מִזְמוֹר לְתוֹדָה הָרִיעוּ לַיהֹוָה כׇּל־הָאָֽרֶץ׃ | 1 |
زەبوورێکی ستایش. ئەی هەموو زەوی، هاواری خۆشی بۆ یەزدان بکەن، |
עִבְדוּ אֶת־יְהֹוָה בְּשִׂמְחָה בֹּאוּ לְפָנָיו בִּרְנָנָֽה׃ | 2 |
بە شادمانییەوە یەزدان بپەرستن، بە هەلهەلەوە وەرنە بەردەمی. |
דְּעוּ כִּֽי־יְהֹוָה הוּא אֱלֹהִים הֽוּא־עָשָׂנוּ (ולא) [וְלוֹ] אֲנַחְנוּ עַמּוֹ וְצֹאן מַרְעִיתֽוֹ׃ | 3 |
بزانن کە یەزدان خودایە، ئەوە کە ئێمەی دروستکردووە و ئێمەش هی ئەوین، ئێمە گەل و مەڕی لەوەڕگای ئەوین. |
בֹּאוּ שְׁעָרָיו ׀ בְּתוֹדָה חֲצֵרֹתָיו בִּתְהִלָּה הוֹדוּ־לוֹ בָּרְכוּ שְׁמֽוֹ׃ | 4 |
بە سوپاسەوە بڕۆنە ناو دەروازەکانی، بە ستایشەوە بڕۆنە ناو حەوشەی پەرستگاکەی، سوپاسی بکەن و ستایشی ناوی بکەن، |
כִּי־טוֹב יְהֹוָה לְעוֹלָם חַסְדּוֹ וְעַד־דֹּר וָדֹר אֱמוּנָתֽוֹ׃ | 5 |
چونکە یەزدان چاکە و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە، دڵسۆزیشی بۆ نەوە دوای نەوەیە. |