< תהילים 109 >

למנצח לדוד מזמור אלהי תהלתי אל-תחרש 1
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. ئەی خودایە، ئەوەی ستایشت دەکەم، بێدەنگ مەبە،
כי פי רשע ופי-מרמה--עלי פתחו דברו אתי לשון שקר 2
چونکە دەمی بەدکار و دەمی فریودەر لێم کراونەتەوە، بە زمانی درۆ قسەم لەسەر دەکەن.
ודברי שנאה סבבוני וילחמוני חנם 3
بە قسەی ڕقەوە دەوریان گرتووم، بەبێ هۆ لە دژم دەجەنگن.
תחת-אהבתי ישטנוני ואני תפלה 4
لە جیاتی خۆشەویستییەکەم دژایەتیم دەکەن، بەڵام من نوێژم کردووە.
וישימו עלי רעה תחת טובה ושנאה תחת אהבתי 5
لە پاداشتی چاکە خراپەم لەگەڵ دەکەن، ڕقیش لە پاداشتی خۆشەویستیم.
הפקד עליו רשע ושטן יעמד על-ימינו 6
بەدکارێکی لەسەر دابنێ، با سکاڵاکار لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستێت.
בהשפטו יצא רשע ותפלתו תהיה לחטאה 7
با لە دادگایی تاوانبار بکرێت، با نوێژی بۆی بە گوناه دابنرێت.
יהיו-ימיו מעטים פקדתו יקח אחר 8
با ڕۆژگاری کورت بێت، یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت!
יהיו-בניו יתומים ואשתו אלמנה 9
با کوڕەکانی هەتیو بن، ژنی بێوەژن بێت.
ונוע ינועו בניו ושאלו ודרשו מחרבותיהם 10
با کوڕەکانی سەرگەردان بن و سواڵ بکەن، لە ماڵە کاولەکانیان دەربکرێن.
ינקש נושה לכל-אשר-לו ויבזו זרים יגיעו 11
با هەرچی هەیەتی خاوەن قەرز بیبات، بێگانەش بەری ڕەنجی تاڵان بکەن.
אל-יהי-לו משך חסד ואל-יהי חונן ליתומיו 12
با کەس نەبێت دەستی خۆشەویستی بۆ درێژ بکات، کەس نەبێت دڵی بە هەتیوەکانی بسووتێت!
יהי-אחריתו להכרית בדור אחר ימח שמם 13
با نەوەکانی ببڕێتەوە، ناوی لە نەوەی داهاتوو بسڕێتەوە!
יזכר עון אבתיו--אל-יהוה וחטאת אמו אל-תמח 14
با تاوانەکانی باوباپیرانی بخرێنە بەردەم یەزدان، با گوناهەکانی دایکی نەسڕێنەوە!
יהיו נגד-יהוה תמיד ויכרת מארץ זכרם 15
با هەمیشە لەبەردەم یەزدان بن هەتا یادیان لەسەر زەوی ببڕێتەوە!
יען-- אשר לא זכר עשות חסד וירדף איש-עני ואביון--ונכאה לבב למותת 16
لەبەر ئەوەی بیری نەکردەوە کە خۆشەویستی نەگۆڕ بنوێنێت، بەڵکو کەسی هەژار و نەدار و دڵشکاوی ڕاوناوە و کوشتووە.
ויאהב קללה ותבואהו ולא-חפץ בברכה ותרחק ממנו 17
حەزی لە نەفرەت لێکردن بوو، با بۆی بێت! دڵشاد نەبوو بە داوای بەرەکەت بۆ کردن، با لێی دووربکەوێتەوە!
וילבש קללה כמדו ותבא כמים בקרבו וכשמן בעצמותיו 18
نەفرەتی وەک کراس لەبەرکردبوو، وەک ئاو چووە ناو لەشی، وەک ڕۆن چووە ناو ئێسقانەکانی.
תהי-לו כבגד יעטה ולמזח תמיד יחגרה 19
با وەک بەرگێک بێ لە خۆی بیپێچێتەوە، هەمیشە وەک پشتێنێک بێ لە خۆی بیبەستێت!
זאת פעלת שטני מאת יהוה והדברים רע על-נפשי 20
با ئەمە کرێی یەزدان بێت بۆ سکاڵاکارانم، ئەوانەی بە خراپە لە دژی من دەدوێن.
ואתה יהוה אדני-- עשה-אתי למען שמך כי-טוב חסדך הצילני 21
بەڵام تۆ ئەی یەزدانی پەروەردگار، لە پێناوی ناوی خۆت چاکەم لەگەڵ بکە، دەربازم بکە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە.
כי-עני ואביון אנכי ולבי חלל בקרבי 22
لەبەر ئەوەی من هەژار و نەدارم، دڵم لە ناخمدا بریندارە.
כצל-כנטותו נהלכתי ננערתי כארבה 23
وەک سێبەری ئێوارە دەڕۆم، وەک کوللە هەڵدەوەرێم.
ברכי כשלו מצום ובשרי כחש משמן 24
ئەژنۆم شل بووە لەبەر ڕۆژووگرتن، لەشم لاواز بووە لە کەمی چەوری.
ואני הייתי חרפה להם יראוני יניעון ראשם 25
بووم بە سووکایەتی بۆیان، دەمبینن سەر بادەدەن.
עזרני יהוה אלהי הושיעני כחסדך 26
ئەی یەزدان، خودای من، یارمەتیم بدە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕزگارم بکە.
וידעו כי-ידך זאת אתה יהוה עשיתה 27
با بزانن کە ئەمە دەستی تۆیە، ئەی یەزدان، کە تۆ ئەمەت کردووە.
יקללו-המה ואתה תברך קמו ויבשו--ועבדך ישמח 28
ئەوان نەفرەت دەکەن، بەڵام تۆ بەرەکەت دەدەیت، هەستان و شەرمەزار بوون، بەڵام خزمەتکاری تۆ دڵخۆش بوو.
ילבשו שוטני כלמה ויעטו כמעיל בשתם 29
با سکاڵاکارانم بەرگی نامەردی بکەنە بەر، با شەرمەزاری وەک کەوا لە خۆیان بئاڵێنن.
אודה יהוה מאד בפי ובתוך רבים אהללנו 30
بە دەمی خۆم زۆر سوپاسی یەزدان دەکەم، لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشی دەکەم،
כי-יעמד לימין אביון-- להושיע משפטי נפשו 31
چونکە ئەو لە دەستەڕاستی نەدار ڕادەوەستێت، بۆ ڕزگارکردنی لەوانەی حوکمی بەسەردا دەدەن.

< תהילים 109 >