למנצח על-שושן עדות מכתם לדוד ללמד ב בהצותו את ארם נהרים-- ואת-ארם צובה וישב יואב ויך את-אדום בגיא-מלח-- שנים עשר אלף ג אלהים זנחתנו פרצתנו אנפת תשובב לנו | 1 |
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر گوڵی سەوسەنی پەیمان. پاڕانەوەیەکی داودە بۆ فێرکردن. کاتی شەڕکردنی لەگەڵ ئارامییەکانی دوو ڕووبار و ئارامییەکانی چۆڤا، هەروەها کاتێک یۆئاب گەڕایەوە و لە دۆڵی خوێ دوازدە هەزاری لە ئەدۆمییەکان کوشت. ئەی خودایە، ئێمەت ڕەتکردەوە و ئێمەت شکاند، تۆ تووڕە بووی، ئێستا بمانگەڕێنەوە! |
הרעשתה ארץ פצמתה רפה שבריה כי-מטה | 2 |
تۆ زەویت لەرزاند و شەقت کرد، شکاوییەکانی چاک بکەرەوە، چونکە لەرزۆکە. |
הראית עמך קשה השקיתנו יין תרעלה | 3 |
کاتی سەختت نیشانی گەلەکەت دا، بادەی سەرگەردانیت پێمان نۆشی. |
נתתה ליראיך נס להתנוסס-- מפני קשט סלה | 4 |
بەڵام بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئاڵات هەڵکرد، بۆ ئەوەی لە دژی تیری دوژمنان بشەکێتەوە. |
למען יחלצון ידידיך הושיעה ימינך ועננו (וענני) | 5 |
بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە، بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت. |
אלהים דבר בקדשו--אעלזה אחלקה שכם ועמק סכות אמדד | 6 |
خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی: «بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و دۆڵی سوکۆت دەپێوم. |
לי גלעד ולי מנשה ואפרים מעוז ראשי יהודה מחקקי | 7 |
گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە، ئەفرایم کڵاوی منە، یەهودا داری دەسەڵاتی منە، |
מואב סיר רחצי--על-אדום אשליך נעלי עלי פלשת התרועעי | 8 |
مۆئاب دەستشۆرمە، پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم، لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.» |
מי יבלני עיר מצור מי נחני עד-אדום | 9 |
کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟ کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟ |
הלא-אתה אלהים זנחתנו ולא-תצא אלהים בצבאותינו | 10 |
ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟ |
הבה-לנו עזרת מצר ושוא תשועת אדם | 11 |
یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە، چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە. |
באלהים נעשה-חיל והוא יבוס צרינו | 12 |
لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین، هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ. |