< יהושע 13 >

ויהושע זקן בא בימים ויאמר יהוה אליו אתה זקנתה באת בימים והארץ נשארה הרבה מאד לרשתה 1
کاتێک یەشوع پیر بوو و چووە ساڵەوە، یەزدانیش پێی فەرموو: «تۆ پیر بوویت و چوویتە ساڵەوە، هێشتا چەند خاکێکی زۆریش ماوە دەستی بەسەردا بگیردرێت.
זאת הארץ הנשארת כל גלילות הפלשתים וכל הגשורי 2
«ئەمە ئەو خاکەیە کە ماوەتەوە: «هەموو ناوچەکانی فەلەستی و گەشوورییەکان،
מן השיחור אשר על פני מצרים ועד גבול עקרון צפונה--לכנעני תחשב חמשת סרני פלשתים העזתי והאשדודי האשקלוני הגתי והעקרוני והעוים 3
لە ڕووباری شیحۆرەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی میسرە هەتا سنووری عەقرۆن لە باکوور کە سەر بە کەنعانییەکانە، سنووری پێنج ڕابەرە فەلەستییەکان، لە غەزە، ئەشدۆد، ئەسقەلان، گەت و عەقرۆن، عەقرۆنی خاکی عەڤییەکان.
מתימן כל ארץ הכנעני ומערה אשר לצידנים--עד אפקה עד גבול האמרי 4
لە باشوورەوە هەموو، خاکی کەنعانییەکان و عارا کە هی سەیدائییەکانە هەتا ئەفێق و سنووری ئەمۆرییەکان،
והארץ הגבלי וכל הלבנון מזרח השמש מבעל גד תחת הר חרמון--עד לבוא חמת 5
خاکی جوبەیلییەکان و هەموو ناوچەکانی لوبنان بەرەو ڕۆژهەڵات، لە بەعل‌گاد بناری چیای حەرمۆنەوە هەتا دەروازەی حەمات.
כל ישבי ההר מן הלבנון עד משרפת מים כל צידנים--אנכי אורישם מפני בני ישראל רק הפלה לישראל בנחלה כאשר צויתיך 6
«من خۆم هەموو دانیشتووانی چیا لە لوبنانەوە هەتا میسرەفۆت مەیم، هەموو سەیدائییەکان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیلدا دەردەکەم. دەبێت تۆش ئەم خاکانە بە تیروپشک بە میرات بۆ ئیسرائیل دابەش بکەیت، بەو شێوەیەی فەرمانم پێ کردیت،
ועתה חלק את הארץ הזאת בנחלה--לתשעת השבטים וחצי השבט המנשה 7
ئێستاش بەسەر نۆ هۆز و نیوەی هۆزی مەنەشەدا بە میرات دابەشی بکە.»
עמו הראובני והגדי לקחו נחלתם--אשר נתן להם משה בעבר הירדן מזרחה כאשר נתן להם משה עבד יהוה 8
ڕەئوبێنی و گادییەکان بەشی خۆیان لەگەڵ نیوەکەی دیکەی مەنەشە وەرگرت کە موسای بەندەی یەزدان بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونی پێدابوون.
מערוער אשר על שפת נחל ארנון והעיר אשר בתוך הנחל וכל המישר מידבא--עד דיבון 9
لە عەرۆعێرەوە کە لە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە و لە شارۆچکەکەی ناوەڕاستی دەربەندەکەوە، هەموو دەشتە بەرزەکەی مادەبا هەتا دیڤۆن،
וכל ערי סיחון מלך האמרי אשר מלך בחשבון--עד גבול בני עמון 10
هەموو شارۆچکەکانی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان کە لە حەشبۆنەوە هەتا سنووری عەمۆنییەکان فەرمانڕەوایەتی دەکرد.
והגלעד וגבול הגשורי והמעכתי וכל הר חרמון וכל הבשן--עד סלכה 11
هەروەها گلعاد و سنوورەکانی گەشووری و مەعکائییەکان، هەموو چیای حەرمۆن، هەموو باشان هەتا سەلخە لەخۆ دەگرت،
כל ממלכות עוג בבשן אשר מלך בעשתרות ובאדרעי הוא נשאר מיתר הרפאים ויכם משה וירשם 12
واتە هەموو شانشینی عۆگ لە باشان کە لە عەشتارۆت و ئەدرەعی پاشایەتی دەکرد، ئەویش لە پاشماوەی ڕفائییەکان مابووەوە کە موسا کاتی خۆی لێیدان و دەریکردن.
ולא הורישו בני ישראל את הגשורי ואת המעכתי וישב גשור ומעכת בקרב ישראל עד היום הזה 13
نەوەی ئیسرائیل گەشوورییەکان و مەعکائییەکانیان دەرنەکرد، ئیتر هەتا ئەمڕۆش گەشووری و مەعکائی لەنێو ئیسرائیلدا نیشتەجێن.
רק לשבט הלוי לא נתן נחלה אשי יהוה אלהי ישראל הוא נחלתו כאשר דבר לו 14
بەڵام موسا میراتی بە هۆزی لێڤی نەدا، لەبەر ئەوەی قوربانییە بە ئاگرەکانی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل میراتی ئەوانە، هەروەک یەزدان بە موسای فەرموو.
