ויהי כאשר תמו כל הגוי לעבור את הירדן ויאמר יהוה אל יהושע לאמר | 1 |
کاتێک هەموو نەتەوەکە لە ڕووباری ئوردون تەواو پەڕینەوە، یەزدان بە یەشوعی فەرموو: |
קחו לכם מן העם שנים עשר אנשים--איש אחד איש אחד משבט | 2 |
«لەناو خەڵکەکەدا دوازدە پیاو هەڵبژێرە، لە هەر هۆزە و پیاوێک، |
וצוו אותם לאמר שאו לכם מזה מתוך הירדן ממצב רגלי הכהנים הכין שתים עשרה אבנים והעברתם אותם עמכם והנחתם אותם במלון אשר תלינו בו הלילה | 3 |
فەرمانیان پێ بکە و پێیان بڵێ:”لێرە لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردونەوە، لە شوێن پێی کاهینەکان کە تێیدا جێگیر بوون، دوازدە بەرد هەڵبگرن و لەگەڵ خۆتان بیانپەڕێننەوە و لەو شوێنەدا دایانبنێن کە ئەمشەو تێیدا دەمێننەوە.“» |
ויקרא יהושע אל שנים העשר איש אשר הכין מבני ישראל--איש אחד איש אחד משבט | 4 |
ئینجا یەشوع ئەو دوازدە پیاوەی بانگکرد کە لە نەوەی ئیسرائیل هەڵیبژاردبوون، لە هەر هۆزە و پیاوێک، |
ויאמר להם יהושע עברו לפני ארון יהוה אלהיכם אל תוך הירדן והרימו לכם איש אבן אחת על שכמו למספר שבטי בני ישראל | 5 |
یەشوع پێی گوتن: «لەبەردەم سندوقی یەزدانی پەروەردگارتانەوە تێپەڕ بن بۆ ناوەڕاستی ڕووباری ئوردون و بەگوێرەی ژمارەی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل هەریەک لە ئێوە بەردێک بەرز بکاتەوە بۆ سەر شانی، |
למען תהיה זאת אות--בקרבכם כי ישאלון בניכם מחר לאמר מה האבנים האלה לכם | 6 |
بۆ ئەوەی ئەمە ببێتە نیشانەیەک لەنێوتان. ئەگەر سبەینێ منداڵەکانتان لێتان بپرسن:”ئەم بەردانە چ واتایەکی هەیە؟“ |
ואמרתם להם אשר נכרתו מימי הירדן מפני ארון ברית יהוה--בעברו בירדן נכרתו מי הירדן והיו האבנים האלה לזכרון לבני ישראל--עד עולם | 7 |
ئێوەش پێیان دەڵێن:”ئاوی ڕووباری ئوردون لەبەردەم سندوقی پەیمانی یەزدان وەستا. کاتێک لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، ئاوی ئوردون ڕاوەستا، جا ئەم بەردانە دەبنە یادگاری بۆ نەوەی ئیسرائیل بۆ هەتاهەتایە.“» |
ויעשו כן בני ישראל כאשר צוה יהושע וישאו שתי עשרה אבנים מתוך הירדן כאשר דבר יהוה אל יהושע למספר שבטי בני ישראל ויעברום עמם אל המלון וינחום שם | 8 |
نەوەی ئیسرائیلیش ئاوایان کرد، هەروەک یەشوع فەرمانی پێ کردن، دوازدە بەردیان لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردونەوە هەڵگرت، هەروەک یەزدان بە یەشوعی فەرموو، بەپێی ژمارەی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل و لەگەڵ خۆیاندا پەڕاندیانەوە بۆ ئەو شوێنەی چادریان تێیدا هەڵدا و لەوێ دایاننان. |
ושתים עשרה אבנים הקים יהושע בתוך הירדן--תחת מצב רגלי הכהנים נשאי ארון הברית ויהיו שם עד היום הזה | 9 |
یەشوعیش دوازدە بەردەکەی ڕاگیر کرد کە لە ناوەڕاستی ڕووباری ئوردوندا بوون لەو شوێنەی کە کاهینەکانی هەڵگری سندوقی پەیمان ڕاوەستابوون و هەتا ئەمڕۆش لەو شوێنەدان. |
והכהנים נשאי הארון עמדים בתוך הירדן עד תם כל הדבר אשר צוה יהוה את יהושע לדבר אל העם ככל אשר צוה משה את יהושע וימהרו העם ויעברו | 10 |
کاهینەکانی هەڵگرانی سندوقەکە لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردوندا وەستان هەتا هەموو ئەو شتانەی یەزدان فەرمانی بە یەشوع کردبوو بە گەلی بڵێت بەگوێرەی هەموو ئەوەی موسا فەرمانی بە یەشوع کردبوو تەواو بوو. گەل پەلەیان کرد و پەڕینەوە. |
