למנצח לדוד מזמור אלהי תהלתי אל-תחרש | 1 |
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. ئەی خودایە، ئەوەی ستایشت دەکەم، بێدەنگ مەبە، |
כי פי רשע ופי-מרמה--עלי פתחו דברו אתי לשון שקר | 2 |
چونکە دەمی بەدکار و دەمی فریودەر لێم کراونەتەوە، بە زمانی درۆ قسەم لەسەر دەکەن. |
ודברי שנאה סבבוני וילחמוני חנם | 3 |
بە قسەی ڕقەوە دەوریان گرتووم، بەبێ هۆ لە دژم دەجەنگن. |
תחת-אהבתי ישטנוני ואני תפלה | 4 |
لە جیاتی خۆشەویستییەکەم دژایەتیم دەکەن، بەڵام من نوێژم کردووە. |
וישימו עלי רעה תחת טובה ושנאה תחת אהבתי | 5 |
لە پاداشتی چاکە خراپەم لەگەڵ دەکەن، ڕقیش لە پاداشتی خۆشەویستیم. |
הפקד עליו רשע ושטן יעמד על-ימינו | 6 |
بەدکارێکی لەسەر دابنێ، با سکاڵاکار لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستێت. |
בהשפטו יצא רשע ותפלתו תהיה לחטאה | 7 |
با لە دادگایی تاوانبار بکرێت، با نوێژی بۆی بە گوناه دابنرێت. |
יהיו-ימיו מעטים פקדתו יקח אחר | 8 |
با ڕۆژگاری کورت بێت، یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت! |
יהיו-בניו יתומים ואשתו אלמנה | 9 |
با کوڕەکانی هەتیو بن، ژنی بێوەژن بێت. |
ונוע ינועו בניו ושאלו ודרשו מחרבותיהם | 10 |
با کوڕەکانی سەرگەردان بن و سواڵ بکەن، لە ماڵە کاولەکانیان دەربکرێن. |
ינקש נושה לכל-אשר-לו ויבזו זרים יגיעו | 11 |
با هەرچی هەیەتی خاوەن قەرز بیبات، بێگانەش بەری ڕەنجی تاڵان بکەن. |
אל-יהי-לו משך חסד ואל-יהי חונן ליתומיו | 12 |
با کەس نەبێت دەستی خۆشەویستی بۆ درێژ بکات، کەس نەبێت دڵی بە هەتیوەکانی بسووتێت! |
יהי-אחריתו להכרית בדור אחר ימח שמם | 13 |
با نەوەکانی ببڕێتەوە، ناوی لە نەوەی داهاتوو بسڕێتەوە! |
יזכר עון אבתיו--אל-יהוה וחטאת אמו אל-תמח | 14 |
با تاوانەکانی باوباپیرانی بخرێنە بەردەم یەزدان، با گوناهەکانی دایکی نەسڕێنەوە! |
יהיו נגד-יהוה תמיד ויכרת מארץ זכרם | 15 |
با هەمیشە لەبەردەم یەزدان بن هەتا یادیان لەسەر زەوی ببڕێتەوە! |
יען-- אשר לא זכר עשות חסד וירדף איש-עני ואביון--ונכאה לבב למותת | 16 |
لەبەر ئەوەی بیری نەکردەوە کە خۆشەویستی نەگۆڕ بنوێنێت، بەڵکو کەسی هەژار و نەدار و دڵشکاوی ڕاوناوە و کوشتووە. |
ויאהב קללה ותבואהו ולא-חפץ בברכה ותרחק ממנו | 17 |
حەزی لە نەفرەت لێکردن بوو، با بۆی بێت! دڵشاد نەبوو بە داوای بەرەکەت بۆ کردن، با لێی دووربکەوێتەوە! |
וילבש קללה כמדו ותבא כמים בקרבו וכשמן בעצמותיו | 18 |
نەفرەتی وەک کراس لەبەرکردبوو، وەک ئاو چووە ناو لەشی، وەک ڕۆن چووە ناو ئێسقانەکانی. |
תהי-לו כבגד יעטה ולמזח תמיד יחגרה | 19 |
با وەک بەرگێک بێ لە خۆی بیپێچێتەوە، هەمیشە وەک پشتێنێک بێ لە خۆی بیبەستێت! |
זאת פעלת שטני מאת יהוה והדברים רע על-נפשי | 20 |
با ئەمە کرێی یەزدان بێت بۆ سکاڵاکارانم، ئەوانەی بە خراپە لە دژی من دەدوێن. |
ואתה יהוה אדני-- עשה-אתי למען שמך כי-טוב חסדך הצילני | 21 |
بەڵام تۆ ئەی یەزدانی پەروەردگار، لە پێناوی ناوی خۆت چاکەم لەگەڵ بکە، دەربازم بکە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە. |
כי-עני ואביון אנכי ולבי חלל בקרבי | 22 |
لەبەر ئەوەی من هەژار و نەدارم، دڵم لە ناخمدا بریندارە. |
כצל-כנטותו נהלכתי ננערתי כארבה | 23 |
وەک سێبەری ئێوارە دەڕۆم، وەک کوللە هەڵدەوەرێم. |
ברכי כשלו מצום ובשרי כחש משמן | 24 |
ئەژنۆم شل بووە لەبەر ڕۆژووگرتن، لەشم لاواز بووە لە کەمی چەوری. |
ואני הייתי חרפה להם יראוני יניעון ראשם | 25 |
بووم بە سووکایەتی بۆیان، دەمبینن سەر بادەدەن. |
עזרני יהוה אלהי הושיעני כחסדך | 26 |
ئەی یەزدان، خودای من، یارمەتیم بدە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕزگارم بکە. |
וידעו כי-ידך זאת אתה יהוה עשיתה | 27 |
با بزانن کە ئەمە دەستی تۆیە، ئەی یەزدان، کە تۆ ئەمەت کردووە. |
יקללו-המה ואתה תברך קמו ויבשו--ועבדך ישמח | 28 |
ئەوان نەفرەت دەکەن، بەڵام تۆ بەرەکەت دەدەیت، هەستان و شەرمەزار بوون، بەڵام خزمەتکاری تۆ دڵخۆش بوو. |
ילבשו שוטני כלמה ויעטו כמעיל בשתם | 29 |
با سکاڵاکارانم بەرگی نامەردی بکەنە بەر، با شەرمەزاری وەک کەوا لە خۆیان بئاڵێنن. |
אודה יהוה מאד בפי ובתוך רבים אהללנו | 30 |
بە دەمی خۆم زۆر سوپاسی یەزدان دەکەم، لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشی دەکەم، |
כי-יעמד לימין אביון-- להושיע משפטי נפשו | 31 |
چونکە ئەو لە دەستەڕاستی نەدار ڕادەوەستێت، بۆ ڕزگارکردنی لەوانەی حوکمی بەسەردا دەدەن. |