לדוד מזמור ליהוה הארץ ומלואה תבל וישבי בה | 1 |
زەبوورێکی داود. زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە، جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین، |
כי-הוא על-ימים יסדה ועל-נהרות יכוננה | 2 |
چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە و لەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە. |
מי-יעלה בהר-יהוה ומי-יקום במקום קדשו | 3 |
کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟ کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟ |
נקי כפים ובר-לבב אשר לא-נשא לשוא נפשי ולא נשבע למרמה | 4 |
ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت، ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات و بە درۆ سوێند نەخوات. |
ישא ברכה מאת יהוה וצדקה מאלהי ישעו | 5 |
لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت، لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن. |
זה דור דרשו מבקשי פניך יעקב סלה | 6 |
ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت، ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب. |
שאו שערים ראשיכם והנשאו פתחי עולם ויבוא מלך הכבוד | 7 |
ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن! ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە، هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە. |
מי זה מלך הכבוד יהוה עזוז וגבור יהוה גבור מלחמה | 8 |
ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟ یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە، یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ. |
שאו שערים ראשיכם ושאו פתחי עולם ויבא מלך הכבוד | 9 |
ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن! ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە! هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە. |
מי הוא זה מלך הכבוד יהוה צבאות-- הוא מלך הכבוד סלה | 10 |
ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟ یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە. |