לאדם מערכי-לב ומיהוה מענה לשון | 1 |
پلانەکانی دڵ هی مرۆڤە، بەڵام وەڵامدانەوەی زمان لە یەزدانەوەیە. |
כל-דרכי-איש זך בעיניו ותכן רוחות יהוה | 2 |
هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی بێگەردن، بەڵام یەزدان پاڵنەرەکان هەڵدەسەنگێنێت. |
גל אל-יהוה מעשיך ויכנו מחשבתיך | 3 |
کارەکانت بە یەزدان بسپێرە، پلانەکانت جێگیر دەبێت. |
כל פעל יהוה למענהו וגם-רשע ליום רעה | 4 |
یەزدان بۆ مەبەستی خۆی هەموو شتێکی دروستکردووە، تەنانەت بەدکاریش بۆ ڕۆژی بەڵا. |
תועבת יהוה כל-גבה-לב יד ליד לא ינקה | 5 |
یەزدان قێزی لە هەموو دڵ بەفیزێکە، بێگومان سزادانی لەسەر تێناپەڕێت. |
בחסד ואמת יכפר עון וביראת יהוה סור מרע | 6 |
بە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی کەفارەت بۆ تاوان دەکرێت، بە لەخواترسیش دوورکەوتنەوە لە خراپە. |
ברצות יהוה דרכי-איש גם-אויביו ישלם אתו | 7 |
ئەگەر ڕەفتاری مرۆڤ مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت، وا دەکات تەنانەت دوژمنەکانیشی لەگەڵیدا ئاشت ببنەوە. |
טוב-מעט בצדקה-- מרב תבואות בלא משפט | 8 |
باشترە کەمت هەبێت بە ڕاستودروستییەوە لەوەی داهاتێکی زۆری بە ناڕەوا. |
לב אדם יחשב דרכו ויהוה יכין צעדו | 9 |
دڵی مرۆڤ پلان بۆ ڕێگای خۆی دادەنێت، بەڵام یەزدان هەنگاوەکانی ئاراستە دەکات. |
קסם על-שפתי-מלך במשפט לא ימעל-פיו | 10 |
قسەی پاشا وەک سروشە، دەبێ لە دادوەریدا دەمی ناپاکی نەکات. |
פלס ומאזני משפט--ליהוה מעשהו כל-אבני-כיס | 11 |
قەپان و تەرازووی دادپەروەر لە یەزدانەوەیە، هەموو کێشێکی ناو کیسە کاری ئەوە. |
תועבת מלכים עשות רשע כי בצדקה יכון כסא | 12 |
قێزی پاشایان لە خراپەکردنە، چونکە بە ڕاستودروستی تەخت دەچەسپێت. |
רצון מלכים שפתי-צדק ודבר ישרים יאהב | 13 |
ڕەزامەندی پاشایان لێوی ڕاستودروستە، کەسی ڕاستگۆیان خۆشدەوێت. |
חמת-מלך מלאכי-מות ואיש חכם יכפרנה | 14 |
تووڕەیی پاشا وەک فریشتەی مەرگە، بەڵام کەسی دانا هێمنی دەکاتەوە. |
באור-פני-מלך חיים ורצונו כעב מלקוש | 15 |
ڕووناکی ڕووی پاشا ژیانی تێدایە، ڕەزامەندیشی وەک هەورە بارانی بەهارە. |
קנה-חכמה--מה-טוב מחרוץ וקנות בינה נבחר מכסף | 16 |
دەستکەوتنی دانایی چەند لە زێڕ باشترە، دەستکەوتنی تێگەیشتنیش لە زیو پەسەندترە. |
מסלת ישרים סור מרע שמר נפשו נצר דרכו | 17 |
ڕێگای سەرڕاستان دوورکەوتنەوەیە لە خراپە، ئەوەی ڕێگای خۆی بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت. |
לפני-שבר גאון ולפני כשלון גבה רוח | 18 |
لەپێش شکان لووتبەرزییە، لەپێش ڕووخانیش ڕۆحزلییە. |
טוב שפל-רוח את-עניים (ענוים) מחלק שלל את-גאים | 19 |
باشترە بێفیز بیت و لەگەڵ ستەملێکراوان بیت، لە دابەشکردنی دەستکەوت لەگەڵ لووتبەرزان. |
משכיל על-דבר ימצא-טוב ובוטח ביהוה אשריו | 20 |
ئەوەی بایەخ بە ئامۆژگاری بدات چاکەی دەست دەکەوێت، ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت خۆزگەی پێ دەخوازرێت. |
לחכם-לב יקרא נבון ומתק שפתים יסיף לקח | 21 |
ئەوەی لە دڵدا دانا بێت پێی دەگوترێت تێگەیشتوو، شیرینی لێوەکانیش فێربوون زیاد دەکات. |
מקור חיים שכל בעליו ומוסר אולים אולת | 22 |
وریایی سەرچاوەی ژیانە بۆ خاوەنەکەی، بەڵام گێلەکان بە گێلایەتی خۆیان سزا دەدرێن. |
לב חכם ישכיל פיהו ועל-שפתיו יסיף לקח | 23 |
دڵی کەسی دانا ڕێنمایی دەمی دەکات و بەسەر لێوان فێربوون زیاد دەکات. |
צוף-דבש אמרי-נעם מתוק לנפש ומרפא לעצם | 24 |
قسەی جوان شانەی هەنگوینە، بۆ دەروون شیرینە و بۆ ئێسک چاکبوونەوەیە. |
יש דרך ישר לפני-איש ואחריתה דרכי-מות | 25 |
ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە، بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە. |
נפש עמל עמלה לו כי-אכף עליו פיהו | 26 |
نەوسی کرێکار بۆ خۆی ڕەنج دەدات، برسیێتییەکەی پاڵی پێوەدەنێت. |
איש בליעל כרה רעה ועל-שפתיו (שפתו) כאש צרבת | 27 |
کەسی دڵڕەش کای کۆن بە با دەکات و لەسەر لێوەکانیشی ئاگری کڵپەدارن. |
איש תהפכות ישלח מדון ונרגן מפריד אלוף | 28 |
کەسی درۆزن دووبەرەکی دەوروژێنێت و دەمشڕ دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە. |
איש חמס יפתה רעהו והוליכו בדרך לא-טוב | 29 |
کەسی توندڕەو دراوسێی خۆی تەفرە دەدات و بە ڕێگایەکدا دەیبات کە باش نییە. |
עצה עיניו לחשב תהפכות קרץ שפתיו כלה רעה | 30 |
ئەوەی چاو دەقوچێنێت پیلان بۆ درۆ دادەڕێژێت، ئەوەی لێوی دەکرۆژێت خراپە بە ئەنجام دەگەیەنێت. |
עטרת תפארת שיבה בדרך צדקה תמצא | 31 |
ڕیش سپیێتی تاجی شانازییە، لە ڕێگای ڕاستودروستییەوە دەستدەکەوێت. |
טוב ארך אפים מגבור ומשל ברוחו מלכד עיר | 32 |
ئەوەی درەنگ تووڕە بێت لە پاڵەوان باشترە، ئەوەی بەسەر خۆیدا زاڵ بێت باشترە لەوەی شارێک دەگرێت. |
בחיק יוטל את-הגורל ומיהוה כל-משפטו | 33 |
تیروپشک هەڵدەدرێتە کۆش، بەڵام هەموو بڕیارێکی لەلایەن یەزدانەوەیە. |