ויהי כאשר תם כל העם לעבור ויעבר ארון יהוה והכהנים לפני העם | 11 |
کاتێک هەموو گەل تەواو پەڕینەوە، سندوقی یەزدان و کاهینەکانیش بە بەردەم گەلدا پەڕینەوە. |
ויעברו בני ראובן ובני גד וחצי שבט המנשה חמשים לפני בני ישראל--כאשר דבר אליהם משה | 12 |
نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشەش بە چەکەوە لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل پەڕینەوە، هەروەک موسا پێی گوتبوون. |
כארבעים אלף חלוצי הצבא--עברו לפני יהוה למלחמה אל ערבות יריחו | 13 |
نزیکەی چل هەزار چەکدار بۆ شەڕکردن لەبەردەم یەزدان پەڕینەوە بۆ جەنگ بەرەو دەشتەکانی ئەریحا. |
ביום ההוא גדל יהוה את יהושע בעיני כל ישראל ויראו אתו כאשר יראו את משה כל ימי חייו | 14 |
لەو ڕۆژە یەزدان لەبەرچاوی هەموو ئیسرائیل یەشوعی بەرز ڕاگرت، ئەوانیش بە درێژایی ژیانی یەشوع ڕێزێکی تایبەتیان بۆی هەبوو، هەروەک چۆن ڕێزیان لە موسا گرتبوو. |
ויאמר יהוה אל יהושע לאמר | 15 |
هەروەها یەزدان بە یەشوعی فەرموو: |
צוה את הכהנים נשאי ארון העדות ויעלו מן הירדן | 16 |
«فەرمان بە کاهینەکانی هەڵگرانی سندوقی پەیمانی بکە با لە ڕووباری ئوردونەوە سەربکەون.» |
ויצו יהושע את הכהנים לאמר עלו מן הירדן | 17 |
یەشوعیش فەرمانی بە کاهینەکان کرد و گوتی: «لە ڕووباری ئوردونەوە سەربکەون.» |
ויהי בעלות (כעלות) הכהנים נשאי ארון ברית יהוה מתוך הירדן נתקו כפות רגלי הכהנים אל החרבה וישבו מי הירדן למקומם וילכו כתמול שלשום על כל גדותיו | 18 |
ئەوە بوو لەگەڵ سەرکەوتنی کاهینەکانی هەڵگری سندوقی پەیمانی یەزدان لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردونەوە، بن پێی کاهینەکان کەوتە سەر وشکانی، ئاوی ڕووباری ئوردون گەڕایەوە شوێنی خۆی و وەک پێشتر بووەوە بە لافاو. |
והעם עלו מן הירדן בעשור לחדש הראשון ויחנו בגלגל בקצה מזרח יריחו | 19 |
گەلیش لە دەیەم ڕۆژی مانگی یەکدا لە ڕووباری ئوردونەوە سەرکەوتن و لە گلگال لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ئەریحا چادریان هەڵدا. |
ואת שתים עשרה האבנים האלה אשר לקחו מן הירדן--הקים יהושע בגלגל | 20 |
ئەو دوازدە بەردەش کە لە ڕووباری ئوردونەوە هێنابوویان، یەشوع لە گلگال کەڵەکەی کردن و |
ויאמר אל בני ישראל לאמר אשר ישאלון בניכם מחר את אבותם לאמר מה האבנים האלה | 21 |
بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: «ئەگەر سبەینێ نەوەکانتان لە باوباپیرانی خۆیانیان پرسی:”ئەم بەردانە چین؟“ |
והודעתם את בניכם לאמר ביבשה עבר ישראל את הירדן הזה | 22 |
پێیان بناسێنن و پێیان بڵێن:”نەوەی ئیسرائیل بەسەر وشکانی لەم ڕووباری ئوردونە پەڕینەوە.“ |
אשר הוביש יהוה אלהיכם את מי הירדן מפניכם--עד עברכם כאשר עשה יהוה אלהיכם לים סוף אשר הוביש מפנינו עד עברנו | 23 |
لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان ئاوی ڕووباری ئوردونی لەبەردەمیاندا وشک کرد هەتا پەڕینەوە، هەروەک ئەوەی بە دەریای سووری کرد کە لەبەردەمماندا وشکی کرد هەتا ئێمە پەڕینەوە. |
למען דעת כל עמי הארץ את יד יהוה כי חזקה היא--למען יראתם את יהוה אלהיכם כל הימים | 24 |
ئەمەی کرد هەتا هەموو گەلانی خاکەکە بزانن کە دەستی یەزدان بەهێزە، تاوەکو هەتاهەتایە لە یەزدانی پەروەردگارتان بترسن.» |