< זכריה 3 >

ויראני את יהושע הכהן הגדול עמד לפני מלאך יהוה והשטן עמד על ימינו לשטנו 1
ئینجا یەشوعی سەرۆک کاهینی پیشان دام کە لەبەردەم فریشتەی یەزدان ڕاوەستابوو، شەیتانیش لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستابوو تاکو تۆمەتباری بکات.
ויאמר יהוה אל השטן יגער יהוה בך השטן ויגער יהוה בך הבחר בירושלם הלוא זה אוד מצל מאש 2
یەزدانیش بە شەیتانی فەرموو: «ئەی شەیتان، یەزدان سەرزەنشتت بکات! ئەو یەزدانەی کە ئۆرشەلیمی هەڵبژارد سەرزەنشتت بکات! ئایا ئەمە مەشخەڵێک نییە لە ئاگرەوە دەرکێشرابێت؟»
ויהושע היה לבש בגדים צואים ועמד לפני המלאך 3
یەشوع بە بەرگێکی پیس لەبەردەم فریشتەکە ڕاوەستابوو.
ויען ויאמר אל העמדים לפניו לאמר הסירו הבגדים הצאים מעליו ויאמר אליו ראה העברתי מעליך עונך והלבש אתך מחלצות 4
فریشتەکە بەوانەی فەرموو کە لەبەردەمی ڕاوەستا بوون: «بەرگە پیسەکەی لەبەر داکەنن.» ئینجا پێی فەرموو: «تەماشا بکە، تاوانەکەتم لەسەرت لابرد و بەرگی گرانبەهام لەبەرکردوویت.»
ואמר ישימו צניף טהור על ראשו וישימו הצניף הטהור על ראשו וילבשהו בגדים ומלאך יהוה עמד 5
منیش گوتم: «با مێزەرێکی پاک لەسەری بنێن.» ئینجا مێزەرێکی پاکیان لەسەری نا و بەرگیان لەبەرکرد، فریشتەکەی یەزدانیش ڕاوەستا بوو.
ויעד מלאך יהוה ביהושע לאמר 6
ئینجا فریشتەکەی یەزدان یەشوعی ڕاسپارد:
כה אמר יהוה צבאות אם בדרכי תלך ואם את משמרתי תשמר וגם אתה תדין את ביתי וגם תשמר את חצרי--ונתתי לך מהלכים בין העמדים האלה 7
«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”ئەگەر ڕێگاکانم بگریتەبەر و کار بە فەرمانەکانی من بکەیت، ئەوا تۆش حوکم لەسەر ماڵەکەم دەکەیت و هەروەها پارێزگاری لە پەرستگاکەم دەکەیت و شوێنێکت دەدەمێ لەنێو ئەمانەی ڕاوەستاون.
שמע נא יהושע הכהן הגדול אתה ורעיך הישבים לפניך--כי אנשי מופת המה כי הנני מביא את עבדי צמח 8
«”ئەی یەشوعی سەرۆک کاهین، گوێ بگرە، خۆت و کاهینەکانی هاوکارت کە لەبەردەمتدا دانیشتوون، ئێوە نیشانەی چاکەکانی داهاتوون، چونکە من بەندەکەی خۆم دەهێنم، کە ناوی لقەکەیە.
כי הנה האבן אשר נתתי לפני יהושע--על אבן אחת שבעה עינים הנני מפתח פתחה נאם יהוה צבאות ומשתי את עון הארץ ההיא ביום אחד 9
تەماشا بکەن، ئەو بەردەی کە لەبەردەم یەشوع دامنا! حەوت چاو لەسەر ئەم بەردە هەیە و من نەخشەکەی لەسەر هەڵدەکۆڵم. لە یەک ڕۆژ تاوانی ئەم زەوییە ڕادەماڵم.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
ביום ההוא נאם יהוה צבאות תקראו איש לרעהו--אל תחת גפן ואל תחת תאנה 10
«”لەو ڕۆژەدا، هەریەکە بانگهێشتی هاوڕێکەی دەکات بۆ ژێر دار مێو و ژێر دار هەنجیر.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.»

< זכריה 3 >