שיר המעלות הבטחים ביהוה-- כהר-ציון לא-ימוט לעולם ישב | 1 |
گۆرانی گەشتیاران. ئەوانەی پشتیان بە یەزدان بەستووە وەک کێوی سییۆن وان، کە نالەقێت، بەڵکو هەتاهەتایە هەر چەسپاوە. |
ירושלם-- הרים סביב לה ויהוה סביב לעמו-- מעתה ועד-עולם | 2 |
وەک چۆن چیاکان دەوری ئۆرشەلیمیان داوە، یەزدانیش دەوری گەلی خۆی داوە، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. |
כי לא ינוח שבט הרשע-- על גורל הצדיקים למען לא-ישלחו הצדיקים בעולתה ידיהם | 3 |
داردەستی خراپەکاران لەسەر میراتی ڕاستودروستان جێگیر نابێت، نەوەک ڕاستودروستان دەستیان درێژ بکەن بۆ خراپەکاری. |
היטיבה יהוה לטובים ולישרים בלבותם | 4 |
ئەی یەزدان، چاکە بکە لەگەڵ پیاوچاکان، لەگەڵ ئەوانەی بە دڵ ڕاستودروستن. |
והמטים עקלקלותם-- יוליכם יהוה את-פעלי האון שלום על-ישראל | 5 |
بەڵام ئەوانەی بادەدەنەوە و ڕێگای خوار دەگرن، یەزدان لەگەڵ بەدکاران دەیانبات. ئاشتی بۆ ئیسرائیل! |