מענה-רך ישיב חמה ודבר-עצב יעלה-אף | 1 |
وەڵامی نەرم تووڕەیی دەڕەوێنێتەوە، بەڵام قسەی بریندارکەر ڕق دەوروژێنێت. |
לשון חכמים תיטיב דעת ופי כסילים יביע אולת | 2 |
زمانی دانایان زانیاری دەڕازێنێتەوە، بەڵام دەمی دەبەنگەکان گێلایەتی لێ هەڵدەقوڵێت. |
בכל-מקום עיני יהוה צפות רעים וטובים | 3 |
چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە، چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات. |
מרפא לשון עץ חיים וסלף בה שבר ברוח | 4 |
هێمنی زمان درەختی ژیانە، بەڵام خوارکردنەوەی تێکشکانی ڕۆحە. |
אויל--ינאץ מוסר אביו ושמר תוכחת יערים | 5 |
گێل سووکایەتی بە تەمبێکردنی باوکی دەکات، بەڵام ئەوەی چاوی لە سەرزەنشت بێت ژیر دەبێت. |
בית צדיק חסן רב ובתבואת רשע נעכרת | 6 |
لە ماڵی کەسی ڕاستودروست گەنجینەی گەورە هەیە، بەڵام داهاتی بەدکار پشێوییە. |
שפתי חכמים יזרו דעת ולב כסילים לא-כן | 7 |
لێوی دانایان زانیاری بڵاو دەکەنەوە، بەڵام دڵی گێلەکان ئاوا نییە. |
זבח רשעים תועבת יהוה ותפלת ישרים רצונו | 8 |
قوربانی بەدکاران قێزەونە لەلای یەزدان، بەڵام نوێژی سەرڕاستان خۆشحاڵی دەکات. |
תועבת יהוה דרך רשע ומרדף צדקה יאהב | 9 |
قێزی یەزدان لە ڕێگای بەدکارە، بەڵام ئەوەی خۆشدەوێت کە دوای ڕاستودروستی کەوتووە. |
מוסר רע לעזב ארח שונא תוכחת ימות | 10 |
تەمبێی سەخت بۆ لەڕێ لادەرە، ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشتە دەمرێت. |
שאול ואבדון נגד יהוה אף כי-לבות בני-אדם (Sheol h7585) | 11 |
جیهانی مردووان و لەناوچوون لەبەردەم یەزدانن، لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد! (Sheol h7585) |
לא יאהב-לץ הוכח לו אל-חכמים לא ילך | 12 |
گاڵتەجاڕ ئەو کەسەی خۆشناوێت کە سەرزەنشتی دەکات، بۆ لای دانایان ناچێت. |
לב שמח ייטב פנים ובעצבת-לב רוח נכאה | 13 |
دڵی شادمان ڕوو خۆشدەکات، بەڵام بە دڵتەنگی ڕۆح تێکدەشکێت. |
לב נבון יבקש-דעת ופני (ופי) כסילים ירעה אולת | 14 |
دڵی تێگەیشتوو بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت، بەڵام دەمی گێلەکان لەسەر گێلایەتی دەلەوەڕێت. |
כל-ימי עני רעים וטוב-לב משתה תמיד | 15 |
هەموو ڕۆژانی ستەملێکراو سەختە، بەڵام دڵخۆش هەمیشە لەسەر خوانی شادییە. |
טוב-מעט ביראת יהוה-- מאוצר רב ומהומה בו | 16 |
باشترە کەمت هەبێت لەگەڵ لەخواترسی لە گەنجینەی گەورە لەگەڵ سەرلێشێوان. |
טוב ארחת ירק ואהבה-שם-- משור אבוס ושנאה-בו | 17 |
باشترە سەوزە خواردن لەو شوێنەی خۆشەویستی لێیە لە گایەکی قەڵەو و ڕقی لەگەڵ بێت. |
איש חמה יגרה מדון וארך אפים ישקיט ריב | 18 |
کەسی سەرگەرم ناکۆکی دەوروژێنێت، بەڵام کەسی هێمن دوژمنایەتی ئارام دەکاتەوە. |
דרך עצל כמשכת חדק וארח ישרים סללה | 19 |
ڕێگای تەمبەڵ وەک پەرژینی دڕکە، بەڵام ڕێگای سەرڕاستان تەخت کراوە. |
בן חכם ישמח-אב וכסיל אדם בוזה אמו | 20 |
کوڕی دانا باوکی شاد دەکات، بەڵام گێل دایکی خۆی ڕیسوا دەکات. |
אולת שמחה לחסר-לב ואיש תבונה יישר-לכת | 21 |
گێلایەتی خۆشییە بۆ کەسی تێنەگەیشتوو، بەڵام کەسی تێگەیشتوو بە ڕێکی ڕەفتار دەکات. |
הפר מחשבות באין סוד וברב יועצים תקום | 22 |
پلان بەبێ ڕاوێژ پووچەڵ دەبێت، بەڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سەردەکەوێت. |
שמחה לאיש במענה-פיו ודבר בעתו מה-טוב | 23 |
دڵخۆشییە بۆ مرۆڤ وەڵامی گونجاو، قسەش لە کاتی خۆیدا چەند باشە! |
ארח חיים למעלה למשכיל-- למען סור משאול מטה (Sheol h7585) | 24 |
ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە، بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت. (Sheol h7585) |
בית גאים יסח יהוה ויצב גבול אלמנה | 25 |
یەزدان ماڵی لووتبەرزان ڕیشەکێش دەکات، بەڵام سنووری ماڵی بێوەژن دەچەسپێنێ. |
תועבת יהוה מחשבות רע וטהרים אמרי-נעם | 26 |
قێزی یەزدان لە پیلانی بەدە، بەڵام قسەی شیرین پاکە. |
עכר ביתו בוצע בצע ושונא מתנת יחיה | 27 |
ئەوەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوە بێت ماڵی خۆی تێکدەدات، بەڵام ئەوەی ڕقی لە بەرتیل ببێتەوە دەژیێت. |
לב צדיק יהגה לענות ופי רשעים יביע רעות | 28 |
دڵی کەسی ڕاستودروست بیر لە وەڵام دەکاتەوە، بەڵام دەمی بەدکاران خراپەی لێ هەڵدەڕژێت. |
רחוק יהוה מרשעים ותפלת צדיקים ישמע | 29 |
یەزدان لە بەدکاران دوورە، بەڵام گوێی لە نوێژی ڕاستودروستان دەبێت. |
מאור-עינים ישמח-לב שמועה טובה תדשן-עצם | 30 |
ڕووناکی چاو دڵ خۆش دەکات، مژدەش ئێسک تەندروست دەکات. |
אזן--שמעת תוכחת חיים בקרב חכמים תלין | 31 |
ئەوەی گوێ لە سەرزەنشتی بەرەو ژیان بگرێت لەناو دانایان نیشتەجێ دەبێت. |
פורע מוסר מואס נפשו ושומע תוכחת קונה לב | 32 |
پشتگوێخەری تەمبێکردن گیانی خۆی ڕیسوا دەکات، بەڵام ئەوەی گوێ لە سەرزەنشت دەگرێت تێگەیشتنی دەستدەکەوێت. |
יראת יהוה מוסר חכמה ולפני כבוד ענוה | 33 |
لەخواترسیی مرۆڤ بەرەو دانایی دەبات، پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییە. |