שיר מזמור לדוד נכון לבי אלהים אשירה ואזמרה אף-כבודי | 1 |
گۆرانییەک. زەبوورێکی داود. ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە، بە هەموو گیانم سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم. |
עורה הנבל וכנור אעירה שחר | 2 |
ئەی ساز و قیسارە، هەستن! من بەرەبەیانان هەڵدەستم. |
אודך בעמים יהוה ואזמרך בלאמים | 3 |
ئەی یەزدان، لەنێو گەلان ستایشت دەکەم، لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم، |
כי-גדול מעל-שמים חסדך ועד-שחקים אמתך | 4 |
چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، لە ئاسمان بەرزترە، دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان. |
רומה על-שמים אלהים ועל כל-הארץ כבודך | 5 |
ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت. |
למען יחלצון ידידיך הושיעה ימינך וענני | 6 |
بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە، بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت. |
אלהים דבר בקדשו--אעלזה אחלקה שכם ועמק סכות אמדד | 7 |
خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی: «بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و دۆڵی سوکۆت دەپێوم. |
לי גלעד לי מנשה ואפרים מעוז ראשי יהודה מחקקי | 8 |
گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە، ئەفرایم کڵاوی منە، یەهودا داری دەسەڵاتی منە. |
מואב סיר רחצי--על-אדום אשליך נעלי עלי-פלשת אתרועע | 9 |
مۆئاب دەستشۆرمە، پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم، لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.» |
מי יבלני עיר מבצר מי נחני עד-אדום | 10 |
کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟ کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟ |
הלא-אלהים זנחתנו ולא-תצא אלהים בצבאתינו | 11 |
ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟ |
הבה-לנו עזרת מצר ושוא תשועת אדם | 12 |
یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە، چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە. |
באלהים נעשה-חיל והוא יבוס צרינו | 13 |
لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین، هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ. |