< תהילים 59 >

למנצח אל-תשחת לדוד מכתם בשלח שאול וישמרו את-הבית להמיתו ב הצילני מאיבי אלהי ממתקוממי תשגבני 1
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مەفەوتێنە.» پاڕانەوەیەکی داودە، کاتێک شاول پیاوی نارد بۆ ئەوەی چاودێری ماڵی داود بکەن و بیکوژن. ئەی خودای من، فریام بکەوە لە دەست دوژمنەکانم، بمپارێزە لە بەرهەڵستکارانم.
הצילני מפעלי און ומאנשי דמים הושיעני 2
فریام بکەوە لە دەست خراپەکاران، ڕزگارم بکە لە دەست خوێنڕێژان.
כי הנה ארבו לנפשי-- יגורו עלי עזים לא-פשעי ולא-חטאתי יהוה 3
ببینە چۆن خۆیان بۆم مات داوە! ئەی یەزدان، زۆرداران گەمارۆیان داوم، بەبێ ئەوەی تاوان و گوناهم کردبێ.
בלי-עון ירצון ויכוננו עורה לקראתי וראה 4
هەرچەندە هەڵەم نەکردووە، ئامادەن بۆ پەلاماردانم. ڕاپەڕە بۆ فریاکەوتنم، بڕوانە گرفتەکەم!
ואתה יהוה-אלהים צבאות אלהי ישראל-- הקיצה לפקד כל-הגוים אל-תחן כל-בגדי און סלה 5
تۆ ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، هەستە بۆ سزادانی هەموو نەتەوەکان، لەگەڵ خیانەتکارە بەدکارەکان میهرەبان مەبە.
ישובו לערב יהמו ככלב ויסובבו עיר 6
دەمەو ئێواران دەگەڕێنەوە، وەک سەگ دەمڕێنن و بەناو شاردا دەسووڕێنەوە.
הנה יביעון בפיהם--חרבות בשפתותיהם כי-מי שמע 7
ئەوەتا تاڵاو لە دەمیانە و شمشێر لە لێویانە، دەڵێن: «کێ گوێی لێمان دەبێت؟»
ואתה יהוה תשחק-למו תלעג לכל-גוים 8
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، پێیان پێدەکەنیت، گاڵتە بە هەموو نەتەوەکان دەکەیت.
עזו אליך אשמרה כי-אלהים משגבי 9
ئەی هێزی من، چاوەڕێی تۆ دەکەم، ئەی خودایە، تۆ پەناگای منیت.
אלהי חסדו (חסדי) יקדמני אלהים יראני בשררי 10
خودا بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی دێتە لام، سەرکەوتنم نیشان دەدات بەسەر دوژمنەکانم.
אל-תהרגם פן ישכחו עמי--הניעמו בחילך והורידמו מגננו אדני 11
ئەی پەروەردگار، قەڵغانی ئێمە، مەیانکوژە، ئەگینا گەلی من لەبیریان دەچێت. بە هێزی خۆت دەربەدەریان بکە و بەریان بدەوە.
חטאת-פימו דבר-שפתימו וילכדו בגאונם ומאלה ומכחש יספרו 12
لەبەر گوناهەکانی دەمیان، لەبەر وتەکانی لێویان، با گرفتاری لووتبەرزی خۆیان بن. لەبەر ئەو درۆ و نەفرەتانەی کردوویانە،
כלה בחמה כלה ואינמו וידעו--כי-אלהים משל ביעקב לאפסי הארץ סלה 13
لە تووڕەییدا بیانفەوتێنە، بیانفەوتێنە هەتا نەمێنن. ئەوسا دەزانن کە خودا فەرمانڕەوایەتی یاقوب دەکات، هەتا ئەوپەڕی زەوی.
וישבו לערב יהמו ככלב ויסובבו עיר 14
دەمەو ئێواران دەگەڕێنەوە، وەک سەگ دەمڕێنن و بەناو شاردا دەسووڕێنەوە.
המה ינועון (יניעון) לאכל-- אם-לא ישבעו וילינו 15
بەدوای خواردندا وێڵ دەبن، دەوەڕن ئەگەر تێر نەبن.
ואני אשיר עזך-- וארנן לבקר חסדך כי-היית משגב לי ומנוס ביום צר-לי 16
بەڵام من سروود بەسەر هێزی تۆدا دەڵێم، بەیانییان گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتدا دەڵێم، چونکە تۆ قەڵای منیت، لە ڕۆژی تەنگانەدا پەناگای منیت.
עזי אליך אזמרה כי-אלהים משגבי אלהי חסדי 17
ئەی هێزی من، گۆرانی ستایشت بۆ دەڵێم، ئەی خودایە، تۆ پەناگای منیت، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆتم بۆ دەردەخەی.

< תהילים 59 >