ויתן משה למטה בני ראובן למשפחתם 15
ئەو خاکانەی موسا بە هۆزی نەوەی ڕەئوبێنی دابوو، بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەمانە بوون:
ויהי להם הגבול מערוער אשר על שפת נחל ארנון והעיר אשר בתוך הנחל וכל המישר--על מידבא 16
سنووریان لە عەرۆعێرەوە کە لەسەر کەناری دەربەندی ئەرنۆنە و لە شارۆچکەکەی ناوەڕاستی دەربەندەکەوە، هەموو دەشتە بەرزەکە لە مادەبایەوە
חשבון וכל עריה אשר במישר דיבן ובמות בעל ובית בעל מעון 17
هەتا شاری حەشبۆن و هەموو شارۆچکەکانی کە لە دەشتە بەرزەکەیە، کە دیڤۆن، بامۆت‌بەعل، بێت‌بەعل‌مەعۆن،
ויהצה וקדמת ומפעת 18
یەهەچ، قەدێمۆت، مێفەعەت،
וקריתים ושבמה וצרת השחר בהר העמק 19
قیریاتەیم، سیڤما، چەرەت شەحەر لەسەر کێوەکەی نێو دۆڵەکە،
ובית פעור ואשדות הפסגה ובית הישמות 20
بێت‌پەعۆر، بنارەکانی پسگە، بێت‌یەشیمۆت لەخۆ دەگرێت،
וכל ערי המישר וכל ממלכות סיחון מלך האמרי אשר מלך בחשבון אשר הכה משה אתו ואת נשיאי מדין את אוי ואת רקם ואת צור ואת חור ואת רבע נסיכי סיחון ישבי הארץ 21
هەموو شارۆچکەکانی دەشتە بەرزەکە و هەموو شانشینی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوایەتی دەکرد. موسا کاتی خۆی سیحۆنی لەگەڵ سەرۆکەکانی میدیاندا شکاندبوو، واتە ئاڤی، ڕاقەم، چوور، حوور و ڕێڤەع، میرە هاوپەیمانەکانی سیحۆن کە لەو خاکەدا دەژیان.
ואת בלעם בן בעור הקוסם--הרגו בני ישראל בחרב אל חלליהם 22
نەوەی ئیسرائیل بەلعامی کوڕی بەعۆری فاڵگرەوەشیان بە شمشێر لەگەڵ کوژراوەکانیان کوشت.
ויהי גבול בני ראובן--הירדן וגבול זאת נחלת בני ראובן למשפחותם הערים וחצריהן 23
جا سنووری نەوەی ڕەئوبێن کەناری ڕووباری ئوردون بوو. ئەمە میراتی نەوەی ڕەئوبێنە بەگوێرەی خێڵەکانیان، شارۆچکە و گوندەکانیان.
ויתן משה למטה גד לבני גד למשפחתם 24
ئەو خاکانەی موسا بە هۆزی نەوەی گادی دابوو، بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەمانە بوون:
ויהי להם הגבול--יעזר וכל ערי הגלעד וחצי ארץ בני עמון עד ערוער אשר על פני רבה 25
سنوورەکانیان یەعزێر و هەموو شارۆچکەکانی گلعاد و نیوەی خاکی عەمۆنییەکان هەتا عەرۆعێر کە لە نزیک ڕەبەیە،
ומחשבון עד רמת המצפה ובטנים וממחנים עד גבול לדבר 26
لە شاری حەشبۆنەوە هەتا ڕامای میچپا و بەتۆنیم، لە مەحەنەیمەوە هەتا سنووری دەڤیر،
ובעמק בית הרם ובית נמרה וסכות וצפון יתר ממלכות סיחון מלך חשבון הירדן וגבל--עד קצה ים כנרת עבר הירדן מזרחה 27
لە دۆڵەکەش بێت‌هارام، بێت‌نیمرا، سوکۆت و چافۆن، پاشماوەکەی شانشینی سیحۆنی پاشای حەشبۆن، بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون کە سنوورەکانی هەتا قەراغی دەریاچەی جەلیلە.
זאת נחלת בני גד למשפחתם הערים וחצריהם 28
ئەمە میراتی نەوەی گادە بەگوێرەی خێڵەکانیان، شارۆچکە و گوندەکانیان.
ויתן משה לחצי שבט מנשה ויהי לחצי מטה בני מנשה--למשפחותם 29
ئەو خاکانەی موسا دابوویە نیوەی هۆزی مەنەشە، واتە بۆ نیوەی نەوەی مەنەشە، بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەمانە بوون:
ויהי גבולם ממחנים כל הבשן כל ממלכות עוג מלך הבשן וכל חות יאיר אשר בבשן--ששים עיר 30
سنوورەکەیان لە مەحەنەیمەوە هەموو باشان، هەموو شانشینی عۆگی پاشای باشان، هەموو ئاوەدانییەکانی یائیر کە لە باشانە، شەست شارۆچکە و
וחצי הגלעד ועשתרות ואדרעי ערי ממלכות עוג בבשן לבני מכיר בן מנשה לחצי בני מכיר למשפחותם 31
نیوەی گلعاد و عەشتارۆت و ئەدرەعی، شارەکانی شانشینی عۆگ لە باشان بۆ نەوەی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون، بۆ نیوەی نەوەی ماکیر بەگوێرەی خێڵەکانیان.
אלה אשר נחל משה בערבות מואב מעבר לירדן יריחו מזרחה 32
ئەمە ئەوە بوو کە موسا لە دەشتەکانی مۆئاب لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا کردی بە میرات.
ולשבט הלוי--לא נתן משה נחלה יהוה אלהי ישראל הוא נחלתם כאשר דבר להם 33
بەڵام موسا میراتی نەدا بە هۆزی لێڤی، چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل میراتی ئەوان بوو، هەروەک بەڵێنی پێدابوون.

< יהושע 13 >