< תהילים 16 >

מכתם לדוד שמרני אל כי-חסיתי בך 1
پاڕانەوەیەکی داود. ئەی خودایە، بمپارێزە، چونکە من پەنا دەهێنمە بەر تۆ.
אמרת ליהוה אדני אתה טובתי בל-עליך 2
بە یەزدانم گوت: «تۆ گەورەی منی، بێجگە لە تۆ هیچ شتێکی چاکم نییە.»
לקדושים אשר-בארץ המה ואדירי כל-חפצי-בם 3
هەموو خۆشییەکم بە گەلە پیرۆزەکەیە کە لەناو خاکەکەن، ئەوانە شکۆدارن.
ירבו עצבותם אחר מהרו בל-אסיך נסכיהם מדם ובל-אשא את-שמותם על-שפתי 4
ئەوانەی بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەون، دەردیان زۆر دەبێت. خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و ناویشیان لەسەر لێوم نابێت.
יהוה מנת-חלקי וכוסי-- אתה תומיך גורלי 5
ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی، تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت.
חבלים נפלו-לי בנעמים אף-נחלת שפרה עלי 6
گوریس کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من، بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە.
אברך--את-יהוה אשר יעצני אף-לילות יסרוני כליותי 7
ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات، تەنانەت بە شەویش دڵم ڕێنماییم دەکات.
שויתי יהוה לנגדי תמיד כי מימיני בל-אמוט 8
هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە، لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم.
לכן שמח לבי--ויגל כבודי אף-בשרי ישכן לבטח 9
بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە، تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە،
כי לא-תעזב נפשי לשאול לא-תתן חסידך לראות שחת (Sheol h7585) 10
چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت، هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت. (Sheol h7585)
תודיעני ארח חיים שבע שמחות את-פניך נעמות בימינך נצח 11
ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە، خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.

< תהילים 16 >