< תהילים 91 >

ישב בסתר עליון בצל שדי יתלונן 1
ئەوەی لە پەناگای هەرەبەرز دادەنیشێت، ئەوەی لە سێبەری خودای هەرە بەتوانا دەمێنێتەوە،
אמר--ליהוה מחסי ומצודתי אלהי אבטח-בו 2
بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی، خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.»
כי הוא יצילך מפח יקוש מדבר הוות 3
بێگومان لە تۆڕی ڕاوچی دەربازت دەکات، لە دەرد و بەڵای کوشندە.
באברתו יסך לך--ותחת-כנפיו תחסה צנה וסחרה אמתו 4
بە باڵی خۆی داتدەپۆشێت، لەژێر باڵەکانی پەنا دەگریت و دڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە.
לא-תירא מפחד לילה מחץ יעוף יומם 5
نە لە تۆقینی شەو دەترسیت و نە لەو تیرەی بە ڕۆژ دەهاوێژرێت،
מדבר באפל יהלך מקטב ישוד צהרים 6
نە لەو دەردەی کە لە تاریکی دێت، نە لەو ئافاتەی بە ڕۆژی نیوەڕۆ زیان دەبەخشێت.
יפל מצדך אלף--ורבבה מימינך אליך לא יגש 7
هەزار کەس لەتەنیشتت بەردەبنەوە، دە هەزار لەلای دەستی ڕاستت، بەڵام لە تۆ نزیک ناکەوێتەوە.
רק בעיניך תביט ושלמת רשעים תראה 8
بەڵکو تەنها بە چاوی خۆت سەیر دەکەیت و سزای بەدکاران دەبینیت.
כי-אתה יהוה מחסי עליון שמת מעונך 9
ئەگەر یەزدانت کرد بە پەناگات، هەرەبەرزت کرد بە لانەی خۆت،
לא-תאנה אליך רעה ונגע לא-יקרב באהלך 10
هیچ خراپەت بەسەرنایەت و هیچ بەڵایەک لە ماڵت نزیک ناکەوێتەوە.
כי מלאכיו יצוה-לך לשמרך בכל-דרכיך 11
لەبەر ئەوەی سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات، بۆ ئەوەی لە هەموو هەنگاوێکت بتپارێزن،
על-כפים ישאונך פן-תגף באבן רגלך 12
لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن، تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.
על-שחל ופתן תדרך תרמס כפיר ותנין 13
پێ بە شێر و ماری کۆبرادا دەنێیت، بەچکە شێر و ئەژدیها پێشێل دەکەیت.
כי בי חשק ואפלטהו אשגבהו כי-ידע שמי 14
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی دڵی بە منەوە بەندە، ڕزگاری دەکەم، دەیپارێزم، چونکە من دەناسێت.
יקראני ואענהו--עמו-אנכי בצרה אחלצהו ואכבדהו 15
نزام بۆ دەکات، وەڵامی دەدەمەوە، لە تەنگانە لەگەڵیدام، دەربازی دەکەم و ڕێزداری دەکەم.
ארך ימים אשביעהו ואראהו בישועתי 16
بە ڕۆژگاری درێژ تێری دەکەم، ڕزگاریی خۆمی نیشان دەدەم.»

< תהילים 91 >