< תהילים 48 >

שיר מזמור לבני-קרח ב גדול יהוה ומהלל מאד-- בעיר אלהינו הר-קדשו 1
گۆرانییەک، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. یەزدان مەزنە و شایانی هەموو ستایشێکە، لە شاری خودامان، لە کێوی پیرۆزی خۆی.
יפה נוף משוש כל-הארץ הר-ציון ירכתי צפון קרית מלך רב 2
کێوی سییۆن جوانە لە بەرزاییدا، خۆشی هەموو زەوییە، وەک لووتکەی شاخی چافۆن، شاری پاشای گەورەیە.
אלהים בארמנותיה נודע למשגב 3
خودا لەناو قەڵاکانی وەک پەناگایەک ناسراوە.
כי-הנה המלכים נועדו עברו יחדו 4
ئەوەتا پاشاکان هێزیان کۆکردەوە، ئەوەتا پێکەوە هاتنە پێشەوە،
המה ראו כן תמהו נבהלו נחפזו 5
کە بینییان تاسان، بە ترسەوە هەڵاتن.
רעדה אחזתם שם חיל כיולדה 6
لەوێ لەرزیان لێهات، ژانیان گرت، وەک ژن لە کاتی منداڵبوون.
ברוח קדים-- תשבר אניות תרשיש 7
وەک کەشتییەکانی تەرشیش تێکت شکاندن، بە بای ڕۆژهەڵات تەفروتونات کردن.
כאשר שמענו כן ראינו-- בעיר-יהוה צבאות בעיר אלהינו אלהים יכוננה עד-עולם סלה 8
هەروەک بیستمان، ئاواش بینیمان لە شاری یەزدانی سوپاسالار، لە شاری خودامان: «خودا هەتاهەتایە دەیچەسپێنێت.»
דמינו אלהים חסדך-- בקרב היכלך 9
ئەی خودایە، لە ناوەندی پەرستگاکەت بیر لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکەینەوە.
כשמך אלהים-- כן תהלתך על-קצוי-ארץ צדק מלאה ימינך 10
ئەی خودایە، وەک ناوت ستایشت دەگاتە ئەوپەڕی زەوی، دەستە ڕاستت پڕە لە ڕاستودروستی.
ישמח הר ציון--תגלנה בנות יהודה למען משפטיך 11
کێوی سییۆن شادمان دەبێت، کچانی یەهودا دڵخۆش دەبن بەهۆی دادوەرییەکانت.
סבו ציון והקיפוה ספרו מגדליה 12
بە دەوری سییۆندا بگەڕێن، بە دەوریدا بسووڕێنەوە، قوللەکانی بژمێرن،
שיתו לבכם לחילה--פסגו ארמנותיה למען תספרו לדור אחרון 13
لە شووراکانی وردبنەوە، بڕواننە قەڵاکانی، هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن.
כי זה אלהים אלהינו--עולם ועד הוא ינהגנו על-מות 14
هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە، تاکو مردنیش ئەو ڕابەرمانە.

< תהילים 48 >