< תהילים 80 >

למנצח אל-ששנים עדות לאסף מזמור ב רעה ישראל האזינה-- נהג כצאן יוסף ישב הכרובים הופיעה 1
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەنی پەیمان. بۆ ئاساف، زەبوورێک. ئەی شوانی ئیسرائیل، گوێ ڕادێرە، ئەی ڕابەری یوسف وەک مێگەل، ئەی ئەوەی لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتوویت، بدرەوشێوە
לפני אפרים ובנימן ומנשה-- עוררה את-גבורתך ולכה לישעתה לנו 2
لەبەردەم ئەفرایم و بنیامین و مەنەشە. پاڵەوانیێتی خۆت دەربخە، بۆ ڕزگاریی ئێمە وەرە.
אלהים השיבנו והאר פניך ונושעה 3
ئەی خودایە، بمانگەڕێنەوە، ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.
יהוה אלהים צבאות-- עד-מתי עשנת בתפלת עמך 4
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، هەتا کەی لەسەر نوێژی گەلەکەت تووڕە دەبیت؟
האכלתם לחם דמעה ותשקמו בדמעות שליש 5
تۆ نانی فرمێسکت دەرخوارد داون، فرمێسکت پڕ بە پێوانە پێ نۆشیون.
תשימנו מדון לשכנינו ואיבינו ילעגו-למו 6
دەمانکەیتە مایەی ناکۆکی لەلای دراوسێکانمان، ناحەزانمان لەناو خۆیان پێمان پێدەکەنن.
אלהים צבאות השיבנו והאר פניך ונושעה 7
ئەی خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە، ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.
גפן ממצרים תסיע תגרש גוים ותטעה 8
دار مێوێکت لە میسرەوە گواستەوە، نەتەوەکانت وەدەرنا و چاندت.
פנית לפניה ותשרש שרשיה ותמלא-ארץ 9
خاکت بۆ ئامادە کرد، ڕەگ و ڕیشەیت داکوتا، زەوی پڕکرد.
כסו הרים צלה וענפיה ארזי-אל 10
سێبەرەکەی چیاکانی داپۆشی، چڵەکانی ئورزە گەورەکان.
תשלח קצירה עד-ים ואל-נהר יונקותיה 11
لقی هەتا دەریا هاویشت، پۆپکەکانی بۆ دەم ڕووبار.
למה פרצת גדריה וארוה כל-עברי דרך 12
بۆچی شووراکانیت ڕووخاند تاکو هەر ڕێبوارێک لێی بکاتەوە؟
יכרסמנה חזיר מיער וזיז שדי ירענה 13
بەرازی دارستان وێرانی دەکات، زیندەوەرەکانی کێڵگە لەسەری دەلەوەڕێن.
אלהים צבאות שוב-נא הבט משמים וראה ופקד גפן זאת 14
ئەی خودای سوپاسالار بمانگەڕێنەوە! لە ئاسمانەوە سەیر بکە و ببینە! ئەم دار مێوە بەسەربکەوە،
וכנה אשר-נטעה ימינך ועל-בן אמצתה לך 15
ئەو قەدەی دەستی ڕاستت چاندوویەتی، ئەو کوڕەی بۆ خۆت بەهێزت کردووە.
שרפה באש כסוחה מגערת פניך יאבדו 16
سووتاوە و بە ئاگر بڕاوەتەوە، بە سەرزەنشتی ڕووی تۆ گەلەکەت لەناودەچێت.
תהי-ידך על-איש ימינך על-בן-אדם אמצת לך 17
با دەستت لەسەر مرۆڤی دەستە ڕاستت بێت، لەسەر ئەو کوڕەی مرۆڤ بۆ خۆت بەهێزت کردووە.
ולא-נסוג ממך תחינו ובשמך נקרא 18
ئینجا لێت هەڵناگەڕێینەوە، بمانژیێنەوە و بە ناوی تۆوە نزا دەکەین.
יהוה אלהים צבאות השיבנו האר פניך ונושעה 19
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە! ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.

< תהילים 80 >