לדוד ריבה יהוה את-יריבי לחם את-לחמי | 1 |
زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، ململانێی ئەوانە بکە کە ململانێم لەگەڵ دەکەن، لە دژی ئەوانە بجەنگە کە لە دژی من دەجەنگن. |
החזק מגן וצנה וקומה בעזרתי | 2 |
سپەر بپۆشە و قەڵغان هەڵبگرە، ڕاپەڕە و بگە فریام. |
והרק חנית וסגר לקראת רדפי אמר לנפשי ישעתך אני | 3 |
ڕم ئاراستە بکە و تەور هەڵبگرە لە دژی ئەوانەی ڕاوم دەنێن. بە گیانم بڵێ: «من ڕزگاریی تۆم.» |
יבשו ויכלמו מבקשי נפשי יסגו אחור ויחפרו--חשבי רעתי | 4 |
با ڕیسوا و شەرمەزار بن ئەوانەی هەوڵی کوشتنم دەدەن، با بەرەو پاش ببنەوە و ڕیسوا بن ئەوانەی پیلان دادەنێن بۆ ڕاوکردنم. |
יהיו כמץ לפני-רוח ומלאך יהוה דוחה | 5 |
با وەک کای بەر بایان لێ بێت، فریشتەی یەزدان ڕایانبماڵێت. |
יהי-דרכם חשך וחלקלקת ומלאך יהוה רדפם | 6 |
با ڕێگایان تاریک و خلیسک بێت، فریشتەی یەزدان ڕاویان بنێت. |
כי-חנם טמנו-לי שחת רשתם חנם חפרו לנפשי | 7 |
لەبەر ئەوەی بەبێ هۆ داویان بۆ نامەوە، بەبێ هۆ چاڵیان بۆ هەڵکەندم، |
תבואהו שואה לא-ידע ורשתו אשר-טמן תלכדו בשואה יפל-בה | 8 |
با ماڵوێرانی لەناکاو بەسەریاندا بدات، با بەو داوەوە بن کە خۆیان ناویانەتەوە، با بکەونە ئەو ماڵوێرانییە. |
ונפשי תגיל ביהוה תשיש בישועתו | 9 |
ئەوسا گیانم بە یەزدان شاد دەبێت، بە ڕزگارییەکەی دڵخۆش دەبێت. |
כל עצמותי תאמרנה-- יהוה מי כמוך מציל עני מחזק ממנו ועני ואביון מגזלו | 10 |
هەموو ئێسقانەکانم هاوار دەکەن: «ئەی یەزدان، کێ وەک تۆیە؟ تۆ داماو دەرباز دەکەیت لە دەست ئەوانەی کە لەو بەهێزترن، هەژار و نەبوون لە دەست ئەوانەی دەیانڕووتێننەوە.» |
יקומון עדי חמס אשר לא-ידעתי ישאלוני | 11 |
شایەتە دڵڕەقەکان ڕاست دەبنەوە، پرسیاری شتی وا دەکەن کە ئاگام لێی نییە. |
ישלמוני רעה תחת טובה שכול לנפשי | 12 |
بەرامبەر بە چاکە خراپەم دەدەنەوە، گیانم بە بێکەسی جێدەهێڵن. |
ואני בחלותם לבושי שק-- עניתי בצום נפשי ותפלתי על-חיקי תשוב | 13 |
بەڵام کاتێک ئەوان نەخۆش دەکەوتن، جلوبەرگی گوشم دەپۆشی، بە ڕۆژووگرتن خۆمم نزم دەکردەوە. کاتێک نوێژەکانم بەبێ وەڵام دەگەڕانەوە، |
כרע-כאח לי התהלכתי כאבל-אם קדר שחותי | 14 |
وەک ئەوەی دۆست و برام بێت، پرسەدار بووم بۆی، وەک ئەوەی بۆ دایکم بلاوێنمەوە، لە خەفەتان سەرم دانەواند بوو. |
ובצלעי שמחו ונאספו נאספו עלי נכים ולא ידעתי קרעו ולא-דמו | 15 |
