرائیل بکڕەوە لە هەموو تەنگانەکانی! |