הוי עיר דמים כלה כחש פרק מלאה--לא ימיש טרף | 1 |
ئەی شاری خوێن، قوڕبەسەرت، سەراپای درۆیە، پڕ لە تاڵانە، نێچیری لێ نابڕێت! |
קול שוט וקול רעש אופן וסוס דהר ומרכבה מרקדה | 2 |
شریقەی قامچی، خشەخشی چەرخ، غاردانی ئەسپ و هەڵبەزینی گالیسکە! |
פרש מעלה ולהב חרב וברק חנית ורב חלל וכבד פגר ואין קצה לגויה יכשלו (וכשלו) בגויתם | 3 |
سوارەکان پێشدەکەون، بڵێسەی شمشێر و بروسکەی ڕم! زۆری برینداران و زۆری کوژراوان، تەرمی بێشومار، خەڵکی ساتمە لە تەرمەکان دەکەن. |
מרב זנוני זונה טובת חן בעלת כשפים המכרת גוים בזנוניה ומשפחות בכשפיה | 4 |
هەموو ئەمانە لەبەر زۆری داوێنپیسی لەشفرۆشەکەیە، ڕوخسار جوان و جادووگەرە گەورەکە، ئەوەی بە داوێنپیسییەکەی نەتەوەکانی کردە کۆیلە، بە جادووگەرییەکەی خێڵەکان. |
הנני אליך נאם יהוה צבאות וגליתי שוליך על פניך והראיתי גוים מערך וממלכות קלונך | 5 |
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «من لە دژی تۆم. دامێنت هەڵدەبڕم بۆ سەر ڕووت، ڕووتیت پیشانی نەتەوەکان دەدەم و پاشایەتییەکانیش شەرمەزاریت دەبینن. |
והשלכתי עליך שקצים ונבלתיך ושמתיך כראי | 6 |
پیسایی فڕێدەدەمە سەرت، ڕیسوات دەکەم و دەتکەمە دیمەنێکی گاڵتەجاڕی. |
והיה כל ראיך ידוד ממך ואמר שדדה נינוה מי ינוד לה מאין אבקש מנחמים לך | 7 |
جا هەرکەسێک بتبینێت لێت ڕادەکات و دەڵێت:”نەینەوا کاول بوو، کێ بۆی دەگریێت؟“لەکوێ کەسێک ببینمەوە دڵنەواییت بکات؟» |
התיטבי מנא אמון הישבה ביארים מים סביב לה--אשר חיל ים מים חומתה | 8 |
ئایا لە تیب چاکتریت، دانیشتووی سەر نیل، ئاو چواردەوری دابوو؟ ئەوەی ڕووبارەکە دەیپاراست، ئاوەکان شوورای بوون. |
כוש עצמה ומצרים ואין קצה פוט ולובים היו בעזרתך | 9 |
کوش و میسر هێزی لە ڕادەبەدەری بوون، پووت و لیبییەکان هاوپەیمانی بوون. |
גם היא לגלה הלכה בשבי--גם עלליה ירטשו בראש כל חוצות ועל נכבדיה ידו גורל וכל גדוליה רתקו בזקים | 10 |
بەڵام ئەو بە دیل گیرا و ڕاپێچ کرا، منداڵەکانی پارچەپارچە کران لەسەر سووچی هەموو شەقامێک. لەسەر پیاوماقوڵانی تیروپشک کرا و هەموو گەورە پیاوانی کۆت و زنجیر کران. |
גם את תשכרי תהי נעלמה גם את תבקשי מעוז מאויב | 11 |
هەروەها تۆش سەرخۆش دەبیت، خۆت دەشاریتەوە و لە پەنایەک دەگەڕێیت لە دەستی دوژمن. |
כל מבצריך--תאנים עם בכורים אם ינועו ונפלו על פי אוכל | 12 |
هەموو قەڵاکانت وەک داری هەنجیرن بە یەکەم بەرەوە، کە بتەکێن بەردەبنەوە بۆ ناو دەمی ئەو کەسەی دەیخوات. |
הנה עמך נשים בקרבך לאיביך פתוח נפתחו שערי ארצך אכלה אש בריחיך | 13 |
تەماشای سەربازەکانت بکە، هەموویان وەک ژنن! دەروازەکانی خاکەکەت بۆ دوژمنانت دەخرێنە سەر پشت، ئاگر شمشیرەی دەروازەکانت هەڵدەلووشێت. |
מי מצור שאבי לך חזקי מבצריך באי בטיט ורמסי בחמר החזיקי מלבן | 14 |
ئاو بکێشەوە بۆ کاتی گەمارۆدراویت، قەڵاکانت بەهێز بکە! بڕۆ ناو قوڕەوە، قوڕ بشێلە و خشتبڕەکانت توندوتۆڵ بکە! |
שם תאכלך אש--תכריתך חרב תאכלך כילק התכבד כילק התכבדי כארבה | 15 |
لەوێدا ئاگر دەتخوات، شمشێر دەتبڕێت و وەک پۆلە کوللە دەتخوات. وەک پۆلە کوللە زیادبە، زیادبە وەک پێکوڕە! |
הרבית רכליך מכוכבי השמים ילק פשט ויעף | 16 |
بازرگانەکانی خۆت لە ئەستێرەکانی ئاسمان زۆرتر کرد، بەڵام وەک کوللە خاکەکە ڕووت دەکەنەوە و دەفڕن. |
מנזריך כארבה וטפסריך כגוב גבי החונים בגדרות ביום קרה--שמש זרחה ונודד ולא נודע מקומו אים | 17 |
پاسەوانەکانت وەک کوللەن، ئەفسەرەکانت وەک ڕەوە کوللەن، کە لە ڕۆژێکی سارد لەسەر دیوار هەڵنیشتوون، بەڵام کە خۆر هەڵهات دەفڕن، کەس نازانێ بەرەو کوێ چوون. |
נמו רעיך מלך אשור ישכנו אדיריך נפשו עמך על ההרים ואין מקבץ | 18 |
ئەی پاشای ئاشور، شوانەکانت خەوتن، گەورە پیاوانت پاڵکەوتن پشوو بدەن. گەلەکەت لەسەر چیاکان پەرتەوازە بوون، کەس نییە کۆیان بکاتەوە. |
אין כהה לשברך נחלה מכתך כל שמעי שמעך תקעו כף עליך--כי על מי לא עברה רעתך תמיד | 19 |
شکانەکەت ناگیرێتەوە، برینەکەت ساڕێژ نابێت. هەموو ئەوانەی هەواڵی تۆ دەبیستن لە خۆشیدا چەپڵە لێ دەدەن، چونکە کێ نەیچێشتووە خراپەی بەردەوامی تۆ؟ |