למנצח אל-תשחת לדוד מכתם-- בברחו מפני-שאול במערה ב חנני אלהים חנני-- כי בך חסיה נפשי ובצל-כנפיך אחסה-- עד יעבר הוות | 1 |
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مەفەوتێنە.» پاڕانەوەیەکی داودە کاتێک لەبەردەم شاول هەڵات لە ئەشکەوتەکە. لەگەڵم میهرەبان بە، ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە گیانم پەنا دەهێنێتە بەر تۆ، من پەنا دەهێنمە بەر سێبەری باڵەکانی تۆ، هەتا ئەم بەڵایە بەسەردەچێت. |
אקרא לאלהים עליון לאל גמר עלי | 2 |
بۆ خودای هەرەبەرز هاوار دەکەم، بۆ ئەو خودایەی ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت. |
ישלח משמים ויושיעני-- חרף שאפי סלה ישלח אלהים חסדו ואמתו | 3 |
لە ئاسمانەوە دەنێرێت و ڕزگارم دەکات، ئەوانە ڕیسوا دەکات کە ڕاوم دەنێن. خودا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی دەنێرێت. |
נפשי בתוך לבאם-- אשכבה להטים בני-אדם--שניהם חנית וחצים ולשונם חרב חדה | 4 |
گیانم لەناو شێرانە، لەنێو ئاژەڵی دڕندە ڕادەکشێم، ئەو مرۆڤانەی کە ددانەکانیان ڕم و تیرن، زمانیشیان شمشێری تیژە. |
רומה על-השמים אלהים על כל-הארץ כבודך | 5 |
ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت. |
רשת הכינו לפעמי-- כפף נפשי כרו לפני שיחה נפלו בתוכה סלה | 6 |
تۆڕیان ناوەتەوە بۆ پێیەکانم، گیانم پەرێشانە. چاڵێکیان لەپێشم هەڵکەند، بەڵام خۆیان تێی کەوتن. |
נכון לבי אלהים נכון לבי אשירה ואזמרה | 7 |
دڵم چەسپاوە، ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە، سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم. |
עורה כבודי--עורה הנבל וכנור אעירה שחר | 8 |
ئەی گیانی من، هەستە! ئەی ساز و قیسارە، هەستن! من بەرەبەیانان هەڵدەستم. |
אודך בעמים אדני אזמרך בלאמים | 9 |
ئەی پەروەردگار، من لەنێو گەلان ستایشت دەکەم، لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم، |
כי-גדל עד-שמים חסדך ועד-שחקים אמתך | 10 |
چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، دەگاتە ئاسمان، دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان. |
רומה על-שמים אלהים על כל-הארץ כבודך | 11 |
ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت. |