بەڵام کە کەوتم، ئەوان بە خۆشییەوە لە دژی من کۆبوونەوە، کەسانێک بێ ئەوەی بیانناسم هێرشیان هێنایە سەرم و بەبێ وەستان ئابڕوویان بردم. |
בחנפי לעגי מעוג-- חרק עלי שנימו | 16 |
وەک خوانەناسان بە خراپی گاڵتەجاڕی دەکەن، ددانیان لێ جیڕدەکردمەوە. |
אדני כמה תראה השיבה נפשי משאיהם מכפירים יחידתי | 17 |
ئەی پەروەردگار، هەتا کەی تەماشا دەکەیت؟ گیانم دەرباز بکە لە دەست تێکدەرییان، ژیانم لەو بەچکە شێرانە. |
אודך בקהל רב בעם עצום אהללך | 18 |
لەنێو کۆڕی گەورە سوپاست دەکەم، لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشت دەکەم. |
אל-ישמחו-לי איבי שקר שנאי חנם יקרצו-עין | 19 |
مەهێڵە ئەوانە پێم شاد بن، کە بەبێ هۆ بوونەتە دوژمنم. مەهێڵە ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە، بە مەکرەوە چاو لە یەک دابگرن. |
כי לא שלום ידברו ועל רגעי-ארץ--דברי מרמות יחשבון | 20 |
ئەوانە قسە بۆ ئاشتی ناکەن، بەڵکو درۆ دادەڕێژن لە دژی ئەوانەی بە ئارامی دەژین لەسەر زەوی. |
וירחיבו עלי פיהם אמרו האח האח ראתה עיננו | 21 |
دەمیان لێم دەکەنەوە و دەڵێن: «ئەها! بە چاوی خۆمان بینیمان.» |
ראיתה יהוה אל-תחרש אדני אל-תרחק ממני | 22 |
ئەی یەزدان، تۆ ئەمەت بینی، بێدەنگ مەبە. ئەی پەروەردگار، لێم دوور مەبە. |
העירה והקיצה למשפטי אלהי ואדני לריבי | 23 |
هەستە و ڕاپەڕە بۆ دادم، ئەی خودا و گەورەی من، بۆ مافم. |
שפטני כצדקך יהוה אלהי ואל-ישמחו-לי | 24 |
ئەی یەزدان، خودای من، بەپێی ڕاستودروستی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، مەهێڵە ئەوانە پێم شاد بن. |
אל-יאמרו בלבם האח נפשנו אל-יאמרו בלענוהו | 25 |
مەهێڵە لە دڵی خۆیان بڵێن: «ئەمە مرازی ئێمەیە!» یان بڵێن: «هەڵمانلووشی.» |
יבשו ויחפרו יחדו-- שמחי רעתי ילבשו-בשת וכלמה-- המגדילים עלי | 26 |
با هەموو ئەوانەی بە گرفتی من شاد دەبن، تووشی شەرمەزاری و گومڕایی بن. با هەموو ئەوانەی پۆز بەسەر مندا لێدەدەن، بەرگی شەرمەزاری و ڕیسوایی بپۆشن. |
ירנו וישמחו חפצי צדקי ויאמרו תמיד יגדל יהוה החפץ שלום עבדו | 27 |
با ئەوانەی بە بێتاوانکردنی من دڵخۆشن، گۆرانی خۆشی و شادی بڵێن. با هەمیشە بڵێن: «یەزدان پایەبەرز بێت، کە دڵخۆش دەبێت بە ئاشتی خزمەتکارەکەی.» |
ולשוני תהגה צדקך כל-היום תהלתך | 28 |
زمانم باسی ڕاستودروستی تۆ دەکات و بە درێژایی ڕۆژ ستایشت دەکات. |