לא לנו יהוה לא-לנו כי-לשמך תן כבוד--על-חסדך על-אמתך | 1 |
بۆ ئێمە نا، ئەی یەزدان، بۆ ئێمە نا، بەڵکو بۆ ناوی خۆت شکۆ ببەخشە، لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت. |
למה יאמרו הגוים איה-נא אלהיהם | 2 |
بۆچی نەتەوەکان بڵێن: «کوا، خودایان لەکوێیە؟» |
ואלהינו בשמים-- כל אשר-חפץ עשה | 3 |
خودامان لە ئاسمانە، هەرچی حەز بکات، دەیکات. |
עצביהם כסף וזהב מעשה ידי אדם | 4 |
بتەکانیان زێڕ و زیون، دەستکردی مرۆڤن. |
פה-להם ולא ידברו עינים להם ולא יראו | 5 |
دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن، چاویان هەیە، بەڵام نابینن، |
אזנים להם ולא ישמעו אף להם ולא יריחון | 6 |
گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن، لووتیان هەیە، بەڵام بۆن ناکەن، |
ידיהם ולא ימישון--רגליהם ולא יהלכו לא-יהגו בגרונם | 7 |
دەستیان هەیە، بەڵام دەست لە هیچ نادەن، پێیان هەیە، بەڵام ناڕۆن، دەنگ لە گەروویان نایەتە دەرەوە. |
כמוהם יהיו עשיהם-- כל אשר-בטח בהם | 8 |
دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن، هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن. |
ישראל בטח ביהוה עזרם ומגנם הוא | 9 |
ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، پشت بە یەزدان ببەستن. ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە. |
בית אהרן בטחו ביהוה עזרם ומגנם הוא | 10 |
ئەی بنەماڵەی هارون، پشت بە یەزدان ببەستن. ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە. |
יראי יהוה בטחו ביהוה עזרם ומגנם הוא | 11 |
ئەی ئەوانەی لەخواترسیتان لە دڵدایە، پشت بە یەزدان ببەستن. ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە. |
יהוה זכרנו יברך יברך את-בית ישראל יברך את-בית אהרן | 12 |
یەزدان ئێمەی لەبیرە و بەرەکەتدارمان دەکات، بەرەکەت بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەبەخشێت، بەرەکەت بە بنەماڵەی هارون دەبەخشێت. |
יברך יראי יהוה-- הקטנים עם-הגדלים | 13 |
بەرەکەت بەوانە دەبەخشێت کە لەخواترسییان لە دڵدایە، گەورە و بچووکیش. |
יסף יהוה עליכם עליכם ועל בניכם | 14 |
با یەزدان هەر زیادتان بکات، ئێوە و منداڵەکانتان. |
ברוכים אתם ליהוה-- עשה שמים וארץ | 15 |
با ئێوە بە یەزدان بەرەکەتدار بن، دروستکەری ئاسمان و زەوی. |
השמים שמים ליהוה והארץ נתן לבני-אדם | 16 |
ئاسمان ئاسمانی یەزدانە، زەویشی بە ئادەمیزاد بەخشیوە. |
לא המתים יהללו-יה ולא כל-ירדי דומה | 17 |
نە مردووان ستایشی یەزدان دەکەن، نە هەموو ئەوانەی شۆڕ دەبنەوە ناو بێدەنگی، |
ואנחנו נברך יה-- מעתה ועד-עולם הללו-יה | 18 |
بەڵام ئێمە ستایشی یەزدان دەکەین، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. هەلیلویا! |