ויאמר יהוה אל משה אמר אל הכהנים בני אהרן ואמרת אלהם לנפש לא יטמא בעמיו | 1 |
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «لەگەڵ کاهینەکان بدوێ کە نەوەی هارونن و پێیان بڵێ:”نابێت بەپێی ڕێوڕەسم کەستان بە مردووێکی هۆزەکەی خۆی گڵاو بکات، |
כי אם לשארו הקרב אליו לאמו ולאביו ולבנו ולבתו ולאחיו | 2 |
تەنها بۆ ئەوانە نەبێت کە زۆر نزیکن لێی، دایکی و باوکی و کوڕی و کچی و برای و |
ולאחתו הבתולה הקרובה אליו אשר לא היתה לאיש--לה יטמא | 3 |
خوشکە پاکیزەکەی کە لێی نزیکە، ئەوەی شووی نەکردووە، دەشێت لە پێناویدا گڵاو بێت. |
לא יטמא בעל בעמיו--להחלו | 4 |
نابێت خۆی گڵاو بکات بەوانەی لە ڕێگەی ژنهێنانەوە بوونەتە خزمی ئەو. |
לא יקרחה (יקרחו) קרחה בראשם ופאת זקנם לא יגלחו ובבשרם--לא ישרטו שרטת | 5 |
«”کاهینەکان نابێت سەریان سفر بکەن و هەردوو لای ڕیشیان بتاشن و خۆیان بریندار بکەن. |
קדשים יהיו לאלהיהם ולא יחללו שם אלהיהם כי את אשי יהוה לחם אלהיהם הם מקריבם--והיו קדש | 6 |
دەبێت بۆ خوداکەیان پیرۆز بن و ناوی خودایان نەزڕێنن، چونکە قوربانییە بە ئاگرەکان وەک نانی خودایان بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن، جا دەبێت پیرۆز بن. |
אשה זנה וחללה לא יקחו ואשה גרושה מאישה לא יקחו כי קדש הוא לאלהיו | 7 |
«”نابێت کاهینەکان ئافرەتی لەشفرۆشی بێ ئابڕوو و تەڵاقدراو بخوازن، چونکە کاهین پیرۆزکراوە بۆ خوداکەی، |
וקדשתו--כי את לחם אלהיך הוא מקריב קדש יהיה לך--כי קדוש אני יהוה מקדשכם | 8 |
جا بە پیرۆزی دابنێن، چونکە نانی خوداتان پێشکەش دەکات، پیرۆزکراو دەبێت لەلاتان، چونکە من پیرۆزم. من یەزدانم ئەوەی پیرۆزتان دەکات. |
ובת איש כהן כי תחל לזנות--את אביה היא מחללת באש תשרף | 9 |
«”ئەگەر کچی کاهین بە لەشفرۆشی گڵاو بوو، ئەوا باوکی گڵاو کردووە، دەبێت کچەکە بە ئاگر بسووتێنرێت. |
והכהן הגדול מאחיו אשר יוצק על ראשו שמן המשחה ומלא את ידו ללבש את הבגדים--את ראשו לא יפרע ובגדיו לא יפרם | 10 |
«”سەرۆکی کاهینان، ئەوەی لەنێو براکانی زەیتی دەستنیشانکردنی بە سەریدا کراوە و ئەرک پێ سپێردراوە بۆ لەبەرکردنی جلەکانی کاهینیێتی، پێویستە سەری ڕووت نەکات و جلەکانی لەبەر خۆی دانەدڕێت. |
ועל כל נפשת מת לא יבא לאביו ולאמו לא יטמא | 11 |
پێویستە نەیەتە ئەو شوێنەی لاشەی مردووی لێیە، نابێت خۆی بۆ دایک و باوکیشی گڵاو بکات. |
ומן המקדש לא יצא ולא יחלל את מקדש אלהיו כי נזר שמן משחת אלהיו עליו--אני יהוה | 12 |
نابێت لە پیرۆزگا دەربچێت، نەوەک پیرۆزگای خوداکەی گڵاو بکات، چونکە بە زەیتی دەستنیشانکردنی خودا نەزرکراوە، من یەزدانم. |
והוא אשה בבתוליה יקח | 13 |
«”ئەم دەبێت کچێکی پاکیزە بخوازێت. |
אלמנה וגרושה וחללה זנה את אלה לא יקח כי אם בתולה מעמיו יקח אשה | 14 |
نابێت بێوەژن و تەڵاقدراو و بێ ئابڕووی لەشفرۆش بخوازێت، بەڵکو دەبێت کچێکی پاکیزە لە خزمەکانی بخوازێت، |
ולא יחלל זרעו בעמיו כי אני יהוה מקדשו | 15 |
بۆ ئەوەی وەچەکەی لەنێو گەلەکەی گڵاو نەکات. من یەزدانم، ئەوم پیرۆز کردووە.“» |
וידבר יהוה אל משה לאמר | 16 |
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: |
דבר אל אהרן לאמר איש מזרעך לדרתם אשר יהיה בו מום--לא יקרב להקריב לחם אלהיו | 17 |
«لەگەڵ هارون بدوێ و بڵێ:”ئەگەر پیاوێک لە وەچەی تۆ لە نەوەکانیان کەموکوڕییەکی تێدابوو، با نەیەتە پێشەوە بۆ پێشکەشکردنی نانی خوداکەی. |
כי כל איש אשר בו מום לא יקרב איש עור או פסח או חרם או שרוע | 18 |
هەر پیاوێک کەموکوڕی تێدابێت، نابێت بێتە پێشەوە، نە پیاوی نابینا و نە شەل و نە دەموچاو خوار و نە شێوە تێکچوو، |
או איש אשר יהיה בו שבר רגל או שבר יד | 19 |
نە پیاوی دەست یان پێ گۆج، |
או גבן או דק או תבלל בעינו או גרב או ילפת או מרוח אשך | 20 |
نە قەمبوور، نە کورتەباڵا، نە ئەوەی کە کەموکوڕی لە چاویدا هەیە یان زام و برینێکی بەردەوامی هەیە و نە قۆڕ. |
כל איש אשר בו מום מזרע אהרן הכהן--לא יגש להקריב את אשי יהוה מום בו--את לחם אלהיו לא יגש להקריב | 21 |
هەر پیاوێک لە نەوەی هارونی کاهین کەموکوڕی تێدابێت، نابێت بێتە پێشەوە بۆ پێشکەشکردنی قوربانییە بە ئاگرەکان بۆ یەزدان؛ لەبەر ئەوەی کەموکوڕی تێدایە، پێویستە نەیەتە پێشەوە بۆ پێشکەشکردنی نانی خوداکەی. |
לחם אלהיו מקדשי הקדשים ומן הקדשים יאכל | 22 |
دەتوانێت لە نانی خوداکەی بخوات، لە پێشکەشکراوە پیرۆزەکە و لە خواردنە هەرەپیرۆزەکانیش؛ |
אך אל הפרכת לא יבא ואל המזבח לא יגש--כי מום בו ולא יחלל את מקדשי כי אני יהוה מקדשם | 23 |
بەڵام نابێت بێتە لای پەردەکە و لە قوربانگاکەش نزیک بکەوێتەوە، چونکە کەموکوڕی تێدایە، نەوەک پیرۆزگام گڵاو بکات، چونکە من یەزدانم، کە پیرۆزیان دەکەم.“» |
וידבר משה אל אהרן ואל בניו ואל כל בני ישראל | 24 |
ئینجا موسا لەگەڵ هارون و کوڕەکانی و هەموو نەوەی ئیسرائیلدا دوا. |