< תהילים 110 >

לדוד מזמור נאם יהוה לאדני--שב לימיני עד-אשית איביך הדם לרגליך 1
زەبوورێکی داود. یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: «لە دەستەڕاستم دابنیشە، هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.»
מטה-עזך--ישלח יהוה מציון רדה בקרב איביך 2
یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات، لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت.
עמך נדבת ביום חילך בהדרי-קדש מרחם משחר לך טל ילדתיך 3
گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن، بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە، تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت.
נשבע יהוה ולא ינחם-- אתה-כהן לעולם על-דברתי מלכי-צדק 4
یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت: «هەتاهەتایە تۆ کاهینیت لە پلەی مەلکیسادق.»
אדני על-ימינך מחץ ביום-אפו מלכים 5
خاوەن شکۆ لە دەستەڕاستی تۆیە، لە ڕۆژی تووڕەییەکەی پاشایان وردوخاش دەکات.
ידין בגוים מלא גויות מחץ ראש על-ארץ רבה 6
لەنێو نەتەوەکان حوکم دەدات، خاکیان پڕ دەکات لە تەرم، سەرۆکەکان لەسەر هەموو زەوی وردوخاش دەکات.
מנחל בדרך ישתה על-כן ירים ראש 7
پاشا لە جۆگەی دەم ڕێگا دەخواتەوە، لەبەر هەموو ئەمانە سەری بەرز ڕادەگرێت.

< תהילים 110 >