למנצח משכיל לבני-קרח ב כאיל תערג על-אפיקי-מים-- כן נפשי תערג אליך אלהים | 1 |
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح چۆن ئاسک بە پەرۆشە بۆ ئاوی ڕووبار، ئەی خودایە، گیانی منیش بە پەرۆشە بۆ تۆ. |
צמאה נפשי לאלהים-- לאל חי מתי אבוא ואראה פני אלהים | 2 |
گیانم تینووی خودایە، خودای زیندوو. کەی دێم و بە دیداری خودا شاد دەبم؟ |
היתה-לי דמעתי לחם יומם ולילה באמר אלי כל-היום איה אלהיך | 3 |
بە شەو و ڕۆژ فرمێسکەکانم بوون بە خۆراکم، لە کاتێکدا بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟» |
אלה אזכרה ואשפכה עלי נפשי-- כי אעבר בסך אדדם עד-בית אלהים בקול-רנה ותודה המון חוגג | 4 |
هەناوم دەتوێتەوە ئەو کاتەی دێتەوە یادم: چۆن لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا دەڕۆیشتین، بەرەو ماڵی خودا پێشڕەویانم دەکرد، بە هەلهەلە و ستایشکردنەوە لەناو کۆمەڵی جەژنگێڕان. |
מה-תשתוחחי נפשי-- ותהמי עלי הוחלי לאלהים כי-עוד אודנו-- ישועות פניו | 5 |
ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟ بۆ لە ناخمدا پەرێشانیت؟ ئومێدت بە خودا هەبێت، چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم، ئەو ڕزگارکەر و خودامە. |
אלהי-- עלי נפשי תשתוחח על-כן--אזכרך מארץ ירדן וחרמונים מהר מצער | 6 |
گیانم خەمبارە لە ناخم، بۆیە یادت دەکەمەوە لە لای ڕووباری ئوردون، لە بەرزاییەکانی حەرمۆنەوە، لە کێوی میچعارەوە. |
תהום-אל-תהום קורא לקול צנוריך כל-משבריך וגליך עלי עברו | 7 |
قووڵایی بانگی قووڵایی دەکات، بە دەم خوڕەی تاڤگەکانتەوە، هەموو شەپۆلەکانت و تەوژمەکانت بەسەرمدا کەوتوون. |
יומם יצוה יהוה חסדו ובלילה שירה עמי-- תפלה לאל חיי | 8 |
بە ڕۆژ یەزدان خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی ئاراستە دەکات، بە شەویش سروودی ئەو لەسەر لێومە، نوێژێکە بۆ خودای ژیانم. |
אומרה לאל סלעי-- למה שכחתני למה-קדר אלך-- בלחץ אויב | 9 |
خودا، کە تاشەبەردی منە، پێی دەڵێم: «بۆچی لە یادت کردووم؟ بۆچی دەبێت بناڵێنم، بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟» |
ברצח בעצמותי-- חרפוני צוררי באמרם אלי כל-היום איה אלהיך | 10 |
بە تێکشکانی ئێسقانەکانم ناحەزانم توانجم تێدەگرن، بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟» |
מה-תשתוחחי נפשי-- ומה-תהמי עלי הוחילי לאלהים כי-עוד אודנו-- ישועת פני ואלהי | 11 |
ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟ بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟ ئومێدت بە خودا هەبێت، چونکە من هەر ستایشی ئەو دەکەم، ئەو ڕزگارکەر و خودامە. |