< יהושע 3 >

וישכם יהושע בבקר ויסעו מהשטים ויבאו עד הירדן--הוא וכל בני ישראל וילנו שם טרם יעברו 1
بەیانی زوو یەشوع لەگەڵ هەموو نەوەی ئیسرائیل لە شەتیمەوە کۆچیان کرد و هاتنە لای ڕووباری ئوردون، بەر لەوەی بپەڕنەوە لەوێ مانەوە.
ויהי מקצה שלשת ימים ויעברו השטרים בקרב המחנה 2
پاش سێ ڕۆژ کوێخاکان بەناو ئۆردوگاکەدا گەڕان و
ויצוו את העם לאמר כראתכם את ארון ברית יהוה אלהיכם והכהנים הלוים נשאים אתו--ואתם תסעו ממקומכם והלכתם אחריו 3
فەرمانیان بە گەل کرد و گوتیان: «کاتێک کە سندوقی پەیمانی یەزدانی پەروەردگارتان دەبینن، کاهینە لێڤییەکان هەڵیانگرتووە، لە شوێنەکانی خۆتان کۆچ بکەن و لەدوایەوە بڕۆن.
אך רחוק יהיה ביניכם ובניו כאלפים אמה במדה אל תקרבו אליו למען אשר תדעו את הדרך אשר תלכו בה--כי לא עברתם בדרך מתמול שלשום 4
بەڵام با ماوەی نێوان ئێوە و سندوقەکە بە پێوانە دوو هەزار باڵ بێت و لێی نزیک مەبنەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایە بزانن کە پێیدا دەڕۆن، چونکە ئێوە پێشتر بەم ڕێگایەدا نەڕۆیشتوون.»
ויאמר יהושע אל העם התקדשו כי מחר יעשה יהוה בקרבכם--נפלאות 5
یەشوع بە گەلی گوت: «خۆتان تەرخان بکەن، چونکە یەزدان بەیانی لەنێوتاندا کاری سەرسوڕهێنەر دەکات.»
ויאמר יהושע אל הכהנים לאמר שאו את ארון הברית ועברו לפני העם וישאו את ארון הברית וילכו לפני העם 6
هەروەها یەشوع بە کاهینەکانی گوت: «سندوقی پەیمان هەڵبگرن و بە بەردەم گەلدا تێپەڕ بن.» ئەوانیش سندوقی پەیمانیان هەڵگرت و لەپێش گەل ڕۆیشتن.
ויאמר יהוה אל יהושע היום הזה אחל גדלך בעיני כל ישראל אשר ידעון כי כאשר הייתי עם משה אהיה עמך 7
ئینجا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «لەم ڕۆژەوە لەبەرچاوی هەموو نەوەی ئیسرائیل دەستپێدەکەم پایەبەرزت بکەم، بۆ ئەوەی بزانن چۆن لەگەڵ موسادا بووم ئاواش لەگەڵ تۆدا دەبم.
ואתה תצוה את הכהנים נשאי ארון הברית לאמר כבאכם עד קצה מי הירדן בירדן תעמדו 8
بەڵام تۆ فەرمان بە کاهینەکانی هەڵگری سندوقی پەیمان بکە و پێیان بڵێ:”کاتێک دەگەنە کەنار ئاوی ڕووباری ئوردون، لەناو ڕووباری ئوردوندا بوەستن.“»
ויאמר יהושע אל בני ישראל גשו הנה--ושמעו את דברי יהוה אלהיכם 9
هەروەها یەشوع بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: «وەرنە پێشەوە بۆ ئێرە و گوێ لە فەرمایشتی یەزدانی پەروەردگارتان بگرن.»
ויאמר יהושע--בזאת תדעון כי אל חי בקרבכם והורש יוריש מפניכם את הכנעני ואת החתי ואת החוי ואת הפרזי ואת הגרגשי והאמרי והיבוסי 10
ئینجا یەشوع گوتی: «بەمە دەزانن کە خودای زیندوو لەنێوتاندایە، کەنعانی، حیتی، حیڤی، پریزی، گرگاشی، ئەمۆری و یەبوسییەکان لەبەردەمتاندا بە تەواوی دەردەکات.
הנה ארון הברית אדון כל הארץ עבר לפניכם בירדן 11
ئەوەتا سندوقی پەیمانی پەروەردگاری هەموو زەوی لەپێشتانەوە بۆ ناو ڕووباری ئوردون دەپەڕێتەوە.
ועתה קחו לכם שני עשר איש משבטי ישראל--איש אחד איש אחד לשבט 12
ئێستاش دوازدە پیاو لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل بۆ خۆتان هەڵبژێرن، لە هەر هۆزە و پیاوێک.
והיה כנוח כפות רגלי הכהנים נשאי ארון יהוה אדון כל הארץ במי הירדן מי הירדן יכרתון המים הירדים מלמעלה ויעמדו נד אחד 13
ئینجا کاتێک پێی کاهینەکانی هەڵگری سندوقی یەزدان، پەروەردگاری هەموو زەوی، لەناو ئاوی ڕووباری ئوردون جێگیر دەبێت، ئاوی ڕووباری ئوردون، ئەو ئاوەی کە لە سەرەوە دێت شەق دەبێت و لە یەک بەربەستدا پەنگدەخواتەوە.»
ויהי בנסע העם מאהליהם לעבר את הירדן והכהנים נשאי הארון הברית--לפני העם 14
جا کاتێک گەل لە چادرەکانیانەوە کۆچیان کرد، تاکو لە ڕووباری ئوردون بپەڕنەوە، کاهینەکانی هەڵگری سندوقی پەیمانیش لەپێشیانەوە بوون.
וכבוא נשאי הארון עד הירדן ורגלי הכהנים נשאי הארון נטבלו בקצה המים והירדן מלא על כל גדותיו כל ימי קציר 15
بە درێژایی ڕۆژانی دروێنە ڕووباری ئوردونیش دەبووە لافاو، بەڵام لە کاتی هاتنی هەڵگرانی سندوقەکە بۆ ناو ڕووباری ئوردون و نوقومبوونی پێی کاهینەکانی هەڵگری سندوقەکە لەناو ئاوی کەنارەکە،
ויעמדו המים הירדים מלמעלה קמו נד אחד הרחק מאד באדם (מאדם) העיר אשר מצד צרתן והירדים על ים הערבה ים המלח תמו נכרתו והעם עברו נגד יריחו 16
ئەو ئاوەی لە سەرەوە دەهاتە خوارەوە لە ڕۆیشتن وەستا. لە دوورییەکی زۆرەوە لە شارۆچکەی ئادام لە بەربەستێک پەنگی خواردەوە، ئەو شارۆچکەیەی کە لەتەنیشت چەرەتانە، هەروەها ئەو ئاوەی کە دەڕژایە ناو دەریای عەراڤا واتە دەریای مردوو بە تەواوی بڕا و گەل بەرەو ئەریحا پەڕینەوە.
ויעמדו הכהנים נשאי הארון ברית יהוה בחרבה בתוך הירדן--הכן וכל ישראל עברים בחרבה עד אשר תמו כל הגוי לעבר את הירדן 17
کاهینەکانی هەڵگرانی سندوقی پەیمانی یەزدان لەسەر وشکانی لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردون بە جێگیری وەستان و هەموو ئیسرائیلیش بەسەر وشکانیدا پەڕینەوە، هەتا هەموو نەتەوەکە لە ڕووباری ئوردون تەواو پەڕینەوە.

< יהושע 3 >